له‌سه‌رهێل 113
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری كۆمیتەی فینلاندی سازمان لە پرسەو سەرەخۆشی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان

رۆژی یەكشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی هەیئەتێكی كۆمیتەی فینلاندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران پێكهاتوو لە بەرێزان كاك جەلالی شەریفی بەرپرس، كاك محەمەدی شێخە و كاك شوانە شێخە ئەندامانی كۆمیتە و ژمارەیەك لە ئەندامانی و دۆستانی سازمان بەشداریان كرد لە كۆڕی پرسە و سەرەخۆشی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان كە لە شاری تۆركۆ لەلایەن كۆمیتەی هاوكاری هێزە كوردستانیەكان لەو وەڵاتە بەرێوەچوو.

 

هەیئەتی كۆمیتە لە نزیكەوە پرسەو سەرەخۆشیان لە خانەوادە و كەس و كاری شەهیدان و بەرپرس و ئەندامانی هەر دوو لایەنی حیزبی دیموكرات كرد و هەوڵە نەزۆك و ترسنۆكانەی رژیمیان مەحكوم و پرۆتستۆ كرد.

 

شایانی گوتنە رۆژی دوو شەممە 18ی خەرمانان و رۆژێك پاش پەلامارە مووشەكیەكەی رژیمی ئێران بۆ سەر بنكەی هێزەكانی كوردستانی ئێران و ئێعدامی سێ لاوی كورد لە گرتوخانەكانی ئەو رژیمە، لە شاری هیلسینكی پێتەختی وەڵاتی فینلاند رەوەندی كوردی لەو وەڵاتە لەبەردەم سەفارەتی رژیمی ئاخوندی گردبوونەوەیەكی نارەزایەتی بەرینیان بەرێوەبرد كە ئەندامانی كۆمیتەی فینلاندی سازمان بەشداریەكی بەرچاویان تێدا كرد.

 


ڕێکه‌وت: 2018-09-18 17:54:07
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی