رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان بە مەبەستی مەحكووم كردنی هێرشی مووشەكی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران بۆ سەر بارەگاكانی حیزبی دیموكرات و هەروەها لەسیدارەدانی لاوانی كوردستان لەبەردەم بارەگای یوئێن خۆپیشاندانێكی بەرین بەریوە چوو. ئەو خۆپیشاندانە هاوكات لەگەڵ مانگرتنی شارەكانی كوردستانی ئێران بوو كە لە لایەن ناوەندی هاوكاریی حیبزەكانی كوردستانی ئێران بانگەوازی بو كرابوو.
سەرەتای بەرنامەكان بە خیرَهاتنی بەشداربواوانی گردبوونەوەكە كرا و پاشان دەقیەقێك بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی كوردستان راگەێندرا.
دواتر پەیامی خۆپیشاندان و ئاكسیۆنەكە لە لایەن مامۆستا حەسەنی واژەیی پێشكەش كرا و لە پەیامەكە داوا لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، نوێنەرایەتیی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان و كونسووڵگەریی وڵاتان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ كرا كە لە بەرانبەر هێرشی رژیمی ئاخوندی بۆ سەر بارەگاكانی حزبی دیموكرات و لەسێدارەدانی چالاكانی سیاسیی كوردستانی ئێران بێدەنگ نەبن و لەدژی ئێران و سیاسەتەكانی بوەستنەوە.
دواتر داوا لە بەڕێز نوری بریمۆ سەرۆكی ئەنجومەنی ( enks) كرا پەیامی خۆیان پێش كەش بكەن. پەیامی بەماڵەی حوسێن پەناهی خوێ،درایەوە و هەروەها پەیامی ناوەندی هاوكاریی لە لایەن بەرێز كاك شۆڕشی حاجی ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران پێش كەش كرا و هەروەها پەیامی بەرێز محەممەد ساڵح قادری پەیامی كۆتایی ئاكسیۆنەكەی پێش كەش كرد. دواتر شاندی حیزبەكانی هەر چوار بەشی كوردستان كە خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات یەك لە ئەندامی شاندەكە بوو بەرەو هۆڵی رێكخراوی ..UN.. وەرێكەوتن بۆ دانیشتن لەگەڵ بەرپرسانی یوئێن و پێش كەش كردنی داواكارییەكان.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





