
لە توێی سێمینارێکی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨، ٢۷ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ، ڕۆژی دەرکردنی فەرمانی هێرش بۆ سەر کوردستان، سێمینارێکی تایبەتی لە هۆڵی ناوەندی بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەڕێوە برد.
سێمینارەکە بە خولەکێک بە بێ دەنگی وەستان بۆ ڕێز لێنان لە یادی سەرجەم شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد دەستی پێکرد. دواتر هاوڕێ سامان ڕیشەساحیب ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٨ی گەلاوێژەوەی خوێندەوە.
دواتر سێمنیارەکە بە پێشکەشکاریی هاوڕێ فەرزین کەرباسی ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە دەستی پێکرد کە لە پێنج پانێلدا بەڕێوە چوو. تەوەری پانێلەکانی سێمینارەکە بریتی بوون لە:
_هۆکارەکان، دەرەنجامەکانی ئەم هێرشە بۆ سەر خەڵک و شۆڕشێ کوردستانی ئێڕان کە لە لایەن بەڕێز محەممەد نەزیف قادری بە نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا.
_نەبوونی گوتاری هاوبەشی حیزبەکان بۆ دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەشی نەتەوەیی بەرامبەر بە ڕژیم کە ئەم پانێلەش لە لایەن بەڕێز هێمن بایەزیدپوور بە نوێنەرانەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە پێشکەش کرا.
_بەلەبەر چاوگرتنی هەلومەرجی ئەوکاتە و ئەمڕۆی کوردستانی ئێران ئەگەری دوبارە بوونەوەی ڕووداوی وەها هەیە؟ و ڕێکاری بەرگیری لە دووپات بوونەوەی ئەم جۆر ڕووداوانە چییە؟ کە ئەم پانێلە لە لایەن بەڕێز ئیسماعیل شەڕەفی بە نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانەوە پێشکەش کرا.
_چۆنییەتی دەرکردنی فەرمانی جیهاد و ڕەهەندەکانی بەردەوامی پێ بەخشینی کە لە لایەن بەڕێز کاک شۆڕش حاجییەوە بە نوێنەرایەتی سازمانی خەباتی کوردستانەوە پێشكەش کرا.
_شێواز و ئامانجی بەرەنگاربوونەوە، هەیئەتی هاوبەشی کورد لەو سەردەمەدا و پرسی دانووستان لە ئەمڕۆدا کە ئەم پانێلەش لە لایەن بەڕێز کاک ساڵح شەریفی بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا.
دوای پێشكەش کردنی تەوەر و ناوەرۆکی هەر یەک لە باسەکان لە لایەن پانێلگێڕانەوە کە بەگەرمی لە لایەن بەشداربووانەوە پێشوازییان لێکرا، پشوویەک ڕاگەیەنرا و دواتر و دوابڕگەی سێمینارەکەش تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و تێبینی و سرنجی بەشداربووان دەربارەی ناوەرۆکی باسەکان .
لەو بەشە لە سێمینارەکەش بەشدار بووان بە تێبینی و سرنج و پرسیارەکانیان باسەکانیان دەوڵەمەندتر کرد و هەر کام لە پانێلگێڕان پرسیارەکانی پەیوەست بە باسەکانی خۆیان وڵام دایەوە و دواجار سێمینارەکە لە کەش و هەوایەکی گەرم و خۆمانییانە کۆتایی پێهات.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ۲۷ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی
١٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨ی زایینی
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





