
بەرێز کاک بابەشێخی حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای شاندێکی هاورێی لە بارەگای سەرکردایەتی پێشوازیی لەشاندێکی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشان کرد
لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری جێی بایەخی دوو لایەن قسە و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر کرا. بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لەسەرەتای دیدارەکە دا وێرای بەخێرهاتنی گەرمی شاندی میوان لەسەر چەندین باسی گرینگی رۆژ وەک دۆخی ئێستای ئێران و جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی کورد و پێوەندییەکانی نێوان هێز و ولایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران، هەڵویست و بۆچوونەکانی سازمانی خەباتی هێنایە بەرباس. كاك بابەشێخ پێكهاتنی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێرانی بە گرینگ زانی و كارو چالاكی ئەو ناوەندەی لە ماوەی دووساڵی رابردوو بە سەركەوتوو زانی،بە تایبەت كە كارەكانی ناوەندی هاوكاری لە سەر بنەمای تەوافق و رێكەوتنی نێوان لایەنەكانی پێكهێنەری ناوەند دارێژراوەو، ناوەندی هاوكاری تێكۆشانی بۆ دەستەبەر كردنی مافەكانی گەلی كوردو روخانی رژیمی ئاخوندی و دەستەبەركرانی حكومەتی دیموكراتیك و سكولار لە ئێراندایە.لە بەشێكی دیكە لە قسەكانی بەرێزیان، هاوپەیمانی نێوان سازمانی خەبات و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران بە گرینگ بۆ جوڵانەوەی مافخوازانەی كوردو جوڵانەوەی سەرانسەریی لە ئێران زانی و هەروەها پێداگری لە سەر تێكۆشانی هەمەلایەن بە مەبەستی روخانی رژیمی ئاخوندی و رەد كردنەوەی هەر جۆرە ووت وێژێك لە دەسەڵاتی دیكتاتۆری مەزهەبی و ستەمگەری ئاخوندی كردەوە. هاوکات شاندی کۆمەڵە بەسەرپەرەشتی بەرێز کاک عەبدوڵلای ئازەربار ئەندامی دەفتەری سیاسی بۆچوونی کۆمەڵەیان لەسەر باس و قسەکان خستە روو. دوو لایەن لەسەر زۆربەی باسەکان هاوبۆچوون و هاوڕا بوون و پێداگرییان لەسەر تۆکمەتر کردنی پێوەندی نێوان هێز و لایەنەکانی کوردستانی ئێران کرد و بوونی روحی خوێندنەوە و رێزگرتن لەیەکدی و پلورالیسمیان بە هەوێنی وەدیهاتنی یەکێتیەکی پایەدار و قایم زانی.
لەکۆتایی دیدارەکە دا دوو لایەن لەسەر پێوەندیی و دۆستایەتیە لەمێژینەکەی نێوان سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پێداگرییان کرد و شاندی میوان بەرێزەوە بەرێکران
بهشی ( چالاکیهکان )



دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-06-23
زیاتر ...

جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2022-06-29
نووسەر: هۆگرناڕەزایەتیەکانی ئەم دواییانەی کاسبکاران لە تاران و چەند شارێکی تر لەسەر دۆخی ئابوری لە کاردانەوە بە هاتنەخوارەوەی نرخی ڕیاڵ و بە ئاکام نەگەیشتنی وتووێژەکانی ناوەکی (بەهۆی زیادەخوازییەکانی دەسەڵات لە بەرانبەر زلهێزەکانی جیهان ) ئەتوانێ ببێتە خاڵی وەرچەرخانی عەمەلی و کاریگەر بۆ پەیوەندیدانی ناڕەزایەتیە پەرتەوازەکانی چین و توێژ و پۆلە پیشەییەکانی خەڵکانی ئێران لە پێناو یەکگرتن بۆ شۆرشێکی چارەنوس ساز دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی. لە سەرەتای شۆڕشی گەلان لە ساڵی ۵۷ و لە زۆربەی قۆناغەکاندا بە تایبەت پشتیوانی لە مانگرتنی فەرمانبەرانی کەرتی نەوت و پێترۆشیمی ، پڕوپاگاندای بەربڵاو بە سوودی زیاتر ...





