له‌سه‌رهێل 104
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری كۆمیتەی سوییسی سازمان لە كۆڕیادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان

 

رۆژی یەكشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی لەسەر بانگهێشتی كۆمیتەی حدك، كۆمیتەی سوییسی سازمانی خەبات پێكهاتوو لە بەرێزان كاك ئازاد حوسێنزادە، ئارەزوو عەبدوڵاهی و ئومێد سوهرابی بەشداری كۆیادی شەهیدانی ١٧ی خەرمانانیان لەو وەڵاتە كرد.

پەیامی كۆمیتەی سوییس لەلایەن خۆشكە ئارەزوو عەبدوڵاهی ئەندامی چالاكی كۆمیتەوە پێشكەش كراو لە پەیامی كۆمیتەدا وێڕای مەحكوم كردنی هەوڵە تیرۆریستیەكانی رژیم دژ بە جولانەوەی مافخوازانەی كورد، هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی لەگەڵ كەس و كار و خانەوادەی شەهیدانی ئەو رۆژە هەم شەهیدانی پەت و سێدارە و هەم شەهیدانی مووشەكبارانی بنكەكانی هەردوو لایەنی حیزبی دیموكرات هاتبوو. شایانی باسە لە نزیكیشەوە بەرپرس و ئەندامانی كۆمیتەی سوییس پرسە و سەرەخۆشیان لە كەس و كاری شەهیدان و بەرێوەبەرانی كۆڕیادەكە كرد و چەپكە گوڵی رێزلێنانیان پێشكەش بە كۆِرگێڕان كرد.

 

 



 



 

 
ڕێکه‌وت: 2018-09-18 17:48:56
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی