يادى سەروەری گەل شەهید وەفا جەعفەری
گەلە بەشخوراو نیشتمانە بەش كراوەكەمان كە مەوادی تەمەنی خەباتی سوور و لە خوێن شەڵاڵی و بە بەرینایی بەرەی جەنگی دژی داگیركەری زۆردار، قوربانی دەدا و حەماسە دەخۆڵقێنێو هەر رۆژە لە شوێنێك و هەر دەمە بە چەشنێك تابڵۆی فیداكاری و شۆڕشگێری دەڕازێنێ و بە خوێنی ڕۆڵە نەبەز و قارەمانەكانی سەردێری زێرینی زیندوویی و كۆڵ نەدەری وخەباتگێری خۆی بە پێنووسی ئاگرین لە سەر تەتەلەی مێژووی خەباتی شێلگیری گەلان دەنووسێ. سازمانە خۆشەویستەكەمان كە نوێنەری رەسەن و راستی ئە گەلە نەبەزە نەوەستەیە كه لە قوربانیدان بەشێكی بەنرخ وبەر چاوی بەخشیوەو له ماوه‌ی خه‌باتی كۆڵنه‌دانه‌ی رۆڵه‌ی گه‌ڵیك به نرخ و شاگوڵی گەش و غونچەی تازە خەندەی خوێناوی زۆری كردۆتە دیاری بۆ گەلەكەی و مەجلیسی خەبات و شۆڕشی پێ بۆن خۆش و پڕ لە شەوق كردوە كە ئێمە لێرەدا تەنیا كوڕەكەمان بە نواندن و ناساندنی غونچەی تازە پشكووتو پڕبۆن و بەرامە دەكەین كە پەلكە ساوا و سوورەكانی تازە بە گێژە لولەی زۆرداری هەڵوەڕیوە، باسی شۆڕە لاوێكی قارەمان و بە ئیمان دەكەین كە ئەویش كاك وەفا جەعفەری كوری سەدیق خەڵكی ته‌مۆغه‌ی ناوچه‌ی سه‌قزه. شەهید وەفا جەعفەری لە ڕێكەوتی 15ی گەلاوێژی 1361 دا و لە تەمەنی 17 ساڵی دا هاتە ناو ریزی سازمان و لە ماوەی پێشمەرگایەتیی دا لە زۆربەی شەڕەكانی ناوچەی بۆكان و سەقز و بانە و سەردەشت دا بەشدار بوو وە بە ئازایەتی و لێزانی بەناوبانگ بوو وە لە رۆژی 11ی رێبەندانی 1364ی كۆچی خۆری، لە كاتێكدا له بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی سازمان له دێی سه‌راومیراوا له كوردستانی عێراق بۆ مه‌ئموریه‌ت ده‌چوو ماشینه‌كه‌یان كه‌وته سه‌ر مین كه له لایه‌ن خۆفرۆشانه‌وه داندرابۆوه. شه‌هید وه‌فا برای شه‌هیدی فه‌رمانده شه‌هید خه‌لیل جه‌عفه‌ری و ئامۆزای شه‌هید حه‌سه‌ن سالح زاده (حه‌سه‌ن بازوكایه) هه‌زاران سلاو له رۆحی شه‌هیدی قاره‌مان شه‌هید وه‌فا جه‌عفه‌ری و تێكرای شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی.
ڕێکه‌وت: 2020-09-17 11:38:21