له‌سه‌رهێل -1
چوارشه‌مه‌ 15 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی رێكخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

 

لاوانی ئازادی خوازی كوردستان!

لاوانی شۆڕشگێڕ و زەحمەتكێشی ریزەكانی رێكخراوی لاوان و سازمانی خەبات!

 

ریكخراوی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرم پێشكەش بە گشت لاوە خوێن گەرمەكانی ریزی رێكخراوی لاوان و سازمانی خەبات دەكات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان و هومێدوارە كە ئەو رۆژە ببێتە مایەی ئازادی و سەرفرازی و دەستەبەربوونی گشت مافە رەواكانی لاوانی كوردستان و ئێران و جیهان.

جێگەی باسە كە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 1999 رۆژی 12 ی ئۆگوستی بە رۆژی جیهانی لاوان ناساند و هەموو ساڵێك لەو رۆژەدا بە چالاكی جۆراوجۆر یادی دەكرێتەوە و بەرز رادەگیرێت.

لاوانی تێكۆشەر

وەك ئاشكرایە لاوان هێزی كاریگەری هەموو كۆمەڵگایەك و توانای لەبن نەهاتووی هەموو وڵاتێكن، هەر بۆیە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەوڵی پێگەیاندن و گەشەی لاوان دەدرێ و تەواوی مافەكانیان دەستەبەردەكرێ و سوودی تەواو لە هێز و توانای لاوان وەردەگرن و بە پارێزەری وڵات دادەندرێن.

بەڵام بەداخەوە لە كوردستان و ئێران، رژێمی ئاخوندی هیچ گرینگی بە لاوان هێز و توانای لاوان ناداو مافەكانیان پێشێڵ دەكات و هەوڵدەدا ئەو هێز و توانا بێ كۆتایەی لاوان بۆ بەدی هێنانی مەرامە گڵاوەكانی خۆیان بەكاربهێنن. هەروەها لەترسی راپەڕینی لاوانی خوێن گەرم و شۆرشگَێر وبۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی خۆیان، لاوان تووش داوای ئیعتیاد و كێشەی كۆمەڵایەتی دەكەن و هەوڵی بێهێزكردنی لاوان دەدەن. 

لە لایەكی دیكەوە دەسەڵاتی ئێران بە ترساندن و شكەنجە و ئیعدام بۆ لەناوبردن و بێهێزكردنی لاوان كار دەكا، هەر بەو مەبەستە لە ساڵانی رابردوودا و تا ئەم رۆژەش بە هەزاران لاوی كورد بە تۆمەتی هەڵبەستراو و ناڕاست لە سێدارەدراون.

جێگەی گومان نییە تا ئەو دەسەڵاتە لەسەر كار بمێنێ‌ ، ئەو دۆخە ناهەموارە بەردەوام دەبێ و لاوان و خەڵكی بێ‌ تاوان دەبنە قوربانی سیاسەتەكانی ڕژیم، هەر بۆیە تاكە رێگە بۆ چارەسەركردنی كیشەكانی لاوان و دابین كردنی مافەكانیان بە لەناوچوونی رژێمی ئاخوندی وەدی دێ. 

لە لایێكی ترەوە ئەو راستیەش نابێ فەرامۆش بكرێ‌ كە كۆمەلێك خاڵی هاوبەش لە نێو چینی لاو بە بێ جیاوازیی لە ئاستی جیهان بوونی هەیە و پێویستە لاوی كورد بە گرتنی ئەو خاڵە هاوبەشانە لە چوارچێوەی بردنە پێشەوەی خەباتی خوی كەڵكیان لێوەرگرێ‌ و پێوەندییەكانیان لە ئاستی نێونەتەوەیی دا پەرە پێبدەن. لەگەڵ ئەوەش دا وەك سەرەتایێك زۆر گرینگە رێكخراوەكانی لاوانی كوردستان لە چوارچێوەی پلاتفۆرمێكی هاوبەش یەكریزی خۆیان وەدی بێنن و بە یەك زمان لە ئاستی نێودەوڵەتی دا چالاكی و هەلسوورانیان هەبێ. 

رێكخراوی لاوانی خەبات تەواوی هەوڵی خۆی دەخاتە گەر بۆ وەدیهێنانی ئەو ئامانجانە و بەلێن دەدات لە تێكۆشانی بێ ووچانی نەوه ستێ‌ و ئامادەیی خوی بۆ هەر جۆرە هەولێكی هاوچەشن پیشان دەدات.

دووبارە پیرۆزبایی گەرم پێشكەش بە گشت لاوانی كوردستان و ئێران و جیهان دەكەین و هیوادارین لەنزیكترین كاتدا بەرهەمی خەبات و تێكۆشانی چەندین ساڵەی لاوانی كورد و گەلی كوردستان ببینین.

 

رێكخراوی لاوانی خەبات ی كوردستانی ئێران 

12 ی ئۆگوستی 2018
ڕێکه‌وت: 2018-08-14 10:17:18
به‌شی ( لاوان )






  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2022-07-06 08:15:48
به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-07-02

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-30


سیاسی