په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
(پەسەندكراوی كۆنگره‌ی شەشه‌م)
الف ـ دوای شه‌ڕی چاڵدران له‌نێوان عوسمانیه‌كان و شاسمایلی سه‌فه‌وی كه له‌٢٣ی ئووتی ١٥١٤دا رووی دا، زۆرینه‌ی كورده سونیه‌كان پشتیوانیان له ده‌وڵه‌تی عوسمانی كرد و له‌شكری شا سمایل شكستی هێنا، به‌لام دوای شكستی هێزی شاسمایل دژمنایه‌تی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته درێژه‌ی كیشا، تا له‌ساڵی ١٦٣٩ زایینی په‌یمانی (زه‌هاو) دابه‌شكردنی كوردستان له‌نێوان ئه‌و دوو دەسەڵاتە بێگانه‌دا مۆر كرا. به‌شی زۆری كوردستان كه‌وته به‌ر ده‌سه‌لاتی عوسمانی و به‌شی كه‌متری كه كوردستانی ئێستای ئێرانه، كه‌وته ژێر ده‌سه‌لاتی سه‌فه‌وییه‌كان و كوردی یه‌ك زمان و یه‌ك ره‌گه‌ز و یه‌ك فه‌رهه‌نگ و یه‌ك كه‌له‌پوور، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی رازی بێ، له‌نێوان دوو ئیمپراتوری جیاوازدا دابه‌ش كرد. له شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م دا، بۆ دووهه‌مجار ئه‌و به‌شه له‌خاكی كوردستان كه به ئیمپراتوری عوسمانی بوو، به پێی په‌یمانی سایكس بیكۆ له ١٩١٦دا كرا به سێ به‌ش و هەربەشەی بە سەر،سوریه، توركیه و عێراق دا دابەش کراو مەعامەلە بە کورد و کوردستانیان کردە هۆی رازیکردن و رێککەوتنی دژبەرانی شەڕی یەکەمی جیهانی ولەودەمەوە تا ئێستا کورد بە بێ مەیلی خۆی، چارەنووسی لە دەستی چواردەسەلاتی بێگانەی نەیاردایە.
له دابه‌ش كرانی یه‌كه‌مه‌وه كورد به ته‌واوی هه‌ستی به بێ به‌شی كرد، هه‌ستی ئازادیخوازیی رۆژ له‌دوای رۆژ زیاتر ده‌بوو به‌تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن هه‌ر دوو داگیركه‌ره‌وه بێ ره‌حمانه دهچهوساوه و سه‌ركوت ده‌كرا. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌ستیان دایه راگواستنی به‌شێك له هۆزه كورده‌كان به‌ره‌و ناوچه دووره‌كان، عوسمانیه‌كان به‌ره‌و ئه‌رزه‌رۆم و ئه‌ناتۆڵی و سه‌فه‌وییه‌كان به‌ره و خوراسان كه زۆربه‌یان دوای چه‌ند سه‌ده، زمان و فه‌رهه‌نگ و ره‌گه‌زی خۆیان لێ وون نه‌بووه‌و هه‌ر نه‌فرین ده‌نێرن بۆ ئه‌وانه‌ی رایان گواستن. گه‌لی كوردستان له‌دوای دابهشكرانی به‌سه‌ر چه‌ند وه‌لاتدا، وه‌ك غهوارهو گه‌لی بێ به‌ش و جێی گومان چاویان لێكراو ئه‌و روانینه ناحهزو ناپه‌سه‌نده‌ی داگیركه‌ران، له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوو، وای كرد كه كورد ده‌ست بداته خه‌بات، له به‌رانبه‌ر سته‌م و داگیركاریدا، به‌تایبه‌ت ئه‌و خه‌بات و فیداكارییه له‌ماوه‌ی زیاتر لە سەدساڵی رابردوودا، ده‌یان هه‌زار قوربانیی لێكوتۆتهوهو ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵ وێرانی و بێ سه‌ر و شوێن بوونی كوردی به‌دواوه بووه.
سته‌م ودڕنده‌یی ده‌سه‌لاتداره خۆبه زل زان و ملهوڕه‌كان له‌دژی كورد و تێكڕای دانیشتوانی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، بهڕادهیێكه كه دڵی هه‌ر مرۆڤێكی خاوه‌ن هه‌ست ده‌ته‌زێنێ. وه‌ك سه‌ركوتی شۆرشه‌كانی شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ ره‌زای ده‌رسیم و به‌ندكران و دوور خستنەوەی شێخ عه‌بدولا نه‌هری و راگواستن و كوژرانی هه‌زاران كه‌س له نه‌ته‌وه‌ی كورد له توركیه. هه‌روه‌ها وێرانكردنی زیاتر چوار هەزار گوندی كوردستانی عێراق و كاره‌ساتی دڵته‌زێنی ئه‌نفال كه له‌لایه‌ن رژیمی بەعسی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، و تیایدا نزیكه‌ی ١٨٢ هه‌زار كورد بێ سه‌ر و شوێن كرا و شاری هه‌ڵه‌بجه و سەردەشت و چه‌ند لادێ له‌لایه‌ن رژیمی پێشووی عێراقه‌وه كیمیاباران كرا و پێنج هه‌زار كه‌س تیایدا شەهید بوون و تا چەندین دەیەی تر شوێنەواری ئەو جینایەتە هەردەمێنێ ورۆژانە قوربانی دەستێنێ. لهئێرانیشدا وێران كردن و كاولكردنی شار‌و لادێكان و کۆمەڵکوژی هاونیشتمانانی كورد له نه‌غه‌ده‌و قارنه و قه‌لاتان و سۆفیان و ووسوكهند و ساروقامیش و ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵ و بێ سەرو شوێن کردنی بێ به‌زه‌ییانه‌ی پیرو لاوی كورد به فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی و قازیه به‌ناو شه‌رعیه‌كانی و ئێعدامی سه‌دان مرۆڤی شۆڕشگێری كورد له‌ماوه‌ی نزیك به مانگێك له‌ساڵی ١٣٦٧ی كۆچی خۆری، ته‌نیا به تاوانی بوونی پێوه‌ندی به هێزه شۆڕشگێڕه‌كان، داواكردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها ترۆری ده‌یان تێكۆشه‌ری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و نووسه‌ر و رووناكبیر، له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کە ئێستاش ئەم کردەوانەبەردەوامن و دووبارە دەبنەوە. له وه‌لاتی سوریه رێژیمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان، نه‌ته‌وه‌ی كوردیان به خراپترین شێوه سه‌ركوت كردوه و حاشایان له بوونی كردوه به تایبه‌ت له دوای هاتنه سه‌ركاری حافیز ئه‌سه‌د هیچ جۆره مافێك به كورد به ره‌وا نه‌بیندراوه و ئێستاش رژیمی سوریە بە بەرچاوی ووڵاتانی خاوەن هێزو پارێزەرانی مافی مرۆڤ و دنیای بە ناو دێموکراسی و لە ژێر پشتیوانی ماددی و مەعنەوی رژیمی ئێران و حكومەتی روسیە، سەرەرای ئەوەی رۆژانە ئەو گەلە و نیشتمانەکەی وێران و لەناو دەبرێ، بەشێکی زۆری ئەو نەتەوەیە لە مافی شاروەندی و ناسنامە بێ بەشە و لە رابردوودا بەشێکی بەرچاوی لە نیشتمانی خۆی وەک عەفرین، کۆبانێ، زەهرە و ئەحمەدییە لە لایەن دەسەڵاتی دیکتاتۆری سوریەوە راگواستینی زۆرەملی کوردیان تێداکراوە. ئه‌وانه و ده‌یان نموونه و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری دیكه له‌سه‌ر سته‌مگه‌ری و ملهوڕیی داگیركه‌ران و ده‌سه‌ڵاته نارەواكان هه‌ن كه ئه‌و ستهمگهرییانه به‌ڵگه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ی كه خه‌باتی جه‌ماوه‌ری كورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه بنچینه‌ییه‌كانی، خه‌باتێكی رهواو مافخوازانەیە و لەگەڵ هەمووخاڵ و بەندەکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان دێتەوە و گەلی کورد لەم بەشەی کوردستانیشدا تا سەرکەوتنی یەکجاری ناسرەوێ و بۆ رزگاری لەو ناعەداڵەتیانە لەسایەی خەباتی شێلگیرانە و رەوادا بۆ رزگاریان خوێن دەدەن و نابەزن و لە ئێستادا ئیدارەیێکی خۆبەڕێوەبەریان هەیە. بێگومان راوه‌ستان له به‌رانبه‌ر زاڵم و تهعهداكاردا، ئه‌ركێكی پێویسته و نه‌ته‌وه و مرۆڤه‌كان بۆ رزگار بوونیان، دەبێ خه‌بات بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن زوڵمیان لێ بكرێ.
ب ـ گه‌لی كورد كه گه‌لێكی خاوه‌ن مێژووی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌یه و له نیشتمانی خۆیدا ژیاوه، مافی ره‌وای خۆیه‌تی بۆ دهستهبهركرانی ماف و ئازادیه‌كانی تێبكۆشێ و له‌و پێناوه‌شدا هه‌موو توانا‌و رێگه دروست و ره‌واكان بۆ خه‌بات كردن تا هاتنه دیی ئامانجه‌كانی، به‌كار بێنێ. گه‌لی كورد ده‌بێ به هەڵسوڕانی سیاسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ناساندنی خۆی و خەبات و مافە رەواکانی، سه‌رنجی رای گشتیی جیهانی و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته خاوه‌ن هێزه‌كان و ناوه‌نده‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤـ و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راكێشێ بۆ پشتیوانی له خه‌باتی ره‌وای، تا لەم رێگایەوە بە ماف و ئازادیەکانی بگا و لە کاروانی بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دوانەکەوێ و دەروی شایان و شیاوی خۆی بگێڕێ. ج ـ گه‌لی كورد حه‌قی خۆیه‌تی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یێكی مێژوویی و خاوه‌ن توانا، ده‌وری له به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌كردنی ئێران‌دا هه‌بێ و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر نیشتمانی خۆیدا به‌خۆی بێ و ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتداری ناوه‌ندی، له‌جیات سه‌ركوتی كورد و داگیركردنی كوردستان و مۆڵدانی هێزی سه‌ربازی، هاوكاریی كورد بكا بۆ ئه‌وه‌ی نیشتمانی ئاوەدان بکاتەوە و گه‌شەی پێ بدات له‌هه‌موو بارێكه‌وه. دـ گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران، له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ژێرده‌ستی كرد، خه‌بات و تێكۆشانی بێ ووچانی به‌رامبه‌ر به داگیركه‌ران درێژه پێ داوه.
له شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه رژیمی پاشایه‌تی له‌ساڵی ١٣٥٧ی كۆچی خۆریدا، تێكڕای خاوه‌ن باوه‌ڕان به ئازادی له‌و شۆڕشه‌دا به‌شدار بوون و گه‌لی كوردیش ده‌ورێكی كاریگه‌ر و سه‌ره‌كیی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و شۆڕشه‌دا و له راماڵینی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی له كوردستاندا. ئه‌و خه‌بات و راپه‌ڕینه یه‌كگرتووه‌ی خه‌ڵكی ئێران به كورد و فارس و تورك و عه‌ره‌ب و بلوچ و باقی قه‌وم و دین و مه‌زهه‌ب و بیروبۆچوونه‌كان به‌و ئامانجه بوو كه ئیتر به یه‌كجاری كۆتایی به سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تی دێ و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان له ئێران‌دا به مافه ره‌واكانیان ده‌گه‌ن.
پ ـ به‌رهه‌می راپه‌ڕینی ١٣٥٧ی گه‌لانی ئێران له‌لایه‌ن خومه‌ینی و پهیرهوانیهوه و به‌هێنانه مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاتێكی تاكڕه‌وانه و غه‌یره دیموكراتیك و ناره‌وا، له‌ژێر ناوی ئیسلام دا بەفیڕۆ درا. خه‌ڵكی ئێران به تێكڕا و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ری ره‌نج و خوێنی شه‌هیدان له فه‌وتان و له ناوچوون رزگار بكه‌ن كه‌وتنه‌خۆ، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش له سه‌رانسه‌ری ئێران و كوردستان له ساڵی ١٣٥٨ی كۆچی خۆری به‌دواوه، جه‌ماوه‌ر به رێپێوان و ناڕه‌زایه‌تی، بێزارییان له ده‌سه‌ڵاتی نوێ ئاشكرا كرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێ، له‌جیات وه‌ڵامی به‌ڵێ بۆ داوای جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو و بێزار له‌سته‌م، به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ركوت، بێ به‌زه‌ییانه كه‌وتنه گیان خه‌ڵك و میتینگ و ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییان دایه به‌ر په‌لامار و هه‌زاران كه‌سیان راپێچی زیندان و چاڵه ڕه‌شه‌كان كرد و ده‌یان رۆڵه‌ی تێكۆشهریان له‌ژێر شكه‌نجه‌و پەتی سێدارە شەهید کران . گه‌لی چه‌وساوه‌ی كورد له كوردستانی ئێران ئومێدواربوو به رووخانی رژیمی په‌هله‌وی، كۆتایی به ره‌نج و مه‌ینه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی بێ، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو، رووبه‌ڕووی سته‌مێكی تاقه‌ت پڕوكێنتر و دڕندانه‌تر بوه‌وه. سه‌ره‌ڕای سته‌م و بێ عەدالەتی و رەفتاری بێ به‌زه‌ییانه‌ی دەسەڵات، گه‌لی كورد به‌رده‌وام داوای ئاشتی و لێك تێگه‌یشتنی كردوه. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی بۆ ووت ووێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم دیاری كرد. هه‌یئه‌ته‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كورد زۆربه جیددی هه‌وڵیان دا كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رازی بكه‌ن مافه ره‌واكانی كورد بسه‌لمێنن. به‌ڵام ئاخونده‌كان له وه‌ڵامی داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان دا ده‌ستیان دایه هه‌ڕه‌شه و چاو سوور كردنه‌وه و هه‌ڵوێستی غه‌یره دیموكراتی و هێرشی نیزامی، بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگێكی خوێناوی داسەپاو و ناچار كردنی گه‌لی كوردستان به دیفاع له خۆی و نیشتمانی. به فه‌رمانی جیهاد جه‌نگی ناڕه‌وای خومه‌ینی له دژی خه‌ڵكی كورد ده‌ستی پێ كرد و پاسدار و باقی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان و خه‌ڵخاڵی ی جه‌للاد و به‌ناو قازی شه‌رع ره‌وانه‌ی كوردستان كران، كه چۆنی پێی خۆش بێ و چه‌نده حه‌زی لێ بێ دڕندانه لاو و پیری كوردستان بنێرێته مه‌یدانه‌كانی گولله‌باران و پەت و سێدارە و مه‌رگ. خه‌ڵخاڵی له‌ماوی چه‌ند رۆژدا، ده‌یان لاو و پیری كوردی شه‌هید کرد و به‌و جینایه‌ته‌ی لاپه‌ڕه‌یێكی ره‌ش و قێزه‌ونی بۆ ده‌سه‌ڵاتداریی ئاخونده‌كان تۆمار كرد، كه تا ژیان ده‌مێنێ، له‌بیر كورد و ئازادیخوازان ویژدانە زیندوەکانی دنیا ناچێته‌وه. هێرشی پاسداره به‌كرێگیراوه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان و سوتاندن و وێران كردنی چه‌ندین شار‌و دێی كوردستان و هەڕهشه و كوشتن و زیندانی كردنی لاوه‌كان و كه‌سایه‌تیه ئازادیخوازه‌كان، جه‌ماوه‌ری كوردستانی ناچار كرد بۆ دیفاع له‌خۆیان و پارێزگاری له نیشتمانیان، ده‌ست بده‌نه خه‌باتی چەکداری و نارەزایەتی و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌به‌رانبه‌ر رژیمی ده‌سه‌ڵاتداری دژ به ماف و ئازادیە مرۆییەکانی ویلایه‌تی فه‌قیه. ئەو خەبات و نارەزایەتی و تێکۆشانەی جەماوەری کوردستان و هێزە خەباتکار و ئازادیخوازەکان لە پێناو گەیشتن بە ماف و ئازادیەکان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌لێك به‌رچاوتر و پهرهگرتووترە له ساڵانی رابردوو.
ئامانج و مێژووی سازمان
الف ـ له‌دوای هێرشی پاسدار و ئه‌رته‌شی به‌كرێگیراو بۆسه‌ر كوردستان و كوشت و بڕی خه‌ڵكی كورد به تاوانی دژی ئینقلاب و دژی ئیسلام، بڕیاری جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ دیفاع و تێكۆشان و بۆ هاتنه دیی ئامانجه ره‌واكان و ئازادی نەتەوە و نیشتمان، ژماره‌یێك له مامۆستایانی ئایینی و كه‌سایه‌تیه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حوسێنی، كه پێشتر له‌ژێر ناوی ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عزالدین دا چالاكیی سیاسی نیزامیان ئه‌نجام ده‌دا، بیریان له پێك هێنانی سازمانێكی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامی كرده‌وه كه به بۆچوونێكی جیاواز له رێبازی هێزو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانی خه‌بات بێته مه‌یدان و پهرچهمدار و پێشڕه‌وی ئه‌و جه‌ماوه‌ره بێ كه خاوه‌نی بیرێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئیسلامین، هه‌ربۆیه له ٥ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٩ی كۆچی خۆری به‌رانبه‌ر به ٢٧ ئه‌گۆستی ١٩٨٠ی زایینی، پێكهاتنی سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامیی كوردستانی ئێران (خه‌بات)یان راگه‌یاند.
ب ـ به راگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات، خاوه‌ن بیرانی ئه‌و رێبازهو به‌شێكی به‌رچاو له جه‌ماوه‌ری كوردستان دڵخۆش و هیواداربوون بە داهاتوێكی گەش. خه‌ڵك پێشوازی گه‌رمی له سازمانی خه‌بات كرد، له چه‌ندین شار و ناوچه له باكوور تا باشووری كوردستانی ئێران بنكه و رێكخراوه‌كانی سازمان داندران و كادر و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ره‌ڕای كه‌ند و كۆسپی زۆر هه‌ڵسووڕانی سیاسی نیزامیان له به‌رانبه‌ر هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی رژیمی ئاخوندی‌دا ده‌ست پێ كرد. به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی جیاجیا كه له‌لایه‌ن هێزو لایه‌نه‌كانی دیكه، خرانه سه‌ر رێگه‌ی كار و چالاكی كادر و پێشمه‌رگه‌كان، سازمانی خه‌بات نه‌یتوانی وه‌ك پێویست ئه‌رك و كاره ته‌بلیغی و ته‌شكیلاتیه‌كانی ئه‌نجام بدا. هه‌ر بۆیه ناچار بوو بۆ په‌ره پێ دانی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌نانه‌ی خۆی له هێندێك ناوچه‌ی كوردستان به نهێنی هه‌ڵسووڕێ.
پ ـ سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و گشته كۆسپ و ته‌گه‌رانه به‌خۆشیه‌وه سازمانی خه‌بات توانی به‌ره‌و پێش بچێ و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ته‌شكیلاتیی خۆی بپارێزی و له‌ماوه‌ی زیاتر لە چوار دەیە مه‌وجوودیه‌تی له مه‌یدانی خه‌باتدا، ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌ڕاستی و پاكی به‌جێ بێنێ. سازمانی خه‌بات واقعییه‌ت و ماهییه‌تی رژیمی ناسیوه و هه‌ربۆیه درووشمی رووخانی رژیم یه‌كێك له درووشمه سه‌ره‌كی و نهگۆڕهكانیهتی.
ت . سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران له ره‌وتی به‌ره‌وپێش چوون و هه‌ڵدانی خوێیدا و له‌ئاكامی هه‌ڵسه‌نگاندن و وردبونه‌وه له هه‌ل و مه‌رجی سه‌رده‌م و په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له ناو جه‌ماوه‌ری كوردستان دا، ئاڵ و گۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له به‌رنامه‌ی كاری سیاسی و ستراتیژی خۆیدا بە پێویست زانیوە. ئالوگۆڕی بنه‌ره‌تی له هه‌ڵوێستی سیاسی بۆ زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كورد‌و گه‌شه‌ی زیاتر له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی بزاڤی رزگاریخوازی كورد و كوردستاندا، گۆرانێكی پێویست و ژیرانەی لە رەوتی گەشە و بەرەو پێش چونی خۆیدا پێك هێناو له هه‌نگاوێكی گرینگدا و به بهراوردو لێكدانه‌وه‌ی راستیی رێبه‌ری سازمان و به راوێژكردن له‌گه‌ڵ دلسۆزانی سازمانی خه‌بات به‌وه‌ی كه گۆرانێكی گرینگ و به كه‌ڵك له ئامانج و خه‌تی سیاسی پێك بێنێ، وای كرد كه له كۆنگره‌ی سێهه‌مدا، به بڕیارێكی ژیرانه، ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی په‌یڕه‌و بكات و بایه‌خ و پێویستی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ رزگاری نه‌ته‌وه و نیشتمان، وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ده‌ست نیشان كرد و له‌كۆنگره‌ی چواره‌می دا له سه‌ر ئه‌م ستراتیژی و سیاسه‌ته پێداگری كرده‌وه و له كۆنگره‌ی پێنجه‌میش دا ئه‌و رێڕه‌وه وه‌ك خه‌تێكی گشتی و كاریگه‌ر و گرینگ ده‌ست نیشان كرایه‌وه.
ج ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران له كۆنگره‌ی شەشەمدا، مه‌سه‌له چاره‌نووس سازه‌كان و هه‌ل و مه‌رجی خه‌باتی ئازادیخوازی گه‌لی كورد و باقی گه‌لانی ئێران، به پێی وه‌زعی سیاسی ئێران و وه‌زعی سیاسی جیهان و بوونی وه‌ڵاتانی رۆژئاوا له نزیك سنووره‌كانی ئێران و گه‌ڵاڵه ئه‌تۆمیه مه‌ترسیداره‌كانی رژیمی ئاخوندی كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی گه‌مارۆی زیاتری ئابووری یان روودانی جه‌نگێكی نوێ له دژی ئه‌و رژیمه‌ی هێناوه‌ته بهرلێكۆڵینهوه. كۆنگره‌ی شەشەمی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران، به هه‌ست كردن به ئاڵ و گۆڕه سیاسیه‌كان و لێكدانه‌وه‌ی دروست و به چاوخشاندن به كار و چالاكیه‌كانی سازمان له ساڵانی رابردوودا، بڕیاری به جێ و شیاو له سه‌ر ئاڵ و گۆڕی بنه‌ڕه‌تی له به‌رنامه و په‌یره‌وی ناوخۆیی سازمان په‌سه‌ند ده‌كا.
ئامانجه گشتیه‌كان:
الف ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران تێ ده‌كۆشێ بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو و دیموكراتیك و پارلمانی له كوردستاندا، كه مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایین و مه‌زهه‌ب و ره‌گه‌زه‌كان بپارێزێ. ب ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران دهستهبهركرانی مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی پێ په‌سه‌نده، بۆ ئێستا دهستهبهركرانی خودموختاری له‌چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دیموكراتیك و پارڵمانی به ره‌وا ده‌زانێ و هه‌وڵی بۆ ده‌دا.
ب ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران، باوه‌ڕی وایه كه یاسای بەڕێوەبەریی وڵات بە جۆرێک رێک بخرێ کە مافی تێکڕای ئەدیان و بیر و بۆچوونە کان له كوردستان بە بێ جیاوازی له به‌رچاو بگیرێ، لە سایەی باوەڕ بوون بە ئەسڵ و بنه‌ماكانی دیموكراسی هەموو نەتەوە و چین‌و توێژەکانی دانیشتوی کوردستان وەک یەک ماف و ئازادیەکانیان پاریزراوبێ. د ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران هاوكاری و ته‌بایی له‌نێوان هێزه كوردستانیه‌كان وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌ره‌كیی خه‌بات كردن ده‌زانێ، هه‌روه‌ها ئاماده‌یه بۆ پێك هێنانی هه‌رشێوه به‌ره‌و هاوكاری و تهبایێك كه ده‌بێته هۆی رووخانی رژیمی ئاخوندی و دهستهبهركرانی ماف و ئازادی دانیشتوانی كوردستان.
پ ـ سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران هاوكاری و نزیك بوونه‌وه له هێزه سه‌رانسه‌ریه شۆڕشگێڕه ئێرانیه‌كانی پێ كارێكی په‌سه‌ند و به‌كه‌ڵكه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای رووخانی رژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئاخوندی به هاوكاریی هه‌مه لایه‌نه لهئێرانێكی ئازاد، دامه‌زراویی و پێشكه‌وتن و زانست و سه‌نعه‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تێكی دیموكراتیك‌دا جێ گیربێ و ئه‌و نزیكی و تهباییهش ببێته زامنێك بۆ كۆتایی هاتنی شه‌ڕ و نابه‌رانبه‌ری و بۆ دابین كردنی ئاسایش و یه‌كسانی و گه‌یشتنی نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و چینه‌كان به‌مافی رهواو شیاوی خۆیان . و ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پشتیوانی له هه‌وڵ و تێكۆشان و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی دیكه‌ی ئێران ده‌كا بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌كانیان له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی ئازاد و دیموكراتیك دا به بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی .
ت ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پشتیوانی جیهانی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤـ و رێكخراوه به‌شه‌ردۆسته‌كان له ماف و ئازادیه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌كارێكی شیاو و پێویست ده‌زانێ و له‌و پێوه‌ندیه‌شدا ئاماده‌یه هاوكاری پێویست له‌گه‌ڵ تێكڕای رێكخراو و ناوه‌نده جیهانیه‌كان بكا.
ج ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاوازیی ره‌گه‌زایه‌تی و ئایینی و مه‌زهه‌بی، مه‌حكووم ده‌كا و به دوور له بنەماکانی مافی مرۆڤی دەزانێ.
چ ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پێی وایه مندالان نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌ل و ونیشتمانن، هه‌ر بۆیه بۆ پرشنگدار كردنی داهاتووی كۆمه‌ڵگا پێویسته گرینگی به منداڵ له باری په‌روه‌رده و بارهێنانه‌وه بدرێ و هه‌موو پێداویستیه‌كانی بۆ دابین بكرێ و نابێ رێگه بدرێ كه منداڵ ببێته ئامرازێك بۆ دابین كردنی بژێوی ژیان له خانه‌واده‌دا و ده‌بێ به دوور بگیردرێن له كاری قورس، كه له توانایدا نه‌بێ و رێگه نه‌درێ له ژێر هیچ ناوێك‌دا له‌گه‌ڵ منداڵ توندوتیژی به‌كار بهێندرێ.
ح ـ ئافرەتان لە ئێران و کوردستان بەبەردەوامی مافیان بە هۆی هێندێک کلتورو داب و نەریتی دواکەوتووی ناو کۆمەڵگا به به‌رده‌وامی پێشێل دەکرێ و ده‌چه‌وسێنه‌وه، بۆیه سازمانی خه‌بات و حكومه‌تی كوردستان یه‌كێك له ئه‌ركه گرینگهكانیان، هاوكاری و پشتیوانیی ئافره‌تانه بۆ رزگاربوونیان له‌دست سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌و ده‌بێ ئافره‌تان به‌گه‌رمی له هه‌وڵی گه‌یشتنیان به ئازادی و مافی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ پیاودابن و زانست و خوێندن بكه‌نه به‌ردی بناغه‌ی كار و ژیانیان تا بتوانن بە لوتکەی رزگاری و بەرابەری بگەن.
خ ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران پێی وایه لاوان بزوێنه‌ری جوڵه و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگان، هه‌ر بۆیه ده‌بێ یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی سازمانی خه‌بات و حكومه‌تی كوردستان گرینگی دان به‌و توێژه بێت كه له لایەن رێژیمه داگیركه‌ره‌كانی زاڵ بە سەر چارەنووسی کورد و كوردستاندا به‌رده‌وام مافیان پێشێل كراوه.
د ـ سازمانی خه‌بات پاراستنی ژینگه به پێویست ده‌زانێ و له‌و باوه‌ڕه‌دایه حكومه‌تی داهاتووی كوردستان دەبێ په‌ره به پاراستنی ژینگه بدا و وەک پیویستێکی ژیان بۆ کۆمەڵگاێکی تەندروست بینرخێنێ.
ر ـ سازمانی خه‌بات باوه‌ڕی به ئازادی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندن و بڵاو كردنه‌وه هه‌یه و پشتیوانی سه‌ندیكا و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كا له چوارچێوه‌ی قانوونه‌كانی ئازادی چاپه‌مه‌نی و راده‌ر بڕین و پێی وایه نابێ هیچ كه‌س له سه‌ر ره‌خنه و گازه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵ بكرێ، مه‌گه‌ر حورمه‌تی كه‌سه‌كان یان ناوەند و لایەنەکان بشكێنێ.
ز ـ گه‌لی كورد گه‌لێكی ئاشتیخوازه‌و سازمانی خه‌بات باوه‌ڕی وایه ئازادی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد به‌بێ هه‌ر جۆرە توندوتیژیێك و له‌ڕێگه‌ی وتووێژ‌و دانیشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه له به‌رانبه‌ر داوا ره‌واكانی گه‌لی كورددا، رێگه‌ی شه‌ڕ و سه‌ركوتی گرته‌به‌ر و گه‌لی كوردی ناچار كردووه بۆ دیفاع له‌خۆی ده‌ست بداته خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ، هه‌ربۆیه سازمانی خه‌بات باوه‌ڕی وایه ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه، ده‌سه‌ڵاتێكی نامهشروعهو سه‌ركوت و چه‌وساندنه‌وه‌ی كردۆته به‌ردی بناغه‌ی كاره‌كانی و پێی وایه وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی جگه له زیان بۆ جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كورد كه‌ڵكی نیه و وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و رژیمه ڕه‌د ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی، مه‌ده‌نی و ته‌شكیلاتی، خه‌باتی چه‌كداری به پاڵپشتی جوڵانه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌زانی.
ژ ـ سنوور‌و ناوچه‌كانی كوردستان به‌پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان ده‌بێ دیاری بكرێ و هه‌ر شار و ناوچهیێك پرس و كێشه‌ی خاوه‌نداری له‌سه‌ره، ده‌بێ به ڕاپرسی گشتی له جه‌ماوه‌ری ئه‌و شار و ناوچه‌یه چاره‌نووسی دیاری بكرێ كه سه‌ر به كوردستانه یان.
س. به‌ڕێوه‌بردن و شێوه‌ی كاروباری ده‌وڵه‌ت: الف ـ كاروباری پێوه‌ند به‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ئه‌رته‌ش و هێزی پارێزگاری له سنووره‌كان و سیستمی پووڵی و دامه‌زراندنی گه‌ڵاڵه‌و پڕۆژه‌ی درێژماوه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیه. له هه‌ركام له‌و گه‌ڵاڵه‌و پڕۆژانه‌دا كه راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به گه‌لی كورده‌وه بێ، ده‌بێ رازی بوونی پارله‌مانی كوردستان وه‌رگیرێ، یان له راپرسیی گشتیدا جه‌ماوه‌ر ده‌نگ به بوون یان نه‌بوونی بدا.
ش ـ كاروباری به‌رێوه‌بردنی كوردستان، وه‌ك قانوون دانان و دادوه‌ری و شێوه‌ی خوێندن و بارهێنان و كاروباری فه‌رهه‌نگی و پاراستنی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی كوردستانه. ج ـ ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی كوردستان له‌ئه‌ستۆی پۆلیس و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌و پاراستنی سنووره گشتیه‌كان به‌هێزی سه‌ربازیه‌و له‌ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نددا ده‌بێ.
ع ـ هاتن و راگواستنی هێزه سه‌ربازیه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی (مه‌ركه‌زی) له كوردستاندا، ده‌بێ به ئاگاداری و له‌ژێر چاودێریی حكومه‌تی كوردستان و به‌ره‌زامه‌ندیی پارله‌مانی كوردستان بێ. ه ـ پارله‌مانی كوردستان كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ و نوێنه‌ری هه‌موو چین و باوه‌ڕه‌كانی تێدایه و به‌رزترین ئۆرگانی قانوون دانانی كوردستانه‌و به‌رپرسه له دیاری كردنی حكومه‌ت و چاوه‌دێری و لێپرسینه‌وه‌ی. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی بۆی نیه ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی كوردستان وه‌ربدا، چ له دیاریكردنی به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ردا و چ له‌پێوه‌ند به ئیداره كردن‌دا، ده‌بێ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی رێز بۆ بڕیاری جه‌ماوه‌ر و پارلمانی كوردستان دابنێ.
غ ـ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته ١٨ ساڵ مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و له ٢٥ساڵیهوه مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی و چوون بۆ پارله‌مان هه‌یه‌و ده‌بێ كه‌سانی پاڵێوراو، شاره‌زا، خوێنده‌وار، درووستكار و خزمه‌تكاری گه‌ل بن. ز ـ كهمایهسیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له چوارچێوه‌ی كوردستاندا مافی به‌شدارییان له به‌ڕێوه‌بردنی وه‌ڵات و بوونی ئه‌ندام له پارلمانی كوردستاندا هه‌یه‌و ده‌بێ حكوومه‌تی كوردستان به چاوی رێز له كهمایهسیه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان بڕوانێ و مافه‌كانیان به ره‌سمی بناسێ.
ف ـ ژن و پیاو له یاسای هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن بۆ پارله‌مان و به‌رێوه‌به‌ری حكومه‌ت یه‌كسانن و جیاوازییان نیه.
ق ـ زمانی ره‌سمیی حكوومه‌تی كوردستان له هه‌موو ئیداره‌و ئۆرگانه‌كانی ده‌وڵه‌تیدا، كوردییه. زمانی فارسی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له مهدرهسهو ناوه‌نده‌كانی خوێندندا بخوێندرێ و گرینگی به زمانی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان بدرێ. ی ـ دانیشتوانی كوردستان له دیاریكردنی شوێنی ژیان سه‌ربه‌ستن و له هه‌ڵبژاردنی كار و ئه‌ركی رۆژانه‌یان ئازادن به مه‌رجێك زیان به مه‌سڵه‌حه‌ت و قازانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌گه‌یێنێ.
ئامانجه ئابووریه‌كان
الف ـ ئێران له‌باری ئابووریه‌وه، دووره له‌و به‌رنامه ئابووریه‌ی كه له وه‌ڵاتانی گه‌شه‌سه‌ندووی جیهاندا هه‌یه‌و په‌یره‌و ده‌كرێ. وه‌ڵاتی ئێران له‌پێوه‌ند به سامانه سرووشتیه‌كانی وه‌ك نه‌وت ، گاز ،ئاو وکانگا ژێر زەوییەکانی دیکە ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام ئه‌و سامانانه وه‌ك پێویست و به‌شێوه‌ی زانستی كه‌ڵكیان لێ وه‌رنه‌گیراوه و ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گیرێ،لەلایەن دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندییەوە، له دزی و كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و به‌رهه‌م هێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی و قه‌ده‌غه كرا‌و و بۆ پشتیوانی لە ترۆریزم و ئاژاوه‌گێڕی له وه‌ڵاتانی دیكه، به فیڕۆ ده‌چێ. ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردراو له ئێران ده‌بێ داهاتی نه‌وت و گاز‌و باقی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كان بۆ خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر به‌كار بێنێ و دامه‌زراوه‌و كارخانه‌ی جۆراوجۆری پیشه‌سازی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا و به‌بێ جیاوازی دامه‌زرێنێ.
ب ـ زه‌وی و پانتاییه‌كان به جووتیاران ده‌درێ و ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ریه‌تی یارمه‌تی و هاوكاریی جووتیاران بكا. سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی وه‌ك: ئاو، له‌وه‌ڕگه، لێڕه‌وار، ههوارگهكان، سامانی گشتین و ده‌بێ سوودیان بۆ تێكڕای جه‌ماوه‌ر بێ و هیچ ده‌سته‌و لایه‌نێك مافی نیه به‌بیانووی خاوه‌نداریه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێ.
پ ـ زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان له هه‌ژاریدا ده‌ژین، ئه‌ركی حكوومه‌تی كوردستانه كه هه‌وڵ بۆ باش كردنی ژیانی جه‌ماوه‌ری كوردستان بدات. ده‌بێ حكوومه‌تی ناوه‌ندیش له‌و پێوه‌ندیه‌دا بودجه‌و پووڵی پێویست بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌كان و لاچوونی هه‌ژاری و برسیه‌تی له كوردستان ته‌رخان بكا. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی كوردستان ده‌بێ هاوكاریی سه‌رمایه‌داران بكات تا بتوانن به‌ئاسانی دامه‌زراوه‌ی ئابووری و پیشه‌سازی له كوردستان دامه‌زرێنن و رێگه خۆش بكات بۆ هاتنی سه‌رمایه‌دارانی خارجی، بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریی كوردستان گه‌شه بكا، تا لەم رێگەوە دەرفەت و هەلی کاری زیاتر بۆ دانیشتوانی کوردستان فەراهەم بێت.
ت ـ حكوومه‌تی كوردستان بۆ گه‌شه‌پێدانی كشت و كاڵ پێویسته به هه‌موو شێوه‌یێك یارمه‌تیی جووتیاران بدا و قه‌رزیان بداتێ تا ئامێری كشت وكاڵی پێ دابین بكه‌ن. هه‌روه‌ها حكوومه‌ت ده‌بێ به‌رهه‌مه‌كانی جووتیاران به‌نرخی باش بكڕێته‌وه‌و ئه‌ندازیار و شاره‌زا و پسپۆڕی كه‌شاوه‌رزی و ئاژه‌ڵداری به‌خۆڕایی بۆ چاوه‌دێری كشت و كاڵ و باغه‌كان و ئاژه‌ڵه‌كان راسپێرێ و ده‌بێ جوتیاران و باغداران و ئاژه‌ڵداران باربێنێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه زانستیه‌كان كاری كشت وكاڵ و باغه‌وانی و ئاژه‌ڵداری بكه‌ن. ده‌رمان رشتن و كوتان و چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشیه‌كانیش له‌ئه‌ستۆی حكوومه‌تی كوردستانه و هه‌روه‌ها له ووشكهساڵیدا هاوكاریی ئاژه‌ڵداران بكرێ و له‌وه‌ڕ بۆ ئاژه‌ڵه‌كان به‌نرخی كه‌م له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشت و كاڵه‌وه دابین بكرێ.
ئامانجه فه‌رهه‌نگی وپەروەردەییەکان
الف ـ پێویسته حكوومه‌تی كوردستان بۆ زیندوو را‌گرتن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره مێژوویی و فهرههنگیهكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی هوشیاری و زانیاری له‌كوردستان، هه‌نگاوی كاریگه‌ر هه‌ڵگرێ و هاوكاری و یارمه‌تیی پێویست بۆ نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان ته‌رخان بكرێ و ناوه‌ندی جیاجیایان بۆ دامهزرێندرێ و گرینگی بدات به كتێب و نووسراوه‌كان و رۆژنامه‌نووسان و به‌رهه‌مه‌كانیان. دابین كردنی ئازادیی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی ئه‌ركێكی گرینگی حكوومه‌تی كوردستانه و ده‌بێ به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان به‌هێند بگرێ و هه‌وڵ بدرێ سینه‌ما و شانۆ گه‌شه بستێنێ و یارمه‌تیی به‌رهه‌م هێنه‌رانی سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی بدرێ تا سهربهستانهو به‌بێ كه‌م و كوڕی ئه‌ركه‌كانیان كه بۆ خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ره‌وپێش به‌رن.
ب ـ خوێندنی سه‌ره‌تایی ئیجباریهو حكومه‌تی كوردستان ده‌بێ هاوكاریی خوێندكاران بكا تا كۆتایی هاتنی خوێندنی دواناوه‌ندی (ده‌بیرستان)، و قه‌رز بدا به خوێندكارانی زانستگاكان و په‌یمانگاكان و هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌وره ساڵانه‌ی ئاره‌زووی خوێندنیان هه‌یه هاوكاری بكرێن.
پ ـ پێویسته دانشگا و ناوه‌نده‌كانی زانستی و خوێندن له‌كوردستان گرینگی‌یان پێ بدرێ و ئوستادانی دانشگا و مامۆستایانی مه‌دره‌سه‌كان، مووچه‌ی شیاو و مانگانه‌ی ته‌واویان بدرێتێ و رێگە نەدرێ لە مەدرەسە و زانستگاکان بێ رێزی بە مامۆستا و قوتابیان بکرێ. هه‌روه‌ها حكومه‌ت هاوكاری خوێندكارانی كورد کە له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان دەژین بكا بۆ فێربوونی زمانی كوردی. دانشگا و مه‌دره‌سه‌كان، زانستی سه‌رده‌میانه‌یان تێدا بخوێندرێ و تێكڕای كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌كانیان بۆ خوێندن، وه‌ك كتێبخانه ، كامپیوتێر ، ژووری تاقیكردنه‌وه ، ژووری میكانیكی و پیشه‌سازی تێدا دامهزرێندرێ و حكومه‌تی كوردستان یارمه‌تی خوێنداکاران بدات بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات. د ـ پێویسته حكوومه‌تی كوردستان هاوكاریی مامۆستایانی ئایینی ئیسلام وپەیرەوانی هەموو ئایینەکان بکاو ناوەند و دەستگای پیوەندیدار یارمه‌تیی و چاودێری مه‌دره‌سه و ناوه‌نده دینیه‌كان بكا و رێز بۆ ناوه‌نده‌كان و شوێنه پیرۆزه‌كانی ئایین و مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌كان دانێ و حكوومه‌ت چاودێری و هاوكارییان بكا.
كار و باری ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تی
الف ـ حكوومه‌تی كوردستان له دامه‌زراندنی نه‌خۆشخانه‌و ده‌رمانگا، له شار‌و دێهاته‌كانی كوردستان به‌رپرسه و ده‌بێ تاكه‌كانی كوردستان بیمه‌ی ده‌رمانی بكرێن و تیماركردن و پێڕاگه‌یشتن به نه‌خۆش به نرخێكی زۆر كه‌م بێ و بۆ منداڵان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كوردستان و كه‌م ئه‌ندامان به‌خۆڕایی بێ.
ب ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران باوه‌ڕی وایه كه له كۆن تا ئێستا به هۆی باری ناله‌باری ژیان و هه‌روه‌ها شێوه‌ی خراپی بار هاتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و داب و نه‌ریته ناله‌باره‌كان، زوڵم و زۆری له راده‌به‌ده‌ر له منداڵان و لاوان كراوه. هه‌ر بۆیه ده‌بێ بۆ پاراستن و دهستهبهركرانی ماف و ئازادیه‌كان و خۆشگوزه‌رانی منداڵان و لاوان هه‌وڵی كاریگه‌ر و جیددی بدرێ و رێگه نه‌درێ هیچ كه‌س و هیچ ده‌سته‌یێك منداڵان و لاوان بچه‌وسێننه‌وه و به قازانجی خۆیان و به زیانی منداڵان كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرن، و پێویسته منداڵان له باری خوێندن و بارهێنانی سه‌رده‌میانه، هه‌لی له باریان بۆ دابین بكرێ و بتوانن وه‌ك نه‌وه‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵ خزمه‌تی گه‌وره به گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن.
پ ـ سازمانی خه‌بات باوه‌ڕی وایه حكومه‌تی كوردستان بۆ ریشه‌كێش كردنی نه‌خۆشی ئیعتیاد و ئیدز و سه‌رجه‌م دیارده نه‌شیاوه‌كان له كۆمه‌ڵگای كوردستان زۆر به جیددی هه‌وڵ بدات. ح ـ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران باوەڕی وایە کە لە سیستمی تەندروستی و کۆمەلایەتی حکومەتی کوردستان دا ئافرەتی دووگیان لە سەرەتای دووگیانیەوە تاکاتی منداڵ بوونی دەبێ لە هەموو ناوەندە تەندروستی و دەرمانیەکاندا بەخۆرایی چاودێری بکرێ و دوای بەسەرچوونی دەورەی دووگیانی بۆ ماوەی ٤ مانگ بێ بەرانبەرهاوكاری دارایی بدرێتێ، چ ئەوانەی کاردەکەن و چ ئەوانەی بێ کارن.
ت ـ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بژیوی هه‌ژارانی كوردستان ساڵانه بودجهیێك له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوردستانه‌وه دیاری بكرێ و به چاودێری به‌شی دارایی پارڵمان به سه‌ریاندا دابه‌ش بكرێ. هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێ هه‌لی كار بۆ بێكاران و هه‌ژاران برهخسێندرێ.
ج ـ جاده و رێگه‌وبان له‌كوردستان خراپه، حكوومه‌تی كوردستان ده‌بێ بۆ درووست كردنی جاده‌و رێگه‌وبان به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه هه‌نگاوی پێویست و به په‌له هه‌ڵگرێ و بودجه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێ.
چ ـ ناوه‌نده‌كانی وه‌رزش له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان كه‌من، حكومه‌تی كوردستان ده‌بێ له داهاتوودا له‌هه‌وڵی په‌ره‌پێدانیان بێ و هاوكاری وه‌رزشكاران بكا و وەرزش وەک وانەێکی فەرمی لە خوێندنگەکاندا بە شێوەی سەردەمیانە بخوێندرێ و ناوەند و وەرزشگاکان وەک پێویست دامەزرێن ولەلایەن شارەزاو پسپۆرانی ئەوبوارەوە بەرێوە بچن.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
الف ـ حكوومه‌تی ناوه‌ندی له ئێران ده‌بێ له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سیاسه‌تی دروست و ئوسوولی و بێ لایه‌نانه‌ی هه‌بێ. هه‌وڵ بۆ ئاشتیی جیهانی بدا و سه‌ربه‌ستیی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و نیزامی بپارێزێ. په‌یره‌وی سیاسه‌تی رێزگرتنی به‌رانبه‌ر بێ و قازانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌به‌رچاو بگرێ.
ب ـ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌بێ ده‌ست له كاروباری وه‌ڵاتان وه‌رنه‌دات و خۆی له‌كێشه ناوچه‌یی و جیهانیه‌كان دوور راگرێ و په‌نای مرۆڤه سیاسی و لێقه‌وماوه‌كان بدات. پشتگیری خه‌باتی سیاسی و ئازادیخوازی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بكا. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی پێبه‌ند نه‌بوو، نوێنه‌رانی خه‌ڵك كێشه‌كه به گهلاڵهیێك بداته پارڵه‌مان.
پ ـ حكوومه‌تی كوردستان ماف و ئەرکی خۆیەتی کە یارمه‌تیی خوشك و براكانی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بدا و په‌نای سیاسی‌یان له ئێران و كوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ر كا و به‌پێی توانا و به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردان بۆ رزگارییان له‌ده‌ست سته‌م و چه‌وساندنه‌وه هاوكارییان بكا.
ت ـ دیپلۆماته كورده‌كان له سه‌فاره‌ت و ناوه‌نده‌كانی دیپلۆماسیی ئێران له وه‌ڵاتانی جیهان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك نوێنه‌ر به‌شدار بن و ده‌بێ له هه‌ل و مه‌رجی سیاسیه‌تی دهرهوییشدا حكوومه‌تی كوردستان ئاگادار وخاوەن هەڵوێست و را و بۆچوونی خۆی بێ.
په‌یڕه‌وی ناوخۆ
په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی شه‌شه‌م
به‌ندی یه‌كه‌م:
ناو پێناسه‌ی سازمان:
الف ـ ناو: سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران.
ب ـ دانیشتوانی كوردستان به‌و مه‌رجانه‌ی له به‌ندی دووهه‌مدا باسیان ده‌كرێ، ده‌توانن له سازمانی خه‌باتدا ببن به ئه‌ندام.
پ ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه و له‌سه‌ر باوه‌ڕ به ئازادی، تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی درێژه پێ ده‌دا، بۆ گه‌یشتن به ماف و ئازادی هاونیشتمانانی كوردستان.
ت ـ سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران، بۆ رزگاری كورد و دهستهبهركرانی ئازادی و رووخانی رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه و دامه‌زرانی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراو و دیموكراتیك له ئێران و دهستهبهركرانی مافه ره‌واكانی هاونیشتمانانی كوردستان تێ ده‌كۆشێ.
به‌ندی دووهه‌م:
مه‌رجی ئه‌ندام بوون:
الف ـ تێكڕای هاونیشتمانیانی كوردستان و هه‌موو كوردێكی دانیشتووی ئێران كه ته‌مه‌نیان له ١٨ ساڵ كه‌متر نه‌بێ، ده‌توانن ببنه ئه‌ندام، به‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه.
ب ـ باوه‌ڕی به به‌رنامه‌و په‌یره‌وی ناوخۆیی سازمان هه‌بێ.
پ ـ تێكۆشان و چالاكی له یه‌كێك له شانه‌كانی سازمانی خه‌باتدا بووبێ. یان پێوه‌ندی به یه‌كێك له بنكه‌كانی سازمانه‌وه هه‌بێ.
ت ـ مانگانه‌ی ئه‌ندامه‌تی بدا.
جـ ده‌ست و دڵ پاك و شۆڕشگێڕ بێ و پێوه‌ندیی به دژمنانی گه‌لی كورده‌وه نه‌بێ و دژایه‌تیی هیچ ئایین و باوه‌رێک نه‌كا و له پێناو قازانج و بەرژەوەندی نەتەوەیی و ماف و ئازادی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان تێ بكۆشێ.
چ ـ خائین به‌گه‌ل و جاسووس و به‌دناو و ره‌گه‌زپه‌رست ناتوانن ببنه ئه‌ندام له سازمانی خه‌باتدا.
ح ـ ئه‌وانه‌ی شیاوی ئهندامهتین كاتێك ده‌توانن به ئه‌ندام وه‌ربگیرێن كه له‌لایه‌ن شانه یان ئه‌ندامێكی له‌مێژینه‌ی سازمانه‌وه بناسێندرێن.
به‌ندی سێهه‌م:
ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندام
الف ـ به‌پێی په‌یره‌وی سازمان كاربكا و تێبكۆشێ.
ب ـ نهێنی پارێز بێ له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێكدا.
پ ـ سیاسه‌تی سازمان په‌ره پێ بدا و بیباته ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و ئێران و جیهان.
ت ـ هه‌وڵ بدا پله‌ی زانیاری خۆی وهەڤاڵ و هاوباوەرانی به‌ره‌وسه‌ر به‌رێ و بۆ بردنه‌سه‌ری رادەی هوشیاری سیاسی هاونیشتمانانی تێبكۆشێ.
ج ـ راپۆرتی مانگانه‌ی خۆی بداته‌وه به ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تر.
چ ـ هه‌ر جۆرە ناوچه‌گه‌رایی و فراكسیون و ده‌سته‌به‌ندی له ریزه‌كانی سازمان دا به خه‌یانه‌ت به گه‌لی كورد و سازمانی خه‌بات بزانێ.
ح ـ هه‌وڵ بدا دۆست و كه‌سانی چالاك بهێنێته ریزه‌كانی سازمانی خه‌باته‌وه و به سیاسیه‌ت و به‌رنامه‌كانی سازمان ئاشنایان بكا.
به‌ندی چواره‌م:
مافه‌كانی ئه‌ندام
الف ـ هه‌ر ئه‌ندامێك مافی پرسیار و نه‌زه‌ردان و ره‌خنه‌گرتنی له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو به‌رپرس و ئۆرگانێكدا هه‌یه، له رووبه‌ڕوو حزووری.
ب ـ هه‌موو ئه‌ندامێك دوای یەک ساڵ ئەندامەتی لە سازمان دا ده‌توانێ خۆی بپاڵێوێ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و له ده‌نگدانیشدا به‌شدار بێ، بەڵام هه‌ر ئه‌ندامێك کە کەمتر له سێ ساڵ بێ پسانەوە خزمه‌تی له ریزه‌كانی سازماندا نەبووبێ ناتوانێ لە کۆنگرە دا خۆی بۆ ئه‌ندامێتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بپاڵێوێ.
پ ـ ده‌بێ بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رپێچیی هه‌ر ئه‌ندامێك دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئۆرگانی پیوەندی دار بانگ بكرێ و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ وێرای گوێگرتن لەداواکانی ئەنجامەکەی بە ئۆرگانی باڵاتر راگهیێندرێ.
ت ـ ئەندامی چالاک و دڵسۆز و خاوەن ئەزموون دەبێ رێز لە کەسایەتی و کار‌و چالاکی و ماندووبوونەکانی بگیردرێ و لە بەڕیوەبردنی کاروبارو بریارداندا راوێژی پێ بکرێ و را و بۆ چوونەکانی لەبەر چاو و بە هێند بگیردرێن.
به‌ندی پێنجه‌م:
سزادانی ئه‌ندام له بێ نهزمیدا:
الف ـ سه‌ركۆنه كردن و لێپرسینه‌وه له هه‌ڵه‌كان.
ب ـ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی.
پ ـ هه‌ڵ پهساردن و دوورخستنه‌وه بۆماوه‌ێک کە لە ٣ مانگ کەمتر نەبێ.
ت ـ ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه كاریگه‌ر نه‌بوو، ده‌ركردنی له سازمان.
به‌ندی شه‌شه‌م:
قه‌واره‌ی سازمان:
الف ـ ئۆرگانه‌كان به‌پێی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه، كه مایه‌تی په‌یره‌وی زۆرینه ده‌كات.
ب ـ بۆ هه‌موو ئه‌ندامێك نه‌زم و نیزام وه‌ك یه‌كه‌و هه‌موویان ده‌بێ دسیپلین و رێ و شوێنه‌كانی ته‌شكیلاتی بپارێزن.
پ ـ بڕیاره‌كانی سازمان به‌ده‌نگی زۆرینه دەبێ و هیچ ئه‌ندامێك به‌ته‌نیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له چاره‌نووس ساز و گرینگه‌كان بڕیار نه‌دات.
ت ـ دامەزراندنی ئۆرگان و ناوەندەکانی سازمان دەبێ بە بڕیاڕ و نەزەری زۆرینەی ئەندامانی سەرکردایەتی سازمان بێ.
به‌ندی حه‌وته‌م سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات:
سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات پێک دێت له ١١ که‌س که له ٧ ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و دوو جێگر و دوو ڕاوێژکار پێک دێ و به‌رزترین ده‌سته‌ی ڕاپه‌ڕاندنه، له‌ماوه‌ی نێوان دوو گۆنگره‌دا سه‌رکردایه‌تی سازمان ده‌کات له‌ڕووی به‌ڕێوبه‌ری، سیاسی و فیکریه‌وه. لانیكه‌م مانگێ جارێك كۆبوونه‌وه پێك دێنێ و هه‌روه‌ها شه‌ش مانگ و لانی زۆری ساڵێك پلۆنیۆم ده‌گرێ. بڕیاردان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌بێ و كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی به بەشداری دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی رەسمیەت پەیدا دەكا.
