کورتەیەک له سەر ژیانی بەرێز بابەشێخی حوسێنی، سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بابەشێخ حسێنی كوڕی مامۆستا سەید جەلالدین یەكێك لە سەركردە دیارەكانی كورد لە كوردستانی ئێرانە، كاك بابەشێخ له شاری بانەی كوردستانی ئێران لەدایك بووه . له تەمەنی ١٦ ساڵیدا بووەته پێشمەرگه لە دەفتەری مامۆستا شێخ عزەدین داو لە دوای دامەزرانی سازمانی خەباتیش درێژەی به كارو چالاكی سیاسیی و پێشمەرگایەتی داوه.
لە زۆربەی جەنگەكانی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات دژ بە هێزە داگیركەرەكانی رژێمی خۆسەپێنی ئاخونداندا دەوری فەرماندەیی گێڕاوە. له كۆنفرانسی ساڵی ١٩٨٣ی سازمانی خەبات دا كه له شارۆچكه ی ماوەت له كوردستانی عێراق بەستراوه بۆ ئەندامی سەركردایەتی سازمان هەڵبژێردراوه. له كۆنگرەی دووهەمی سازمانی خەبات له ساڵی ١٩٨٦دا، وەك ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسیی هەڵبژێردراوە، له كۆنگرەی سێهەمی سازماندا كاك بابەشێخ دەوری كاریگەر و سەرەكی هەبوو لە بەستنی كۆنگرەو ئاڵوگۆرەكانی سازمانی خەبات چ وەك گۆرانی ناوی سازمان و چ وەك بەرنامەی سیاسی سازمان لە هێزێكی نەتەوەیی ئیسلامیەوە بۆ نەتەوەیی و نیشتمانی، هەروەها لەو كۆنگرەدا كە ساڵی ٢٠٠٤دا گیرا به سكرتێری گشتیی هەڵبژێرا. لە دوای ئەوە چالاكانە كاری بۆ چەسپاندنی بەرنامەكان كرد، هاوكات لە باری تەشكیلاتی و دیپلۆماسی و تەبلیغاتی و لایەنی دارایی سازمان توانی سازمانی خەبات بەرەو پێش ببات. بەهۆی بەتوانایی و كارامەیی لە بەرێوەبردنی سازمانی خەبات دا، له كۆنگرەی چوارەمیشدا دووباره به زۆرینەی دەنگ بۆ پۆستی سكرتێری گشتیی هەڵبژێردرایەوە.
كاك بابەشێخ حوسێنی له باری نووسین و وەرگێران و توێژینەوەی سیاسیی دا چالاكانه كار دەكاو دەوری باش و بەرچاوی هەیە لە دەركردنی بڵاوكراوەكانی سازمانی خەباتدا. ناوبراو له مەیدانی نیزامی دا، تا ئێستا ٦ جار به سەختی بریندار بووه. هەروەها چەندین جار هەوڵی ترۆر كردنی لەلایەن تیرۆریستانی رژێمی ئێرانەوه دراوه. لە كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات وێڕای ئەوەی هەوڵی زۆریدا رێبەری سازمانی خەبات بەكاتە شۆرایی و لەلایەن كۆمیتەیەكی چەند كەسیەوە بەرێوەببرێ، بەڵام كۆنگرە پرۆژەكەی پەسەند نەكرد و بە پێچەوانەی ویستی خۆی بە زۆرینەی دەنگ وەك سكرتێر هەڵیبژاردەوە.

سزای دڕندانەی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی بەلووچ لە زیندانی کەهنوج جێبەجێ کرا
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02
هێرشی دڕندانەی بەسیجانی زانكۆ بە چەقۆ, بە بیانووی حیجاب بۆ سەر کچێکی خوێندکار
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-02

پێداگری سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم، لەسەر بەردەوامیی لەسێدارەدانانەکان
بهشی : ههواڵی ئێران رۆژ: 2023-06-01

دیمانه

بهشی : دیمانه رۆژ: 2022-09-20
لێدوانێکی بەڕێز عەلی بەهرامی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ تەلەفزیونی ایران آزادی لەبارەی شەهیدکرانی #ژینا_ئەمینی #مەهسا_ئەمینی و مانگرتنی گشتی لە کوردستان زیاتر ...


جەلال خۆشكەلام: بزوتنەوەی كورد پێویستی بە هاوخەباتی بوون و تێكۆشانی جددی هەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-04-23
وتووێژی ئەندامی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماڵپەڕی nnsroj
بهشی : دیمانه رۆژ: 2020-01-27
شیلان محەمەدی: بزوتنەوەی ژنان لە ناوخۆ بزوتنەوەیەكی زیندوو چاوكراوەیە
بهشی : دیمانه رۆژ: 2018-04-23
سیاسی

بهشی : سیاسی رۆژ: 2023-05-22
ئەیوب عارفیڕاپه ڕین و ناڕه زایه تیه سه رتاسه ریه کانی شۆڕشی ژینا دژ به تێکڕای نیزامه دیکتاتۆر و گه نده ڵه که ی ئاخوندان ئه و ڕاستیه ی سه لماند که خه ڵکی ئێران و کوردستان دژی ئه م ده سه ڵاته خوێنڕێژ و دیکتاتۆره ن و ئه م ڕژیم و نیزامه ش، له لایه ن کۆمه ڵه ئاخوند و خۆفرۆش و هه لپه رسته وه ته نها به زه بر و زۆر و کوشتن و تۆقاندن ده سه ڵاتی خۆی به سه ر خه ڵک دا سه پاندوه . ئه م ڕژیمه پشتیوانی گه لی له گه ڵ نیه و گه ل به تامه زرۆییه وه چاوه ڕوانی ده رفه ت و هه نگاوی بوێرانه ی ڕۆڵه ئازا و چاونه ترسه کانی و بڕیاری بوێرانه و سیاسیه نه ی ئه و هێز و لایه نانه ن که دژی ئه م نیزامه گه نده ڵ زیاتر ...
سازمانی خەبات ئەو رێبازەی كۆسپەكان وەلادەنێ و درێژە بە رێگەی پیرۆزی دەدا
بهشی : سیاسی رۆژ: 2023-05-16




