شەوی هەینی 9ی خەرمانانی 1397 بەرانبەر بە 31/8/ 2018 زایینی، 38ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لە بنكەی دفتەری سیاسی بە ئامادەبوونی ئەندامان و دۆستانی سازمان و ئەندامانی سەركردایەتی بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەكە بە بە خوێندنەوەی شیعری (من چیم وكێم ؟ ) لە نووسینی بەریزكاك رێبوار حسینی و لە لایەن خاتوو فرمێسك دەستی پێكرد و پاشان دوای وتەی بەخێرهاتن بە مەبەستی رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدان و لەسەروشیانەوە رێبەری مەزنی گەلەكەمان مامۆستا سەید جەلال حوسێنی، دەقیقەیەك بێدەنگی راگەیندرا.
پەیامی پیرۆزبایی رێزدار كاك بابەشیخ حسێنی سكرتێری گشتی سازمان لەلایەن بەرێز سەید كامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسیەوە پیش كەش كرا.
دواتر لەلایەن گروپی منداڵانی سازمانەوە سرودی هۆكاكی پێشمەرگە پێش كەش كرا و و دوا بە دوای ئەوەش لە لایەن خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی سەركردایەتی سازمان یەكێك لە شاكارە ئەدەبیەكانی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسینی كە بە بۆنەی 5ی خەرمانان نوسراوە پێش كەش كرا. دوای ئەو بڕگەیە گۆرانیەك لە لایەن كۆری هونەری و هونەرمەندان كاك گۆران و كاك میهریار و كاك عەبباس پێش كەش كرا.
پەیامی هاوبەشی رێكخراوی ئافرەتانی و رێكخراوی لاوانی خەبات لەلایەن خاتوو شەكیلا مورادی ئەندامی رێكخراوی ئافرەتان پێشكەش كرا.
فیلمێكی دێكۆمێنتاری لەسەر سازمانی خەبات ئامادەكرابوو كە پێشكەش كرا و هەروەها لە بەشەكانی دیكەی مەراسمدا چەندین سرود و گۆرانی لەلایەن كۆری هونەری و هونەرمەندانی پێشمەرگەوە پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.
بڕگەی كۆتایی رێورەسمی 5ی خەرمانان 38ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمان تایبەت بوو به هەڵپەركێ و گۆرانی.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





