له‌سه‌رهێل 109
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کۆرێکی ماتەمینی بۆ شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانان له‌ شاری مالمۆ

رۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی له‌شاریمالمۆی وڵاتی سویید کۆرێکی ماتە مینی بۆ شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانان به‌ڕێوه‌چوو. بەسەرپەرشتی کۆمەڵەی مالمۆکورد و نوێنه‌ری هێزو لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کان و دانیشتوانی کوردی مالمۆ، کۆڕی ماتەمینی بۆ شەهیدانی ٢١ی خه‌رمانان به‌ڕێوه‌چوو.

 

 له‌و کۆڕه‌دا نوێنه‌ر و ئه‌ندامانی کومیته‌ی سوییدی سازمانی خه‌بات به‌شداریان تێدا کرد. سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌که‌ بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سروودی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و له‌ درێژه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا چه‌ندین هۆنراوه‌ و سرود و ووتاری نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کانی ئه‌وشاره‌ پێشکه‌ش به‌ ئاماده‌بوان کرا. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ ٢١ی خه‌رمانان دا بنکه‌و باره‌گاکانی هه‌ردوو حیزبی دیموکرات که‌وتنه‌ به‌ هێرش و په‌لاماری دڕاندانه‌ی مووشه‌کانی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران و به‌داخه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٦ شه‌هید و ٤٠ برینداری له‌ تێکۆشه‌رانی ئه‌و دوو حیزبه‌ لێکه‌وته‌وه‌. له‌هه‌مان ڕۆژدا ٣ چالاکی سیاسی و ڕامین  حسین په‌ناهی و ڕامیار و زانیار مرادی له‌ لایه‌ن جه‌لاده‌کانی ئه‌و ڕێژیمه‌وه له‌سێداره‌ دران. مەراسیمی ماتەمینیەکە بە سروودی ئەی شەهیدان کۆتایی پێهات.
ڕێکه‌وت: 2018-09-18 17:51:25
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی