
رۆژی یشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی له‌شاری ستۆکهۆڵمئ سوید کۆرێکی ماتەمینی که لایه‌ن کومیته‌ی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانانه‌وه ڕێکخرابوو به به‌شداری نوێنه‌ری هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئێران و سه‌دان کوردانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو.
هه‌ر یه‌ک له سه‌عید بیگزادە ئه‌ندامی ڕێبه‌ری حدک و بەختیار عەبدولڕەحمان محەممەد نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یامیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد. له‌بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە دا چه‌ندین سروود و هۆنراوه له‌لایه‌ن کۆڕی سروودی یەکێتی لاوانی دیموکرات پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا . جەلال خۆشکه‌لام ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات له‌و کۆڕه‌دا به‌شداریان کرد‌و لە نزیكەوە پرسەو سەرەخۆشیان لە خانەوادە و كەس و كاری شەهیدان و بەرپرس و ئەندامانی حدک كرد و هەوڵە نەزۆك و ترسنۆكانەی رژیمیان مەحكوم و پرۆتستۆ كرد. په‌یامی کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات وێڕای چەندین پەیامی هاودەردی و پشتگیری لە لایەن حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانەوە بۆ ئەو ڕێوڕەسمە ناردرابوو، کە لە بەر کەمی کات تەنیا ئاماژە بە ناوەکانیان کرا.
به‌شی ( چالاکیه‌کان )



دیمانه

به‌شی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

به‌شی : سیاسی رۆژ: 2022-07-02
ماردین زاهدی: مێژوو پڕە لە هەزاران لاپەڕەی زێڕین و نەخەشین لە ئازایەتی و ڕێبەرایەتی کەسانێک کە ژیانیان تەرخانی تێكۆشان لە پێناو ئازادی گەلانی زوڵم لێکراو و ماف ویست کردووە. کەسانێک کە هەر چەشنە کۆسپ و تەگەرەیەک نەیتوانی و ناتوانێ ببێتە بەربەست بۆ ئامانجە گەورەكانیان. ئامانجێک کە چارەنووسی ملیۆن ها کەسی تێدا وەدی دێ و ئەبێتە هەوێنی ڕزگاری و ئازادی لە دەستی زۆڵم و چەوسانەوەی حکومەته دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان. ئەو حکومەتانەی کە لە جیاتی خزمەت بە میللەتەکانی خۆیان, تەنیا بیری بەرژەوەندی خوازی و پەرەپێدانی بیرۆکەی کۆن و دواکەوتووەکانی خۆیان هەیە. گەلی کورد زیاتر لە ۷۰۰ ساڵە کە لە لا زیاتر ...





