
ڕۆژی دووشەممە 10.09.2018 بە بەشداری سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی وەڵاتی فینلاند، خۆپێشاندانێک بۆ شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستی و مرۆڤ کوژیەکانی رژیمی ئێران و هێرشی مووشەکی رژیم بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکڕات لە ڕۆژی 17ی خەرمانان دا و شەهید بوونی شەش ئەندامی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و چەند کادر و پێشمەرگەی دوو لایەنی حیزبی دێموکڕات و بریندار بوونی دەیان کەس لە کادر و پێشمەرگە و ژن و مناڵ لە نزیک شاری کۆیەی باشووری کوردستان و پێشێل کردنی سەروەریەکانی هەرێمی کوردستان، لە سێدارەدانی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، وەرێخرا.
خۆپێشاندەران لە کاتژمێر13:00ی دوانیوەرۆ تا 15:00 بە شێوەیەکی هێمنانە لە گۆرەپانێکی شاری هێلسینکی پێتەختی فینلاندەوە بەرەو باڵیۆزخانەی رژیمی ئێران وەرێکەوتن. ئەو خۆپێشاندانە، کە لەلایەن ناوەندی هاوکاری هێزە کوردستانیەکانی کوردستانی ئێران و هاوکاری کۆمەڵە سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێرانەوە وەڕێخرابوو ، بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد. بەدوای ئەودا پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن "مووسا لیلانەی" یەوە پێشکەش کرا کە لەو پەیامەدا ئیشارە بە هێرشی رژیمی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزب، شەهید و برینداربوونی تێکۆشەرانی دێموکڕات و ژن و مناڵ و ئێعدامی رۆڵەکانی کورد لە بەندیخانەکانی رژیمەوە کرابوو. ئەوجار بەناوی رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە وتاریک لە لایەن مەجید حەقی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران پێشكەشی بەشداران کرا. لە بەشی دیکەی خۆپێشاندانەکەدا بڕیارنامەی هاوبەش بە زمانەکانی کوردی، فارسی و فینلاندی پێشكەش کرا. بەدوای ئەودا نوێنەری چەند حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتی بەشدار، وتار و پەیامیان لە مەڕ شەرمەزارکردنی رژیمی ئێران پێشكەش کرد.
هاوکات لە گەڵ بەرێوەچوونی خۆپێشاندانەکە بەشدارن بە دروشمەکانی دژ بە ئیسلامی ئێران رق و بێزاری خۆیان لەو رێژیمە دەربڕی.
دەستەی بەرێوەبەری خۆپێشاندان:
حیزبی دێموکراتی کوردستان – کۆمیتەی فینلاند
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند
کۆمەڵەی شۆرشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کۆمیتەی فینلاند
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند
کۆمەڵە سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران – کۆمیتەی فینلاند
رێکخراوی دێموکراتیکی یارسان – کۆمیتەی
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





