له‌سه‌رهێل 43
چوارشه‌مه‌ 7 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شەهید ساڵح ڕەسوڵی

سەروەری گەل: شەهید ساڵح ڕەسوڵی


شۆڕش کەئی گەلەو بۆ خەڵکە و ئەرکی جەماوەرە و بەرهەمی بۆ تێکڕایە، لە ڕاستیدا دەبێ بە هەموان ئەو ئەرکە ڕاگرن و شانی ژێر دەن. چونکە ستەم هاندەری خەڵکە بۆ شۆڕش و چەوسانەوە لەناو کۆمەڵ دا ئەگەر ڕاستەوخۆ لە هەموان نەبێ پڕیشکەی بە هەموان هەڵ دەپەڕێ و پۆنگاوی ئەو ستەمە ڕێی هەناسە لە هەموان دەبڕێ. بەڵام دەبینن هەموو کەس لەناو گەلدا هەست بەو ئەرکە ئینسانی و کۆمەڵایەتیە ناکات، ناچێتە ژێر باری هاوژیانی و هاوڕێیەتی لە شادی و شین دا لەگەڵ ئاو ماڵی. دەبینین هێندێک خۆ بوێرن و قازانجی خۆیان بەراورد دەکەن و دەبژێرن لە کاتێکدا کە هێندێک کەس لێ دەبڕن و بە ماڵەوە تێ دەئاڵێن. بەشی کەمیان لە شادی دەوێ و بەشی زۆر لە شین و دەرد و برین لەبەر دەگرن.
زۆر خێزان هەن بە هەموو بایەک شەن دەکەن و لە هەموو کاسەیەکدا کەوچکن و کوێ دەسەڵاتی لێ بوو، ڕووی تێ دەکەن، ڕوو لە دەرکی هەموو دژمن و نامەردێک دەکەن، بۆ ئەوەی قازانج بپاێزن و باریان نەکەوێ چش سەریان دەنەوێ. لە بەرامبەردا، زۆر خێزان هەن کە بەخاو خێزان لە قازانجی گەل و نەتەوەدان. قازانجی خۆیان لە قازانجی نەتەوەکەیان دا دەبینن و سەرکەوتن لەلای ئەوان سەرکەوتنی گەلەو و سەربەرز نین تا نەتەوە سەربەرز نەبێ. ژیان و داراییان بۆ شۆڕشەو بەڵگەی دڵسوزیان خوێنی گەشە. لە ڕاست شۆڕش نە خاوەنی سەرن و نە خاوەنی ماڵن، ئەو خێزانانە تیرەغە پشتی شۆڕش و خەبات و جێ هومێد و هاوڕێی ئاواتن، ئەو خێزانانە پایەی شۆڕش و پێگەی شۆرشگێڕانن، لە هەموو قۆناغێکی شۆڕشی کوردستاندا هەن و لە هەموو ڕێبازی شۆڕشگێڕان دا دەبیندرێن بە چەکی شەرەف و خەباتەوە لە مەتەرێزدان و بەبەرگی سور خەڵاتی شەهادەتەوە لە ڕیزدان.
جا باسی شۆڕە لاوێک بکەین لە شۆڕە لاوانی ڕێبازی سازمانی خەبات ی کوردستان و دووهەمین گاوو گەرودونی کورد و کوردستان لە بنەماڵەیەکی بە ئەمەکی نیشتمان باسی شەهیدی سورخەڵاتی گەل ڕۆڵەی بە ئیمان یەکێک لە سێ شەهیدی بیست و یەکی خەرمانان شەهید ساڵحی ڕەسوڵی.