• سکرتێری گشتی ڕاسته‌وخۆ لهکۆنگرهوه هه‌ڵده‌بژێردرێ و بەرووی دەرەوەدا وتەبێژی سازمانە، بەرپرسی یەكەمی پەیوەندیەكانە و هەماهەنگی و چاودێری باقی ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات ده‌کات.
• كۆمیتەی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات دەفتەری سیاسی هەڵدهبژێری بۆ جێبەجێ كردنی ئەرك و چالاكیەكانی سازمان. ده‌فته‌ری سیاسی له نه‌بوونی سکرتێری گشتی دا ئه‌رک و کاره‌کانی سکرتێر ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
• . به‌رپرسی رێكخراو و ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌كانی سازمانی خه‌بات وەک: لاوان، ئافرەتان، خوێندکاران و... هتد، سیستماتیك پلەی راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیان ده‌درێتێ.
• سه‌رکردایه‌تی سازمان ئه‌م ئه‌رکانه‌ی خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر شانه:
الف. داڕشتنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی گونجاو به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی سازمان.
ب. دیاری کردنی هه‌ڵوێست و بۆچونه‌کانی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هه‌موو ڕووداو و پێشهاته‌کان.
پ. پارێزگاری له جێبه‌جێکردن و په‌یڕه‌وی کردنی په‌یڕه‌و پرۆگرامی سازمانی خه‌بات و بڕیاره‌کانی کۆنفرانس و کۆنگره.
ت. به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ په‌روه‌رده‌کردن و پێگه‌یاندنی کادیرانه له هه‌موو بواره‌کانه‌وه.
ج. ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتی گشتی بۆ کۆنفرانس و کۆنگره.
چ. به‌رپرسی کومیسیۆنی پێشمه‌رگه‌یه و هه‌وڵ ده‌دا بۆ گه‌شه‌پێدان و پهروهدهکردنیان.
ح. دیاری کردنی کاتی کۆنگره له کاتی ئاسایی یان نا ئاسایی خۆی دا.
مه‌رجه‌کانی خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی:
الف. ده‌بێ ماوه‌ی زیاتر له ٤ ساڵ به‌رده‌وام ئه‌ندام بوبێ له ڕیزه‌کانی سازمانی خه‌بات دا.
ب. ده‌بێ که‌سێکی پێشه‌نگ بێت له ڕه‌فتاردا و خه‌سڵه‌ته‌کانی سه‌رکردایه‌تی تێدابێ و ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تی بوبێ لهسازمانی خه‌بات دا.
پ. ده‌بێ که‌سێکی دیموکراتخوازبێ و خاوه‌ن فکری ئازاد بێت.
به‌ندی هه‌شته‌م ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکاری:
له‌کۆنگره‌ی ٦ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانه‌وه بڕیاردرا که ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکاری دابمه‌زرێ. ئه‌نجومه‌نه‌که پێک دێت له تێکۆشه‌رانی دێرین و شاره‌زاو لێزان له بواره‌کانی سیاسی، ئابوری، یاسایی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کارگێڕی. له‌لایه‌ن کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باته‌وه ده‌سنیشان ده‌کرێن و له کاتی پێویست دا ڕاوێژیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ.
به‌ندی نۆیه‌م كۆنگرە:
٤ ساڵ جارێك كۆنگره ده‌به‌سترێ، ئه‌گه‌ر هه‌ل و مه‌رج موناسیب بوو . ئه‌گه‌ر كونگره نه‌گیرا سه‌ركردایه‌تیی سازمان به‌پێی پێویست و به بیروڕا گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ كادره پێشكه‌وتووه‌كان، بڕیارله سه‌ر واده‌ی کۆنگره ده‌دا. سنوورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی كۆنگره نیه و كۆنگره ده‌توانێ رێبازی سازمان و هه‌ر جۆرە ئاڵ و گۆڕێكی فیكری و تكنیكی درووست بكا.
به‌ندی ده‌هه‌م:
چۆنیه‌تی رێكخراو‌و كۆمیته‌كان:
ره‌گی رێكخراو شانه‌یه كه له ٣ كه‌س كه‌متر نه‌بێ و له پێنج كه‌س زیاتر نیه. له‌كۆی ٣ شانه رێكخراو و كۆمیته پێك دێ و له كۆی چه‌ند كۆمیته‌ی ناوچه‌یی، كۆمیته‌ی شارستان پێك دێت و لە کۆی چەند کومیتەی شارستان مەڵبەند پێک دێت. كۆمیته‌كان بڕیار‌و راسپێردراوهكانی سه‌ركردایه‌تی سازمان ده‌به‌نه ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و جێ به‌جێی ده‌كه‌ن. سه‌ركردایه‌تیی سازمان یارمه‌تی جەماوەری دڵسۆز و پشتیوانانی سازمان و ئه‌ندامه‌تی مانگانه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگران له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی دیكه‌ی سازمان به‌شێوه‌ی ئوسوولی، خه‌رجی سازمان و ئۆرگانه‌كانی ده‌كا و سه‌رپه‌رستی ئه‌و خه‌رجییانه و داهاتانەی لە ئەستۆیە
به‌شی : هه‌واڵی ئێران کات : 2021-04-18

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا دەڵێ، ڕژیمی ئێران هۆی سەرەکی پێشێلکاری مافی مرۆڤە لە ئێران
به‌شی : هه‌واڵی ئێران رۆژ: 2021-03-31

زیندانیەکی سیاسی کورد لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی کچەکەی بێبەش کرا
به‌شی : هه‌واڵی کوردستان رۆژ: 2021-03-28
دیمانه

به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-07-23
وتوووێژی بەڕێز مامۆستا سەید جەلالەددینی حوسەینی لەگەڵ گۆڤاری k21 سازدانی دیمانه : ئه حمه د سه فا مامۆستا سەید جەلالەددین حوسەێنی یەکێک لە کەسایەتیە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پیاوێکی ئایینیەو لە مێژ ساڵە دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات و بۆ مافی نەتەوایەتی گەلەکەی تێدەکۆشێ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند کەس لە مامۆستایانی هاوبیری لە دوای شۆڕشی سەرانسەری گەلانی ئێران و لەگەڵ دەسپێکی سیاسەتی نامرۆڤانە و کورد کوژی کۆماری ئیسلامی(سازمانی خەباتی کوردستان)ی دامەزراندووە تایبەتمەندی ئەو رێکخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە کە یەکەم ڕێکخراوی سیاسیە کە باوەڕی بە بنەماکانی ئایینی ئیسلام زیاتر ...
جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
عەلی بەهرامی: هەتا زوڵم و چەوسانەوە هەبێ خەڵك بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2018-04-20
كاك بابەشێخی حوسێنی: دابەشكردنی كوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەكەینە
به‌شی : دیمانه رۆژ: 2017-11-12
سیاسی

به‌شی : سیاسی رۆژ: 2021-04-01
عه لی به هرامی ١٢ی خاكەلێوەی ١٣٥٨ی هەتاوی، ئاخوندانی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو، شانۆگەریەکیان بەناوی رفراندۆم وەرێخست لە سەر ئەوەی كە گەلانی ئێران دەنگ لە سەر شێوەی دەسەڵات لەو وەڵاتەدا بدەن. بژاردەی ئاخوندان لەو رفراندۆمەدا (جمهوری ئیسلامی، بەڵێ یان نا) بوو . ئەم هەنگاوەی ئاخوندان وێرای نادیموكراتیك بوونی هاوكات لە دارشتنی پرسیارەكە و كاتی ریفراندۆمەكەدا فێڵ بوو لە گەلانی ئێران كرا. ئەوەی جێگەی بایەخ و گرینگی پێدانە هەڵوێستی یەكگرتووانەی سازمانە سیاسیەكان و جەماوەری كوردستان لەمەڕ بایكوتی ئەو بەناو ریفراندۆمە بوو. نادیدە گرتنی ویست و داواكانی خەڵكی كوردستان، نادیموكرات بوونی هەڵبژا زیاتر ...
ڕێکەوتنامەی ڕژێم لەگەڵ چین بە ئامانجی دەربازبوون لە قەیرانی هەمەلایەنە
به‌شی : سیاسی رۆژ: 2021-04-01




