
رۆژی ۲۱ی خەرمانان بەرامبەر بە ۱۲ی سێپتامبری ۲٠۱۸ی زاینی کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان لەسەر داوای فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان و ناوەندی هاوکاری حزبەکانی کوردستانی ئێران، خۆپیشاندانێکی بەرینیان لەبەردەم پەرلەمانی سوئێد دا بەڕێوەبرد
ئەم خۆپیشاندانە بە مە بەستی مەحکومکردن و ناڕەزایەتی دەربرین بە سیاسەت و هێرشە جینایەتکاریەکانی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سەر هەردوو بارەگای دیموکراتەکان و دژی لە سێدارەدانی لاوانی کورد ڕامین حسین پەناهی و لوقمان و زانیار مورادی، هەروەها بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی خەڵکی شارەکانی کوردستانی ئێران بەهەمان مەبەست بەڕێوە چوو.
ئەندامان و لایەنگرو نوێنەرانی کومیتەی سویدی سازمانی خەبات بەشێوەیەکی دیارو بەرچاو بەشداری ئەم خۆپیشاندانەیان کرد.
لەم خۆپیشاندانەدا پەیامی ناوەندی هاوکاری حزبە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و پەیامی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردیەکان و چەندین پەیام و سرودی دیکە لەوبارەوە پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





