له‌سه‌رهێل 91
هه‌ینی 11 خاکه‌لێوه‌ 2723
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شەهید عیزەت قادری

ڕاستە ڕێبازی گەلان چەتوونە 
بەڵام زۆرداریش ورەی زەبوونە
لووتكەی سەركەوتن گەلێك دژوارە
ئەنجام ڕوخانی قەڵای زۆردارە.
لە مەودای خەباتی خوێناوی و ڕاپەڕینی درێژخایەنی گەلە بەشخوراوەكاندا تا بڕۆین دەبینین و دەبیسین كە چۆن ئەو مێشكانە خەریكن بە بیركردنەوە لە ڕێبازی وەدەست هێنانی ئازادی زیاتر دەپڕژێن. وە خوێن ئەو خوێنانە كە ڕوون كەرەوەی ڕێگای پڕ هەڵدێر و هەوراز و نشێوی شۆڕشن، زیاتر دەڕژێن. جا كە دەڕوانینە ڕێگاو و ڕێبازی سازمانەکەمان كە تاقە ڕێگای كوردە بۆ ڕزگاری لە ژێر باری ستەمی چەند قاتی نەتەوایەتی و مەزهەبی و ئابووری و سیاسی، سازمانی خەبات هەر لەو كاتەوە كە هێشتا غونچەیەكی ناو پەروەردە بوو و بۆن و بەرامی خۆی كە مژدە دەری ڕزگارییە بڵاو دەكاتەوە و بە گەلی كورد ڕادەگەیەنێ و تەنانەت بوون و مافی خۆی بەوانە كە چاویان بە شەبەقی هەڵنایەت بسەلمێنێ. دەیان و بگرە سەدان ڕۆڵەی بە شەرەف و پاكی كردۆتە قوربانی ئەو ئامانجە كە گەلی كورد بەڕاستی تینوو و تامەزرۆیەتی. ئێمە لە یادی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی كە ئازایانە لە دژی لەشكری داگیركەر و كورد كوژی خومەینی شەڕیان كردوەو شەهید بوون ڕێز دەگرین. چونكە خودای گەورە ڕێز دادەنێ بۆ ئەوانەی كە لە ڕێی نەتەوەكەیان شەڕیان كردووە و شەهید بوون و لە ڕیزی چاكانیان دادەنێ. مژدەی هەرە باشیان پێدەدا، وا ئێمەش لێرەدا یادی فیداكارێكی ڕێبازی ڕاستی كوردایەتی و گیانبازێكی گۆڕەپانی خەبات و نەتەوایەتی كوردستان هاوبیر و شەهیدمان كاك عیزەت قادری دەكەینەوە. شەهید عیزەت قادری كوڕی عەبدوڵڵا خەڵكی گوندی ( یاكوباوا). 
كوردێكی ژیر و پێشمەرگەیەكی ئازا و دەست هەڵێن بوو. بوێرو چاونەترس و کورد پەروەر و خاوەن کەسایەتیەکی مەتین بوو، بیروباوەڕی کوردایەتی لە ناخیدا ڕیشەدار بوو.....
هەر لە هێرشی ڕژێمی خومەینی بۆ سەر كوردستان، چەكی شەرەفی لە شانكرد و وێڕای هەموو پێشمەرگەكان لە زۆربەی شەڕەكانی دژ بە ڕژیمی ئاخوندی لەکوردستان بە گژ زۆرداران دا چۆوە و حەماسەی خوڵقاند. شەهید عیزەت لە كاتێكدا سازمانی خەبات، ئیعلامی مەوجودییەتی كرد بەشانازییەوە خەتی سازمانی وەك بیروباوەڕی خۆی هەڵبژارد و زۆر بە توندی بە گژ نەیارانی سازماندا دەچۆوە و بەم بۆنەوە بوو بە خۆشەویستی هەموو پێشمەرگەكان. 
بەڵام لە 18ی بانەمەڕی 1361 لە كاتی تەماسی بێسیم لەگەڵ بەشەكانی تری پێشمەرگەدا لە پشتی ( دارینە )ی سەرووی ناوچەی بانە لە لایەن جاشە خۆفرۆشەكانەوە بە دەستڕێژی نا پیاوانە شەهید كرا.
هەزاران سڵاو لە یادو ناوی شەهید عێزەت و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان

ڕێکه‌وت: 2020-05-12 13:14:20






شه‌هیدانی ڕێگای خه‌باتی کوردایه‌تی

هه‌موو جارێک پۆلێک له‌ شه‌یدانتان پێ‌ده‌ناسێین