شەهید ساڵحی ڕەسوڵی ئینسانی پاک و چاک و ڕازدار و ئەمین و بەتەمکین، لە دێی سپیاڵی ناوچەی کانی خانی باشوری بانە لە ساڵی ۱۳۲۹ دا لە دایک بوو. شەهید ساڵح بە پێی بارهێنانی بنەماڵەو هەڵگری سروشت، لاوێکی دەست و داوێن پاک و بەشەرم و حەیا بوو. لەگەڵ هەڤاڵ و ئاوماڵ و ناسیار و نەناسیاو ئارام و بەڕێز بوو. شەهید ساڵح بە هۆی ئەوەوە کە لە دێیەکی بچکۆلەی مەرز گەورە بوو چوونی قوتابخانەی بۆ نەکرا، بەڵام بە هەوڵی خۆی و پرسین لەم و لەو فێری خوێندن و نوسین بوو. شەهید ساڵح بە نەهێنی و ئاشکرا لەگەڵ پێشمەرگەکانی کوردستان دا هاوکاری کرد، وەک شۆڕشی گەلانی ئێران سەرکەوت و گەلی کورد بەرەو ئاواتی لە مێژینەی بزوت، شەهید ساڵح لەگەڵ هاوباوەڕانی سازمانی خەبات پێوەندی گرت و هاتە ڕێزی پێشمەرگایەتیەوە تا بەهاری ۱۳٦۰. لە ماوەی ئەرکی پێشمەرگایەتیدا لە جەولەکانی ناوچەی بانەدا هاوبەشی بوو. شەهید ساڵح دوای دانیشتنی لە کاری پێشمەرگایەتی دڵسوزی شۆڕش و بە تایبەت سازمانی خەبات بوو. لە هیچ یارمەتیەک درێغی نەبوو لە ناوچەی پاش ئاربەبای بانە بەگەرمی هاوکاری دەکرد.
شەهید ساڵح لە زۆر گەڕان و مەئموریەت دا هاوکاری پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتی دەکرد و پڕ بە دڵ ئیمانی بە ڕێبازی سازمانی خەبات بوو.
شەهید ساڵح لە پۆشپەڕی ساڵی ۱۳٦٦ دا لەگەڵ پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات بە مەبەستی گەڕانی سیاسی نیزامی کەوتە ڕێ. ئەو گەڕانە نزیک بە دوومانگ لە ناوچەکانی پیرانشار و سەردەشت و بانە و گەورکی مەهاباد درێژەی هەبوو و ئەرکی خەباتی بە ئەمینی و دروستی ئەنجام دا. تا لە گەڕانەوەدا لە بەرەبەیانی ۲۱ی خەرمانانی ساڵی ۱۳٦٦ دا لە نزیک دێی چەمپاراو و لەگەڵ دوو هەڤاڵی کەوتنە مەیدانی مینی ڕژیمی خوێن مژی ئێرانەوە و گیانی پاکی پڕ لە ئیمانیان بەرەو بەهەشتی شەهیدانی کوردستان لە شەقەی باڵی دا. تەرمی پیرۆزیان لە کوردستانی سڵێمانی بەگی بانە بە خاک سپێردرا. شەهید ساڵح لە دووهەمین شەهیدی بنەماڵەی ڕەسوڵیەکانە لە ڕیزی سازمانی خەبات دا، بە شەهید بوونی خۆی دڵسوزی ئەو بنەماڵەیە سەر لە نوێ بۆ شۆڕشی کوردستان ڕوون کردوە، بەبەرگی سور خەڵاتی خۆی بەڵگەیەکی شانازی بۆ خۆی و بنەماڵەکەی و هەڤاڵانی ڕێبازی خستە مێژووی خەباتی پڕ لە شانازی گەلی کورد.
هەزار سڵاو لە گیانی پاکی و پڕ لە ئیمانی شەهید ساڵحی ڕەسوڵی و هەڤاڵانی.
پیرۆز بێت یادی شەهیدانی بەرەبەیانی ۲۱ی خەرمانان.
شەکاوە بێ ئاڵای ئازادی کوردو ڕزگاری کوردستان
بژی کوردو ئازاد وئاوەدان بێت کوردستان

ڕێکه‌وت: 2014-10-25 23:03:53






شه‌هیدانی ڕێگای خه‌باتی کوردایه‌تی

هه‌موو جارێک پۆلێک له‌ شه‌یدانتان پێ‌ده‌ناسێین