له‌سه‌رهێل 125
یه‌کشه‌ممه‌ 12 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دەورەێكی دیكەی فێرگەی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات

 دەورەییەكی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بە ریزەكانی سازمانی خەبات كۆتایی پێهات. رۆژی سێ شەممە  رێكەوتی 27ی خەرمانانی 1397ی ك خ، رێورەسمی كۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەكداركردنی پۆلێك پیشمەرگەی تازەپەیوەست بوو؛ لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی كۆمیسیۆنەكانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید "خەلیل پاشایی" بەرێوەچوو.


سەرەتای رێورەسمەكە بە دەقیقەیێك بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە روحی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان چەند وتەیك لە لایەن بەرێز كاك كامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات پێش كەش كرا كە تییدا تێكۆشانی رەوای نەتەوەیی بەرجەستە كرا و گرینگی و بایەخی خەبات لە رێی ئازادی گەل و نیشتمان و رێبوارانی ئەو رێگەیە باسی لێوە كرا. بەرێز نورانی فەرد بە هەلسەنگاندنێكی دۆخی ئێستای جوڵانەوەی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران  و بە تایبەت دوایین جینایەتەكانی رژیمی ئاخوندی و وەڵامی توند و یەكانگیرانەی خەڵكی كوردستان بە بەرێوە بردنی مانگرتنی سەرتاسەری لە كوردستان بە نیشانەی نارەزایەتی بە حوكمی سیدارەی لاوان و كردەوەی ترۆریستی 17ی خەرمانانی كۆیە و هەروەها بە هەلسەنگاندنی دۆخی رژیم لە هەموو ئاستەكانی دەرەوە و ناوخۆیی و خەباتی گەلانی ئێران، ئەركی پێشمەرگایەتی بە هەستیار و پڕ بایەخ لێكدایەوە و یەكگرتوویی ریزەكانی تێكۆشەرانی رێگەی ئازادی بە ئەركی هەنووكەیی لایەنەكان زانی و لەو پیناوە دا كاریگەری بوونی ناوەندی هاوكاریی و بەرفراوان كردنی ئەو پێكهاتەیە وەك مكانیزمیك بۆ قۆستنەوەی دەرفەتەكان و كەمكردنەوەی هەرەشەكانی سەر نەتەوەكەمان وەبیر هێندرایەوە.  


  لەدوای وتەكانی كاك كامیل نورانی فەرد ،   بەرێز خاتوو ئەوینی فەرەجی بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی ژنان  و ئەندامی كومیتەی ناوەندی پەیامێكی بە بۆنەی كۆتایی دەورەی پێشمەرگایەتی پێش كەش كرد كە تێیدا وێرای پیرۆزبایی كۆتایی سەركەوتووانەی دەورە ووتی: لە ریزی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران دا هیچ جۆرە جیاوازێك لە بەینی ژن و پیاو، كوڕ و كچ دانیە. تەنیا شتێك كە جیاماندەكاتەوە ئەوەیە كە كێمان دڵسۆزتر و بە باوەر تر و چالاكتر بێ لە پێناوی بەرەوپێش بردنی ئەرك و راسپاردەكانی دا.  سازمانی ئێمە بە شانازیەوە رێزی ژن و پیاو و كوڕ و كچ وەك یەك دەگرێ وپێی وایە كە ئەركی شۆڕش و خەبات لەسەرشانی هەر دوو رەگەزی ژن و پیاوە و ژن دەتوانێ لە ناو سازمانی خەبات دا دەور و نەقشی دیاری هەبێ لە بەڕێوەبردن و بەرەو پێش چونی سازماندا. 


پاشان  لەلایەن خاتوو ماریا یەكێك لە ئەندامانی دەورەكە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا  چەكی شەرەف و كەرامەت  لە لایەن مامۆستا و بەرپرسانی دەورەكە  پێش كەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەكان بە ریزی  سازمانی خەبات كرا.



ڕێکه‌وت: 2018-09-19 10:40:05
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-07-03 17:52:21
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-29

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-26

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

سیاسی