سه‌روه‌ری گه‌ل شەهید (محەممه‌دی ئیبراهیمی) ناسراو به حه‌مه ههنداویی
له‌ناو كوردستانی ئێمه دا ئه‌وه‌ی باوه و كوڕانی كوردهواری پێی ده‌زانن شۆڕش و خەباتە، چونكه سته‌م باڵی ڕه‌شی به‌سه‌ر وەڵاتهكهماندا كێشاوه و كه‌سی لێ بێبه‌ش نیه. ئه‌و سته‌مه‌ی كه پێی ده‌ڵێن سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، واتە سته‌می نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، له گه‌لی كوردی وڵات داگیركراوی مافی پێشێلكراو. خه‌بات ته‌نیا دهورێكه كه ڕوناكی بدا به وڵاتی ئێمه له شه‌وه زه‌نگی سته‌مدا ئه‌ركی خه‌بات ئه‌ركی موقه‌ده‌س و پیرۆزه كه هه‌ركه‌س شان ژێر ئه‌و ئه‌ركه بدا شیاوی ڕێزه و به جێه شانازی بكا به‌و ڕێگە ڕاسته پر له شانازیه كه گرتویەته به‌ر. خه‌بات و موباره‌زه بریتیه له به‌رگە گرتن له به‌رانبه‌ر دوژمنی داگیركه‌ردا و ڕاوه‌ستان له‌ڕیزی دژایه‌تی و بهربهرهكانێدا ،كه ئه‌وه‌ش پێویستی به چه‌ند كاری جۆراو جۆر هه‌یه، كه حه‌سته‌متر و پڕ شانازیتر له هه‌موان كاری نیزامیهكهیهتی، چونكه ئه‌و كاره واتا ڕاوه‌ستان له به‌رانبه‌ر هێزی نیزامی دوژمن‌دا و زه‌ربه‌ت لێدان و زه‌ربه‌ت لێ وه‌رگرتنی، واتە كهلـلـه به كهلـلـه كردن به چه‌كی سوكی پارتیزانی له به‌رانبه‌ر چه‌كی زۆر پێشكه‌وتوی دوژمن دا. پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌ركێكی زۆر گرینگه، ناوه‌كه‌ی ناوهرۆكەکەی ده‌گه‌یەنێ كه مه‌رگی خۆی پێش مه‌رگی میلله‌ت ده‌خاو به گیانی خۆی شه‌ره‌فی میلله‌ت ده‌پارێزێ. ده‌یه‌وێ سه‌ری خۆی بكا به پرده بازی ڕێی ئازادی بۆ گه‌ل و سینگی بكا به پارده‌ی پارێزه‌ری نیشتمان. له‌ناو ئه‌و ڕیزه پاكه گیان له‌سەر ده‌سته‌دا هه‌یه، کە زۆر دیارن، كۆڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای پێشمه‌رگایه‌تین وره‌ی پته‌و و نهڕوخاوی شۆڕش و به‌رایی هێرش و دوای پاشهكشێن ،سامیان به‌سه‌ر دوژمن دا ده‌بارێ و وره‌یان به‌رگی موتمانهیە، بۆ دڵی هه‌ڤاڵانی كه‌م ورە. ڕۆح سۆكن و ههڵووكن به‌ره‌و مه‌یدانان، به‌ردی قورسن له به‌ره‌ی جه‌نگدا، كاتی هه‌ڵمه‌ت شێرن و كاتی خۆڕاگری كێوی له بن نه‌هاتوون. ئه‌وانه بوونیان دارای هێزی پێشمه‌رگه‌یه و مه‌رگیان زیان و خه‌ساره له بۆ شۆڕش و ڕیزی شۆڕشگێران. ده‌توانین بۆ وێنه پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئاوا قاره‌مان و لێهاتوو له‌ناو هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دا، شەهید محه‌ممه‌د ئیبراهیمی ناسراو به( حه‌مه ههنداوەیی) بهێنینه‌وه. شەهید محه‌ممه‌د ئیبراهیمی كوڕی ڕۆژی ته‌نگانه بوو، شێری مه‌یدان بوو، هه‌ڵۆی تیژباڵ بوو، به‌ڵێ حه‌مه هه‌نداوه‌یی كه دڵی پڕ باوه‌ڕی گه‌رم دا ده‌هات ده‌تگوت شێری تووڕه‌ی بێشه‌ڵانه، كه هه‌ڵمه‌تی ده‌برد ده‌تگوت بروسكهیە، شه‌هید محه‌ممه‌د ماندوو بوونی نه‌ده‌زانی