یه‌ک شه‌مه‌ 

30 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئیلام بێکارترین ناوچەی ئێران

ئیلام بێکارترین ناوچەی ئێران

پارێزگای ئیلام نازناوی بێکارترین ناوچەی ئێرانی پێدرا، کە ئەوە زەنگی مەترسیە بۆ لاوان و خوێندەوارە بێکارەکان لەو پارێزگا بێ بەشە.

پارێزگای ئیلام نازناوی بێکارترین ناوچەی ئێرانی پێدرا، کە ئەوە زەنگی مەترسیە بۆ لاوان و خوێندەوارە بێکارەکان لەو پارێزگا بێ بەشە. بەپێی راپۆرتی ماڵپەری حکومەتی "ایلام بیدار" کە 13ی پووشپەر بڵاو کراوەتەوە، بێکاری و ئەو دیاردانەی بەهۆی بێکاریەوە سەرهەڵدەدەن کە هەژاری یەکێک لە هۆ سەرەکیەکانی تووشبوون بە تاوان، بەرز بوونەوەی رێژەی خوێندەواری بێکار، ئەو ئەگەرە بەهێز دەکات کە رێژەیەکی زۆری کەسەکان بۆ رزگار بوون لە فشاری ئابووری روو لە ئەنجامدانی تاوان بکەن. حەشیمەتێکی زۆری لاوانی ئیلام و شاری ئابدانان خوێندنیان تەواو بووە و مەدرەکی کارناسی  و هەندێکیش کارناسی ئەرەشەد و دوکتورایان لە زانستگاکان وەدەست هێناوە بەڵام بەبێ کار و پێشە سەرگەردانن. خوێندەواری بێکار لە ئیلام بەهۆی لێنەهاتویی کاربەدەستانی ئەو رژێمە سەدەنێوەراستیە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندەوارانی ئەو شارە کە رشتە جۆراوجۆرەکانی زانستگایان تەواو کردوە لە ریستوران و هوتێلی شارە گەورەکانی وەک تاران و لە رەوشێکی تارادەیەک سەخت دا خەریکی کار کردنن بۆ ئەوەی بتوانن لەو رێگەوە شتێک بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان وەدەست بێنن. یەکێک لەوانەی خوێندنی کارناسی تەواو کردووە دەڵێ: چەند ساڵە کە زیاتر لە 20 جار لە تاقی کردنەوەی ئیستخدامی دا بەشداری کردووە و لەو رێگەدا خەرجێکی زۆرم کردووە و نمرەی قەبووڵیشم وەدەست هێناوە بەڵام لەدوای بەدەستهێنانی نمرەی قەبووڵیش، بە بیانووگەلێک رێگەی چوونە نێو رێکخراوەکانم پێ نەدراوە.

 لە درێژەدا وتی: بەداخەوە رێژەی ئەو کەسانەی وەرگیراون بۆ ئیداراتی دەوڵەتی لە ئاستی پارێزگا و شار زۆر کەمە کە ئەوە هەلی وەرگرتن و قەبووڵ کردنی ئێمە زۆر حەستەم دەکات. هێندێ لە لاوانی خوێندەوار و بێکار روویان لە کاری کاتی و سەعات کاری کەم و جوتیاری و حەیوانداری و هەندێکیش خەریکی کاری ئازادن و زۆرێکیش هەروا بێکار ماونەوە. بەڵام هەندێکی دیکە کۆچکردن لە شارستان بۆ شارە گەورەکان و ناوچە دوورکانیان پێ باشترە بۆ ئەوەی پیشە و کارێک بدۆزنەوە و بەملی خانەوادەکانیانەوە نەمێننەوە.


6 ساڵ و 10 مانگ و 13 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیلام بێکارترین ناوچەی ئێران

ئیلام بێکارترین ناوچەی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران