
هەشتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەرێوەچوو
رۆژی سێ شەممە 8/7/2018 بەرانبەر بە 16ی گەلاوێژی 1397 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم لایەنە پێكهێنەرەكانی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران پێكهاتوو لە : كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستان، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هەشتەمین كۆبوونەوەی ناوەند بەرێوەچوو.
كۆبوونەوەكە بە وتەێكی بەخێرهاتن و راپۆرتی كار و هەڵسوورانی ئەو ماوەیەی پێشووی ناوەندی هاوكاریی لە لایەن سەیید كامیل نورانی فەرد بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوكاریی دەستی پێكرد و لە لایەن نوێنەرانی هێزە سیاسیەكانەوە، كاری ئەو ماوەیەی ناوەند خرایە بەر تێروانین و لە پێداچوونەوە بە كارەكان خەت و بەرنامەی كاری داهاتوو دارێژرا و چەند خالیك بۆ باشتر كردنی كارەكان پەسەند كران.
لەبرَگەێكی تری دەستووری كاری كۆبوونەوە بۆنە و پێشهاتە سیاسیەكانی رۆژەڤی ئێران و كوردستان خرایە بەرباس و لەم بەشەدا لایەنەكان بە وردی بابەتی خۆپێشاندانەكانی شارەكانی ئێران و دۆخی قەیراناویی ئابووری ئێران و سیاسەتی ئەمریكا لە ئاست رژیمی ئێران و كاریگەرییەكانی ئەو دۆخە نوێیە لە سەر بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی كورد لە كوردستانی ئیرانیان هەڵسەنگاند و بە پشت بەستن بە گووتاری رووخان كە گووتاری ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانە لەسەر نەمان و رۆیشتنی سیستەمی كۆماری ئیسلامی ئێران پێداگریی كرایەوە و هەموو پرۆژە بەرنامە و بەدیل سازییەكانی تر بۆ ئەو گووتارە چ لە دەرەوە و چ لە ناوخو رەد كرانەوە و پشتیوانی لە ویستی گۆڕانی بنەڕەتی و هاوخەباتی لەگەڵ نارازییان و خۆپیشاندەرانی سەرانسەری ئێران بە ئەركی ناوەندی هاوكاریی زاندرا. لە درێژەی ئەو باسە پرۆژەی كۆدار و پەژاك كە لەماوەی پێشوو بلاویان كردەوە بە پرۆژەێكی ناواقعی و ناتەبا لەگەڵ روحی جوڵانەوەی گەلی كورد و هاوتەریب لەگەڵ بەرژوەندییەكانی سیستەمی كۆماری ئیسلامی ئێران خوێندنەوەی بۆ كرا.
هەر لەو پێوەندەدا بە خوێندنەوەی دروستی دۆخ و هەل ومەرجی كوردستان شرۆڤەی ئەرك و بەرنامەی كاری كوردستان و جولانەوەكەی كرا و ئامادەیی و یەكریزی جوڵانەوەی گەلەكەمان وەبیر هێندرایەوە.
لەدرێژەی ئالوگۆری بیرورا و قسە كردن لە سەر كارەكانی داهاتووی ناوەند رۆژی 28ی گەلاوێژ كە ساڵوەگەری دەركردنی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی گەلی كورد بوو ، وە ك رۆژی خۆراگری نەتەوەیی و یەكێك لە لاپەرە پر شەرمەزارییەكانی دیكتاتۆریەتی تاران و پڕ سەروەرییەكانی مێژووی خۆراگری گەلەكەمان پێداگری لەسەر كرایەوە و هێندێك بەرنامە بۆ یادكردنەوەی ئەو بۆنەیە خرایە دەستووری كاری داهاتووی ناوەندی هاوكارییەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەر و باسی گرینگ و جێی بایەخی لایەنەكان قسەی لەسەر كرا و پێداگری لەسەر ئەسلی بە یەكەوە كاركردن و لێك تیگەیشتن و سازانی گشتی كرایەوە و لە كەشیكی دۆستانە كۆتایی بە هەشتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران هێندرا.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
8/8/2018
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





