له‌سه‌رهێل 80
پێنجشه‌ممه‌ 1 ره‌زبه‌ر 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
هەڵاوسان گەیشتۆتە 30 لەسەد !

داڕمانی ئابووری ئێران و بەربەستی ماڵی وهەزینەی قورسی ترۆر وپشتیوانی لە ڕەوت وڕێگەی ڕەشەکوژی لەپێناو بڕەودان بە دەسەڵاتی وەلی فەقێ ، دۆخی وەڵاتی بردۆتە حاستێکی مەترسیدار بە ئاقاری لەگرێژەنە بردن و دەرچوونی یەکجاری شیرازەی کۆمەڵایەتی وهتد..... ئەم قەیران ومەترسی وئاڵۆزیە کە تەواوی جومگەکانی دەیەڵاتی سیاسی ، ئابووری و کۆمەڵایەتی و....ی گرتۆتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕژیمێکی هاووچەرخ وسەردەمیانە ولەم پێوەندیەدا هاووڵاتیان لەوەگەیشوون و ووشیارتر بوونەتەوە کە ئەم پرسیارە بکەن کە ئایا ئەگەر هەر ڕاوەستن وچاوەڕێ بن ،دەبێ بارودۆخیان لەسێبەری ئەم ڕکوود وداڕمانە بەرەو کوێ بڕوات !؟ بۆ ڕزگار بوون لە وەیشوومەی ئەم سیستمە دەوران بەسەرچووە، ڕێگاگەلی جۆراوجۆر گیراوەتە بەر وجەماوەر کەوتۆتە سەر ڕێگەی شۆڕش بەشێوەی نەرم کە وەک دەبینین هیچ هەڕەشەێیک ناتوانێ لەبەردەوام بوون ڕایان وەستێنێت.

 دەربڕینی ناڕەزایەتی وبوونی ئەم جووڵە وپەرەدان بە مانگرتن ماوەی چەند حەوتوێیکە تەوژمی پێدراوە وماشێنداران وبازاڕیان وکاسبکاران وەک ناڕەزایەتی سەبارەت بە لێنەهاتووی ڕژیم لە ڕەواندنەوەی گرانی وبێکاری بوونەتە چەرخی ئەو گۆڕانە کە ڕژیم بەرەو نەمان دەبات. ئەم بەردەوامیەی ناڕەزایەتی لەکاتێکدایە کە گەل گەیشتۆتە ئەو ڕایە کە ئاخوندان نەدەتوانن و نەگەرەکیانە کێشە وگرفتێک کەسازیان کردووە ،چارەسەر بکەن.

 ئەم بارودۆخە شپڕێو وئاڵۆزەی ئێران، بەڕادەێیک نەخوازراوە کە سندووقی نێونەتەوەیی پووڵ لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی لە بارەی داهاتووی ناڕوون وقەیرانی ئێستا ، گەشەی ئابووری ئێرانی لەساڵی 2018 دا بە لایەنی نەرێنی 1.5 ٪ ڕاگەیاندووە. ئەمەلەکاتێکدایە کە ئەم سندووقە لەڕاپۆرتی پێشووتردا، ڕێژەی گەشەی ئابووری ئێرانی لەساڵی 2018 بە 4٪ پێش بینی کردبوو . ڕێژەی هەڵاوسان لەئێران لەساڵی 2018 بەرانبەرە لەگەڵ 29. 6٪ ەوبەم شێوە لەبەرچاو گیراوە. بە پێی لێکدانەوەکان ،دۆخی بەرەوسەرچونی داڕمانی ئابووری و دابەزینی بەرهەمی ناوخۆیی ، ڕێژەی بێکاری زیاتر دەکات وئەگەر ئابڵوقەی زیاتر بسەپێندرێ وێ دەچێ لەماوەێیکی کورتدا گەلێک شت لەئێران ڕابوەستێت کە کاریگەری تەنیا بۆسەر خەڵکە ودەسەڵات کەڵکی خۆی لێوەردەگرێت. لەم ڕاپۆرتەدا بە زیاد بوونی ئاریشەکان ئاماژە کراو وپێش بینی دەکرێت کەلە ساڵی داهاتوودا ڕێژەی بێکاری لەباشترین دۆخی خۆیدا لەگەڵ گەشەی 1.1٪ بەرەووڕوو بێتەوە . بەپێی ئەم پێش بینیە بێت ، دەبێت بە وادەی نزیک بوونەوەی کاتی دیاری کراوی گەڕی دووهەمی ئابڵوقەی ئەمریکا لەدژی سیاسەتە وێرانگەریەکانی ئێران ئاماژە بکرێت، تا بکرێتە بەرچاوڕوونی لەمەڕ داڕمانی زیاتری ئابووری وخراپتر بوونی دۆخی ئێران. زۆرێک لە کارناسانی ئابووری لەسەر ئەو ڕایەن کە بەدەسپێکی گەڕی دووهەمی ئابڵوقەی ئابووری لە خەزەڵوەری داهاتوو کەبەشێک لە هەناردەی نەووت وپتڕۆشیمی وگواستنەوەی دەریاوانی دەگرێتەوە، دەسەڵات لەگەڵ کۆمەڵێک قەیرانی دیکەی ئابووری وهەناردەی نەووت بەرەوڕوو دەبێت. بەم پێیە هەناردەی نەوت لەماوەی مانگەکانی داهاتوو دەگاتە ژێر یەک میلیون بۆشکە لەڕۆژدا و ئەم هۆیە دەبێتە هۆی کورت هێنانی بوودجە کە دۆخێکی مەترسیدار بۆ خەڵکی برسی پێک دەهێنێت.
ڕێکه‌وت: 2018-10-16 20:38:42
به‌شی ( سیاسی )







  به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   کات : 2021-09-22

باوکی ڕامین حسێن پەناهی کۆچی دوایی کرد

به‌شی : هه‌واڵی کوردستان   رۆژ: 2021-09-16


سەعید ئەفکاری برای نەوید ئەفکاری دەست بەسەر کرا.

به‌شی : هه‌واڵی ئێران   رۆژ: 2021-09-13

دیمانه

سیاسی