له‌سه‌رهێل 129
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
بەشداری سكرتێری گشتی سازمان لە كۆریادی شەهیدانی 17 خەرمانان لە وەڵاتی نۆروێژ

 

ۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، بەشداری لە كۆریادی شەهیدانی 17 خەرمانان كرد كە لەلایەن ناوەندی هاوكاری هێزەكانی كوردستانی ئێران لە نۆروێژەوە رێكخرابوو.

 

بەرێز كاك بابەشێخ بەبۆنەی شەهید كرانی ژمارەیەك لە ئەندامانی رێبەری و كادر و پێشمەرگەی هەر دوو لایەنی حیزبی دیموكرات و ئێعدامی سێ لاوی بەندكراوی كورد كە لەلایەن رژیمی ئێرانەوە  ئیعدام كرابوون ووتارێكی پێشكەش كرد و ئیشارەی بە چەند بابەت و پرسێكی ناوخۆیی بزوتنەوەی كوردستان كرد كە بزوتنەوەكە زیانی لێ بینیوەو دژمنانی كوردیش كەڵكیان لەو هەڵانەی خۆمان دژ بە نەتەوەكەمان و بزوتنەوەكەی وەرگرتووە.

 

كاك بابەشێخ لە وتارەكەیدا فەرمووی: ئێمە تەنیا داری دژمن ناخۆین بەڵكوو داری بێ تەدبیری و بێ تەگبیری خۆمان دەخۆین. ئەمە كارەساتێكە كە خۆمان رێچكەمان بۆ دارشتووەو خۆمان ئیجازەمان داوە دژمن بمانكاتە قیمە و قوربانی پیلانەكانی خۆی. ئەگەر لە دەیەی 60 تەبایی و برایەتیمان بكردایەتە بەردی بناغەی كارەكانمان بێ گومان ئێستا ئەو هەموو كوردە، جێگەی لێرە نەدەبوو، دەزانم بەشێكی زۆری ئێوە ئاوارەی دەستی دووبەرەكین نەك ئاوارەی دەستی دژمن. دووبەرەكی و یەكتر قەبووڵ نەكردن ئێمەی گەیاندە ئێرە.

 

بەرێز سكرتێری گشتی سازمان لە درێژەی وتارەكەی دا ئیشارەی بە دەرس وەرگرتن لە قوربانی دانی رۆژی 17ی خەرمانان كرد و وتی: با كارەساتی جەرگبری 17ی خەرمانان ببێتە دەرسێك و كۆتایی پێ بێ ئەم هەموو دووبەرەكی و دەردەداریە و ئەم هەمووە ناتەواویە لە جوڵانەی كورد لە كوردستانی ئێران.

 

ئەو رژیمە بە ئێمەی وت فەرقتان پێ ناكەم، چ لە نێوان ئەو كەسەی لەناوخۆی ئێرانیشدایە دەیكوژم و چ ئەو كەسەی لەدەرەویە.رژیم تازەیی هەرەشەی كردووە كە هەر كەسێك لە ناوخۆی ئێران دەستی هەبووە لە ئێعترازات سەركوتی دەكەین. كەوایە رژیم فەرق بە ئێمە ناكا. فەرق بەوە ناكا كە كێمان سەر بە چ لایەنێكی سیاسین و ئەسڵەن كێمان چالاكی سیاسی ناكەین موهیم ئەوەیە كوردبین دەمانكوژێ.

 

بەرێز كاك بابەشێخ لە پێوەند بە ناكۆكی و دووبەرەكی نێوان لایەنەكان و بەرپرسایەتی ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە وتی: من پێم وایە لەو دووبەرەكیانەی دروست دەبن تەنیا رێبەران و بەرپرسانی ئەحزاب بەرپرس نین، من پێم وایە بەشێك لە بەدەنەی ئەحزابیش هۆكارن بۆ ئەوەی كە ئێمە نەتوانین بەراستی رەوتی یەكیەتی و تەبایی بگرینەبەر. با دەست هەڵگرین و هەوڵبدەین هاوپەیوەندیەكی ئەوندە تۆكمە دروست بكەین كە لە داهاتوودا خەڵكەكەمان لە نیشتماندا بە ئاسوودەیی بژی.

 

بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە ئیشارە بە مانگرتنە كەموێنەكەی 21ی خەرمانان وتی: خەڵكی كوردستانی ئێران بە ئێمەی سەلماند كە لە پشتمانن، خەڵكی كوردستان سەلماندی كە پشتگیری شۆرشی ئازادیخوازیە. لە 21ی خەرماناندا سەلماندیان كە شكۆی نەتەوەیی چەندە بەرزە، كە هەستی نەتەوەیی لەو نیشتمانە داگیركراوەدا چەندە بەرزە. ئێستا كە ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران هەیە دەتوانین بە شێوەیەكی دروستر ئەو بەرنامەیە وەگوازین و هاوكاریەكی تۆكمەمان هەبێ لەگەڵ هێزە سیاسیە شۆرشگێڕەكانی سەرانسەریی ئێران،تا هەموومان بتوانین بە خەباتی نەتەوەیی لە كوردستانی ئێران و هەروەها  خەبات بۆ روخاندنی ئەو دەسەڵاتە، ئەو دەسەڵاتەی كە بێجگە لە روخان هیچ رێگایەكی تری نیە.

 

لەو كۆریادەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی سیاسی و نوێنەری هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەر چوارپارچەی كوردستان بەتایبەت كوردستانی ئێران بەشدار بوون و بە چەندین پەیام و پەخشان و شێعر و گۆرانی یادی شەهیدانی 17ی خەرمانان و تێكڕای شەهیدانی رێگەی رژگاری كوردیان لە كوردستانی ئێران بەرز راگرت.

 


ڕێکه‌وت: 2018-09-18 17:59:38
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی