
رۆژی شەممە 15ی سێپتامبری 2018 لە شاری ژنێڤ كوردانی نیشتەجێی وەڵاتی سوییس ئاكسیۆن و گردبوونەوەیەكی نارەزایەتیان لەپێوەند بە لەسێدارەدانی ژمارەیەك چالاكی سیاسی كورد و هێرش و پەلاماری مووشەكی بۆسەر بنكە و بارەگاكانی هەر دوو لایەنی حیزبی دیموكرات لە شاری كۆیە، بەرێوبرد.
لەو ئاكسیۆنەدا ژمارەیەك پەیام و دروشم بۆ مەحكوم كردنی هەوڵەكانی ئەم دواییەی رژیم پێشكەش كران، كە تیایاندا داوا لە كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەتایبەت وەڵاتی سوییس كرا چاو لە جینایەتەكانی رژیمی ئێران لە بەرامبەر بزوتنەوەی كورد و ئازادیخوازان نەچۆشن و بە پێوەندیەكانیاندا لەگەڵ ئەو رژیمە شەرئەنگێز و دواكەوتووە بچنەوە.
لەو نارەزایەتیەدا ژمارەیەك لە ئەندامان و دۆستانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەشدار بوون و پەیامی كۆمیتەی سوییسی سازمان لەلایەن كاك ئازادی حوسێنزادە بەرپرسی كۆمیتەوە پێشكەش كرا.
شایانی گوتنە لەماوەی یەك حەوتووی رابردوو لە زۆربەی وەڵاتانی ئوروپایی و ئەمریكا گردبوونەوەی نارەزایەتی دژ بە پەلاماری بنكە و بارەگای هێزەكانی كوردستانی ئێران لە هەرێمی كوردستان و جێبەجێ كردنی حوكمی ناعادڵانەی ئێعدامی لاوانی كورد، بەرێوەچوو وە داوای فشاری زیاتریان بۆ سەر رژیمی ئێران كرد كە چیتر نەتوانێ دەستدرێژی و جینایەتی هاوشێوە بخولقێنێ.
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





