له‌سه‌رهێل 120
شه‌ممه‌ 24 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
مانگرتنی گشتی شۆفێری بارهەڵگرەكان پێی نایە پێنجەمین رۆژ

 رۆژی شەممە رێكەوتی 31ی خەرمانان، خولی نوێی مانگرتنی گشتی شۆفێری بارهەڵگرەكان دەستی پێكردەوە. ئەم خولە نوێیە بەهەمان شێوە درێژەدەری مانگرتنی مانگەكانی جۆزەردان و گەلاوێژە کە شۆفێران درێژەی دەدەن و بەئامانجی هاتنەدی ویست و داواكانیان وەك: نوێكردنەوەی دامەزراوە سنفیەكانی شۆفێران لەرێگەی هەڵبژاردنی ئازاد، رێكخستنی نرخی بارهەڵگرتن و گواستنەوە، بەرزبونەوەی نرخی بارهەڵگر، بەرزكردنەوەی ئاستی ئەمنیەتی جاددەكان، رێكخستنی سوتەمەنی بۆ خاوەن بارهەڵگرەكان بەشێوەیەكی رەسمی.... جێی باسە ئەم مانگرتنانە پێی ناوەتە پێنجەمین رۆژی خۆی، لە رۆژی چوارەمیدا نزیكەی 200 شار و 31 پارێزگای وڵاتی گرتۆتەوە. لە ئێستادا لةهەریەكە لە شارەكانی ورمێ‌، ئیسفەهان، سەبزەوار، رەفسنجان، شاری كورد، زەرین شار و یەزد بەردەوامی هەیە.‎

 
ڕێکه‌وت: 2018-09-28 08:09:43
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی