له‌سه‌رهێل 38
سێ‌شه‌مه 9 سه‌رماوه‌ز 2721
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی لە دایك بوونی عیسا مەسیح و ساڵی

بە بۆنەی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح،پێغەمبەری ئاشتی و پاكی و چاكی و دادگەرو یەكسانیخواز، كە خزمەتی بە مرۆفایەتی كردو رێبازی ئاشتی و یەكتر قەبووڵ كردنی لە ناو كۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا دامەزراند وتێكۆشا بۆ بەختەوەری ئارامی بۆ مرۆفایەتی، درودی لێ‌ بێ‌.

بە بۆنەی كریسمەس  یادی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و هاتنی ساڵی زایینی 2019، گەرمترین پیرۆزبایی بە مەسیحیەكانی كوردستان، ئێران و سەرانسەری جیهان پێشكەش دەكەم و هومێدوارم ساڵی 2019 ساڵی هاتنە دیی ئاواتەكانی گەلی كورد و ساڵی روخانی رژیمی نگریسی ئاخوندی بێ‌.

 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 

سكرتێری گشتی

 

بابەشێخ حوسەینی
ڕێکه‌وت: 2018-12-25 09:30:00
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ )





دیمانه

سیاسی