
رۆژی شەممە 20ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی لەسەر بانگهێشتی كۆمیتەی گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هەیئەتێكی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لە وەلاتی نۆروێژ بەشداریان لە یادی 73مین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دیموكرات لە شاری ئۆسلۆ كرد.
هەیئەتی كۆمیتەی نۆروێژی سازمان پێكهاتبوون لە بەرێزان محەمود یوسفی بەرپرسی پێوەندیەكانی كۆمیتە، ئارەزوو بەهرامی و پەژار حوسێنی. پەیامی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەبۆنەی دامەزرانی حیزبی دیموكراتەوە لەلایەن كاك مەحمودی یوسفیەوە پێشكەش كراو بەوبۆنەوە هەیئەتی سازمان پیرۆزبایی و چەپكەگوڵی رێزلێنانیان پێشكەش بە بەرپرس و بەرێوەبەرانی كۆمیتەی حیزبی دیموكراتی كوردستان كرد.
شایانی گوتنە ژمارەیەك لەبەرپرس و ئەندامانی سازمان لە نۆروێژ هاوڕێیەتی هەیئەتی كۆمیتەی نۆروێژیان بۆ بەشداری لەو یادە و بەرز راگرتنی یادی دامەزرانی حدكا كرد.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





