هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا چەندین هاووڵاتیی مەریوانیان دەستبەسەر کردووە.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا چەندین هاووڵاتیی مەریوانیان دەستبەسەر کردووە.
بە پێی هەواڵەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا، هێزە سەرکوتگەر و داپلۆسێنەرەکانی رژیمی ئاخوندی لە شاری مەریوان ژمارەیەک هاووڵاتیان دەستبەسەر کردووە و ژمارەیەکیشیان بۆ لێپێچینەوە بانگهێشت کردووە.
هەر لەو چوارچێوەدا ڕۆژی پێنجشەمە 9ی سەرماوەزی 1396، هێزە داپڵۆسێنەرەکانی رژیمی ئێران لە مەیدانی ئیستادیومی شاری مەریوان تەقەیان لە کەسێک بە ناوی “تەحسین سەردۆشی” کردووە و دوای بریندارکردن دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە. هەروەها کەسێکی دیکە بە ناوی “حوسێن سەردۆشی” یان دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کردووە.
تا ئێستا ناونیشان و زانیاری شوێنی راگرتنی دەستبەسەرکراوانی دیکە لەبەر دەستدا نیە.