و ئاماده‌ی هه‌موو گیانبازیەک بوو، له ڕێی شۆڕشدا. له ڕۆژی ته‌نگانه‌و جه‌نگدا. كوێ پڕمه‌ترسی بوو بۆ حه‌مه هه‌نداوه‌یی داده‌نراو حهمهههنداوهی خۆی بۆ ئه‌و جێگایه ده‌كوتا. مه‌ترسی له‌به‌ری ڕاده‌په‌ڕی و ئازایی له‌وێ په‌ره‌ی ده‌ستاند. شه هید محه‌ممه‌د جێگای زۆرانی ده‌گرت له بنكه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سه‌فه‌ر و به‌ره‌كانی جه‌نگدا، شه‌هید محه‌مه‌د ده‌تگووت له‌گه‌ل مه‌رگ دوژمنایه‌تی هەیە كه ئه‌وه‌نده‌یی بهرهنگاردهبۆوە. شه‌هید محه‌ممه‌د كوڕی ئیبراهیم خه‌ڵكی (ههنداوە) ی ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت له ساڵی ١٣٤٥ لە دایك بووه، به‌هۆی نه‌داری و بێ ئیمكاناتی له به‌ره‌كه‌تی خوێندن بێبه‌ش بوو، بەڵام لاوێكی ئازا‌و به كار‌و ده‌ست هه‌ڵێن له كاری كشتوكاڵ دابوو. محه‌ممه‌د ههنداوەیی لە ١٣٦٤/٧/١٠دا هاتە ناو ڕێزەکانی سازمانی خەبات، به باوه‌رێكی زۆر پته‌و ولێبراوانه له‌كاری پێشمه‌رگایه‌تی ئاڵا. له قۆناغی بارهێنان به چاكی هاته‌ده‌ر و ئاماده‌یی خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌یی و فیداكاری له‌و ڕێگه‌یه‌دا بوو. له شه‌ڕی به‌ره‌به‌یانی ١٣٦٧/٦/٢٢ له ناو دێی تاژه‌بان وه‌ك هه‌ڵۆ هه‌ڵی ده‌كرده سه‌نگه‌ری جاش و پاسداره خۆفرۆشه‌كان و خۆیان له‌به‌ر نه‌ده‌گرت و له ڕۆژی شه‌ڕی به‌ناوبانگی ٥ی ڕه‌زبه‌ردا له كوێستانه‌كانی سه‌دبار وسیوچ و نجنێ كه دژمن به نزیکەی ٣٥٠٠ كه‌س جاش و پاسدار، به‌كاتیوشا و سه‌دوشه‌ش و هه‌موو جۆره خۆمپارهو دۆشكه‌وه له چه‌ند لاوه به تایبه‌ت، پشت دێی سهدبارهوه له سەعات شه‌ش و نیوی به‌یانی ئه‌و ڕۆژه دا هێرشی بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خه‌بات هێنا، حه‌مه هه‌نداوه‌یی له ده‌سته‌ی هه‌ره پێشه‌وه به‌شەڕ ڕاده‌گه‌ی، ده‌توانین بڵێین شەهید محه‌ممه‌د توانی له‌گه‌ڵ هێندێ لە هه‌ڤاڵانی هاوتای خۆی ڕۆحیه‌ی دژمن تێك بشكێنن. شه‌هید حه‌مه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵێكی برینداریدا به گولـلەی دوژمنان له جێگه‌یه‌كی كاریه‌وه پێكرا و هه‌ڤاڵانی ماوه‌یه‌ك له مه‌یدانی جه‌نگه‌كه‌دا كه له ژێر ئاگربارانی هه‌موو جۆره چه‌كی قورس و سوك دا گواستیانه‌وه، به‌ڵام، به ده‌ستی هه‌ڤاڵانیه‌وه شل بوو كه‌وته دوا گیان و شەهید بوو. پێشمه‌رگه‌كان به ئه‌ركی گرینگی جه‌نگ و زه‌ربه‌تدان له دژمن و وریایی له بریندارانی جێی هیوای، ژیانه‌وه خه‌ریك بوون شه‌هید محه‌ممه‌د و دوو هه‌ڤاڵی له خوێندا شه‌ڵالی، شه‌هیدان حوسەینی کەریمی و ناسر نانه‌وا برانه‌وه بانه و دوای ڕۆژێک ژیان، گیانی بەرزو رۆحی پاكی بۆ گۆڕی شه‌هیدانی سوور خه‌ڵاتی سازمانی خه‌بات په‌روازی كرد‌و ئه‌ویش وه‌ك دوو هه‌ڤاڵی خۆی له گۆرستانی سلێمان به‌گی بانه به‌خاكی پاكی نیشتمان سپێردرا
ڕێکه‌وت: 2014-11-06 17:40:21