له‌سه‌رهێل 225
هه‌ینی 10 پووشپه‌ڕ 2722
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دیداری نێوان كۆمیتەی سازمانی خەبات و حدكا لە وەڵاتی نۆروێژ

 

 

كۆبوونەوە و دیدارێكی دۆستانە لەنێوان هەردوو كۆمیتەی سازمانی خەبات و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە وەڵاتی نۆروێژ

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 24ی خەزەڵوەری 1397ی هەتاوی، هەیئەتێكی كۆمیتەی گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كە پێكهاتبوون لە بەرێزان: هیوا ئەحمەدی و قادری عەزیزبێگی ئەندامانی كۆمیتەی گشتی و حەسەن عەلیپوور ئەندامی بەرێوەبەری كۆمیتەی ئوستفۆڵدی ئەو حیزبە سەردانی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانیان كرد و لەلایەن هەیئەتێكی كۆمیتەوە كە پێكهاتبوون لە بەرێزان: مەحمود یوسفی بەرپرسی پێوەندیەكان و عومەر كەریمی و ئارەزوو بەهرامی ئەندامانی كۆمیتەی نۆروێژ پێشوازیان لێ كرا.

لەو دیدارە دۆستانەیەدا قسە و ئاڵووگۆڕی بیرورا لەسەر چەندین بابەت و پرسی تایبەت بە كار و چالاكی كۆمیتەكانی حدكا و سازمانی خەبات كراو پێوەندی نێوان ئەحزابی دیكەی كوردستانی ئێران و هێزە سەرانسەریەكانی ئێران خرایە بەر باس و ئاڵوگۆری بیرورایان لەبارەوە كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەدا تیشك خرایە سەر چەندین پرسی گشتی تایبەت بە كوردستان و ئێران و دۆخی كۆمەڵانی خەڵك و نارەزایەتیە جەماوەریە، هەروەها سیاسەتی نێونەتەوەیی لە حاست رژیمی ئاخوندی و ئەگەرەكانی بەردەم ئەو رژیمە بە وردی قسەی لەبارەوە كرا. 

لە كۆتایی دا هەر دوو لا پێداگریان لەسەر بەردەوامی پێوەندی و دۆستایەتی دوو لایەن كردەوە. 

كۆمیتەی نۆروێژی 

 

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
ڕێکه‌وت: 2018-11-19 20:54:24
به‌شی ( چالاکیه‌کان )






  به‌شی : هه‌واڵی ئێران   کات : 2022-06-30 19:57:10
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان
ڕێکه‌وت : 2022-06-25

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-24

به‌شی : هه‌واڵی ئێران
ڕێکه‌وت : 2022-06-24

سیاسی