
رۆژی هەینی 23ی خەرمانانی 1397ی هەتاور، لەسەر داوای ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە وەڵاتی نۆروێژ، كوردانی نیشتەجێ لەو وەڵاتە لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژدا گردبوونەوەیەكی نارەزایەتیان بەرێوەبرد.
لەو گردبوونەیەدا ژمارەیەك پەیام بە زمانی نۆروێژی و كوردی خوێندرانەوە و لە ناوئاخنی پەیامەكاندا دروشمی جۆراوجۆر لەلایەن بەشدارانەوە دژ بە كردەوەكانی رژیم لە رۆژی 17ی خەرمانان دەوترا و پەلامارەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر بنكەی هێزەكانی كوردستانی ئێران لە خاكی هەرێمی كوردستان و لەسێدارەدانی سێ چالاكی سیاسی كوردیان بە توندی مەحكوم و شەرمەزار كرد و داوایان لە وەلاتی نۆروێژ كرد كە بە پێوەندیەكانی دا لەگەڵ رژیمی شەرئەنگێزی لە ئێراندا بچێتەوە. خۆشكە شنۆ شەرێعەتپەنا ئەندامی كۆمیتەی نۆروێژی سازمان پەیامی ناوەندی بە زمانی نۆروێژی خوێندەوە.
هەر بە مەبەستی مەحكوم پرۆتستۆی كردەوە نامرۆییەكانی رژ
یمی ئێران عەلی بەهرامی بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی سازمان بە یاوەری كاك مەحمودی یوسفی بەرپرسی پێوەندی كۆمیتەی نۆروێژ و ژمارەیەكی ئەندامانی كۆمیتەی نۆروێژی سازمان بەشداری لەو گردبوونەوەیەدا كرد.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





