له‌سه‌رهێل 49
چوارشه‌مه‌ 7 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شه‌هید جه‌لال وه‌ته‌ندۆست

 شه‌هید (جه‌لال وه‌ته‌ندوست) لە دایک بووی ئاوایی (ماماڵ)ی ناوچه‌ی ده‌شته‌تاڵی بانه‌یه‌‌.  شەهید جەلال،شۆڕشگێڕێکی بە جەرگ و قارەمان، ئه‌و لاوه‌ دڵپاك و ئازادییخوازه‌، وەک هەر لاوێکی کوردستان زەبرو زەنگی گەلەکەی و داگیرکردنی کوردستان ئازاری دەدا، بۆ به‌شداریی له‌ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌ بێبه‌شه‌که‌ی چه‌کی شه‌ره‌فی کرده‌ شانی و ئازایانه‌ هاته‌ مه‌یدانی تێکۆشانه‌وه‌. له‌ دوای هێرشی دووه‌می هێزه‌ داگیرکه‌ره‌کانی ڕژیمی خومه‌ینی بۆ سه‌ر کوردستان و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی داسه‌پاو، پادگانی بانه‌ له‌ لایه‌ن ڕۆڵه‌ ئازا و فیداکاره‌کانی گه‌لی کورده‌وه‌ گه‌مارۆ درا. له‌ شه‌وی ٨ی بانەمەڕی١٣٥٩ دا، شه‌هید جه‌لال و ژماره‌یه‌ك له‌ لاوه‌ خوێن گه‌رمه‌کانی کوردستان کرانه‌ ده‌سته‌ی هێرش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی دژمن له‌ نێو پادگانی (بانه)‌ دا. شه‌هید جه‌لال وه‌ك لاوێکی نه‌ترس و گیانباز، شێرانه‌ هه‌ڵمه‌تی برده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ری دژمن و ده‌ستی لێ وه‌شاندن. له‌و شەڕەدا کە نزیک بە چل ڕۆژی خایاند،  شه‌هید جه‌لال به‌ گوله‌ی داگیرکه‌ران پێکرا، هه‌رچه‌ند به‌ زوویی به‌ره‌و شوێنی ده‌رمانیی به‌ڕێ کرا و چه‌ند ڕۆژێکیش له‌ حاڵه‌تی بێهۆشییدا زیندوو مایه‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌نجام شەهید بوو و  ماڵاوایی له‌ هاوبیر و هاوسه‌نگه‌رانی کرد و ئه‌ویش بوو به‌ ئه‌ستێره‌یه‌کی پڕشنگداری دیکه‌ و له‌ ئاسمانی تێکۆشاندا له‌نێو پۆلی شه‌هیده‌ هه‌میشه‌ زیندووه‌کاندا جێگه‌ی گرت. هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی به‌رز و پیرۆزی بێ!

ڕێکه‌وت: 2020-05-12 13:12:15






شه‌هیدانی ڕێگای خه‌باتی کوردایه‌تی

هه‌موو جارێک پۆلێک له‌ شه‌یدانتان پێ‌ده‌ناسێین