له‌سه‌رهێل 73
شه‌ممه‌ 24 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ترامپ و ماکرۆن سەبارەت بە رژیمی ئێران هاوڕا نین .

 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆك كۆماری ئامریكا و ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە پەراوێزی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک چاوپێکەوتنیان كرد

کۆشکی سپی لە راگەیاندراوێکدا ووتی ترامپ و ماکرۆن ،ڵەپێوەند بە كۆمەڵێك بابەتی نێونەتەوەیی وەکوو:بارودۆخی سوریە ،دژایەتی لەگەڵ هەڕەشەكانی ئێران و پەڕەپێدانی دۆخی دان و ستانی نێوان وڵاتانی یەکگرتوو و یەکێتی ئۆروپا باس و وتووێژیان كردووە.

نیگەرانی ترامپ و ماکرۆن لەپڕۆگرامی موشەکی رژیمی ئێران .

دەسەڵاتدارانی فەرەنسی ووتیان ماکرۆن و ترامپ نیگەرانی هاوبەشیان لە پێوەندی بە پڕۆگرامی موشەکی بالستیکی رژیمی ئێران و دەستێوەردانی لەناوچەکە هەیە.

 

ترامپ تەئکیدی کردەوە كە سیاسەتی گەمارۆیی دژ بە ئێران لە رێگای لاوازکردنی بەشی ئابوری خەریکە بە ئاکام دەگات ،بۆیە هێشتا زووە كە ناوەرۆكی وتووێژەکان ئاشكرا بكرێن.

 
ڕێکه‌وت: 2018-09-26 08:15:10
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی