هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا فرۆکەیەکی شەرکەری رژێمی ئەسەدیان لە باشووری رەقە خستەخوارەوە.
رۆژی یەکشەممە 28ی جۆزەردانی 1396 هەواڵدەری رۆیتەر هەواڵی دا کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسرۆکایەتی ئەمریکا فرۆکەیەکی شەرکەری ئەرتەشی ئەسەدی لە باشووری شاری رەقە خستەخوارەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەرتەشی ئەسەد ئەو فرۆکە شەرکەرە لە نزیک گوندی رسافە کەوتۆتەخوار و فرۆکەوانەکەشی دیار نەماوە.
ئەو هەواڵدەریە لە درێژەدا نووسی ئەو هێزانەی لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن شارە رەقەیان تەوق داوە و چەند گەرەکێکیشان لە دەستی داعش دەرهێناوە