یه‌ک شه‌مه‌ 

30 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بڵاوبوونەوەی گەندەڵی ماڵی و ئەخلاقی لە نیزامی پزیشکی ئێران

بڵاوبوونەوەی گەندەڵی ماڵی و ئەخلاقی لە نیزامی پزیشکی ئێران
ئاراس

 

زانستی پزیشکی زانستێکی بەرز و یەکجار شایەنی رێز و پێزانینە، چوونکە مایەی خزمەتێکی یەکجار زۆرە و یارمەتیدەرێکی نەخۆش و ئەو کەسانەیە کە پێویستیان بە چارەسەر هەیە. 

بەڵام دەنگۆی پەرەسەندنی دیاردەی وەرگرتنی رشوە (ژێر مێزی) لە لایەن پزیشکان لەو نەخۆشانەی کە پێویستیان بە عەملیات و چارەسەری قورسە، لە ئێستا دا بەرز بۆتەوە و تەنانەت لەو چوارچێوەیەدا ئەو نەخۆشانەی بە هۆی بێ توانایی لە دانی تێچووەکان لە لایەن پزیشکانەوە جگە لە خەرجی و داودەرمانەکانی تر هیچ جۆرە خزمەتێکیان پێش کەش ناکرێت و گیانیان دەکەوێ،درێتە مەترسیەوە. 

ئەو بابەتە کە زۆر هەژێنەر و جێگەی داخە ، پەیوەستە بە کۆمەڵیک هۆکاری جۆراوۆجر کە پێویستە ئاماژە بە کۆمەلێکیان بکرێت.  ئەو هۆکارانەی کە لەو بابەتە و پەرسەندنی دەوریان هەبووە بریتین لە پشتیوانی نەکردنی ماددی و هێزی مرۆیی لە نیزامی پزیشکیە کە ئەو بابەتە بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەو دکتۆرەی دەیهەوێ‌ عەملیاتێک بکات پێویستە نزیک بە 80 لەسەدی خەرجی وەرگیراو بدات بە ماڵیات و ئەو تێچووانەی کە لەسەر پزیشکەکە دەکەون. هەر بەو هۆیەش ئەو پزیشکە دەگاتە ئەو بابەتەی کە پێویستە تێچوو و خەرجی چاوەروانکراوی خۆی لە نەخۆشەکە وەربگرێ‌. 

هۆکاری دواتر کە دەتوانین ئاماژەی پێ بکەین دروست بوون و پەرەسەندنی رەوتی گەندەڵیە ماڵیەکان لە زۆربەی دام و دەزگا ئیدارییەکانە کە لە سالانی رابردووەوە زۆر بە جوانی پەرەسەندنی ئەو رەوتە خێرایە لە ناو سیستەمی دەوڵەت هەستی پێدەکرێ‌ و حاشای لێناکرێ‌، هەر بۆیە ئەو دکتۆرەی کە لەسەرەتای کارەکەی دا سوێندی خزمەتگەیاندن و پێبەندبوون بە لایەنی ئەخلاقی و مرۆیی دەخوات وای لێدەکات چاوپۆشی بکات لە بەڵینەکەی خۆی و لە تەوەری ئەخلاقی و مرۆیی و خزمەتگەیاندن بێتە دەرەوە و بە پێوەری پووڵ نەخۆشەکانی هەڵسەنگێنێ‌. 

هۆکارێ:ی تر بوونی مافیاکانی گەندەڵی ماڵی لە ناوخۆی وەلات دایە کە بۆتە هۆی ئەوەی لە پزیشکان وەک مۆرەی گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان کەڵک وەربگرن. ئەوە بەو مانایەیە کە بۆ وێنە نەخۆشخانەیێک لەبەر ئەوەی کە لە لایەن  بەرێوەبەرایەتیەکی خاوەن خاڵی لاوازیی و تەماعی ماڵیەوە ئیدارە دەکرێ‌ وا لە پزیشکان بکات کە روانگەیان ئاڵوگۆر پێ بێنن و لە لایان وێ،ا بکرێ‌ کە خزمەت کردن لە چوارچێوەی بایەخە مادییەکان دایە و ئوسولە ئەخلاقیەکان بایەخیان نییە و نابنە پووڵ و لە لایێکی دیکەوە چوونکە بواری ماددی و ئابوری وەڵاتیش لە فەلەج بوونێ:ی تەواو دایە هەر بۆیە لادان لە بەڵیننامەکان لە لایەن پزیشکانەوە ئاسانتر دەکات و لە کۆتایش دا شاهیدی ئەو جۆرە حالاتە جێگەی داخانە دەبین کە بەراستی لە دونیای مرۆڤایەتی و نیزامی پزیشکی شەرمهێنەرن. 


8 ساڵ و 4 مانگ و 22 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاوبوونەوەی گەندەڵی ماڵی و ئەخلاقی لە نیزامی پزیشکی ئێران

بڵاوبوونەوەی گەندەڵی ماڵی و ئەخلاقی لە نیزامی پزیشکی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران