له‌سه‌رهێل 20
دووشه‌مه‌‌ 5 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2720
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
شەهید عوسمان عەبوو

سەروەری گەل شەهید عوسمان عەبوو

ساڵی 1345 لە گوندی ئاختەتەری ناوچەی بۆكان لە دایك بووە بنەماڵەی كوردی كورد پەروەری شەهید عوسمان لە ژیانی نەدارانە و كوردانەدا بۆ بێشكەی عاملاندن و زانكۆیی بارهێنانی شەهید عوسمان و دەرسی خۆڕاگری لە بەرانبەر هەر كۆسپێك دا فێر كرد. شەهید عوسمان هێشتا لاوێكی كەم تەمەن بوو دەیویست بتوانێ باشتر هۆی بنەڕەتی كەماسیەكانی كۆمەڵگەکەی بناسێ و بزانێ چین و چۆن لەناو دەچن. بە داخەوە شەهید عوسمان نەیتوانی بە شێوەی پێویست لە خوێندن ومەكتەب چێژ وەرگرێ و گەشە بکات. بەڵام هەر بە تاسەی زانستەوە بوو.. لە ساڵی 1359 دا ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات وەك ڕیزێكی پاك و پڕ لە فیداكاری بۆ بەربەرەكانی داگیركەرانی كوردستان هەڵبژارد و چەكی شەرەفی كردە شان. ئەوجا زانی ئەوەیە خەبات دژی ملهۆر و داگیركەر و چەوسێنەر. شەهید عوسمان خەباتی خۆش دەویست، وای خۆشدەویست كە ئامادە بوو بۆ پاراستنی بوون و مافی سازمانەكەی بەگژ هەر چەشنە بەرچاو تەنگێك دا بچێتەوە. دەمەتەقەی شەهید عوسمان وحەسەن بازوكا، دوای مەرگی پڕ لە شانازی ئەو دوو شەهیدە سەرەڕای هەموو فیداكارییەك ئەو مەبەستە باشتر دەسەلمێنێ و لە سەر دڵان دەچەسپێ، شەهید عوسمان قوتابیەكی مامۆستا وریا بوو، لە سەفەری شانازی خولقێنی یەك شەوەدا لێی جیا بوونەوە و لەگەڵی ڕۆیی بەرەو مەنزڵی دوایی و لە ڕۆژی 16ی خاكەلێوەی 61 ی كۆچی خۆری دا لە دوای شەڕێكی سەخت و خوێناوی لەگەڵ دوژمنانی لە مێژینەی كورد دا شەهید بوو. چرایەكی دیكەش شەبەقی خستە ڕێگای دوورودرێژی خەبات و خەباتگێران.

ڕێکه‌وت: 2020-09-17 12:53:52






شه‌هیدانی ڕێگای خه‌باتی کوردایه‌تی

هه‌موو جارێک پۆلێک له‌ شه‌یدانتان پێ‌ده‌ناسێین