له‌سه‌رهێل 74
شه‌ممه‌ 24 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
ئیسرائیل ناوەندێكی نەهێنی ئەتۆمی رژیمی ئێران ئاشکرادەکات

ئیسرائیل ناوەندێكی نەهێنی ئەتۆمی رژیمی ئێران ئاشکرادەکات

 

بێنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە كاتیپێشکەشکردنی وتارێکی لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمەریکا چەند وێنە و بەڵگەیەکی لەبارەی بوونی "ناوەندێكی ئەتۆمی" لە وڵاتی ئێران خستەڕوو. وەک ئەوەی لە هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز هاتووە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جیا لەوەی ئەوروپای بە شاردنەوەی کارە تووندڕەوەکانی ئێران تۆمەتبارکرد، راشیگەیاندووە : "ئەوەی من دەیڵێم هەرگیز پێشتر ئاشکرا نەکراوە، من بۆ یەکەمجار ئەوە ئاشکرادەکەم کە ئێران دامەزراوەی نهێنی دیکەی لە تاران هەیە". نەتانیاهو وێنەی یەکێک لە دامەزراوە نهێنییەکانی ئێران نیشانی ئامادەبووان دەدات و ناوی ئەو گەڕەکەش دەهێنێت کە لە تارانی پایتەختی ئێران دامەزراوەکەی تێدایە، دەشڵێت: "پێشتر چەند بەڵگەیەکەمان بڵاوکردەوە، لەو کاتەوە ئێران دەیەوێت کۆگاکانی پاكبکاتەوە، تەنها مانگی رابردوو، 15 کیلۆگرام لە ماددەی تیشکدەریان لە کۆگاکانەوە بۆ چەند شوێنێکی دابەشبووی تاران گواستۆتە، ئامانجیان لەناوبردنی بەڵگەکانە".

بێنیامین نەتانیاهو ئاشکراشیکرد کە ئێران خاوەنی 300 تۆن لە ماددەی جیاوازی بەرهەمهێنانی ئەتۆمییە و دەبێت کۆمەڵگەی نێودەڵەتی پەلەبکات لە ناردنی پشکنەر بۆ ئەو "شوێنە نهێنیانە".

 
ڕێکه‌وت: 2018-09-28 09:04:43
به‌شی ( هه‌واڵی ئێران )





دیمانه

سیاسی