سارا سندرز، وتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری ئامریکاو ئەمیری قەتەر لە کۆشکی سپی گوتی: دو سەرۆک، پێوەندی ئیستراتیژی و هاوکاری لە پێوەند بە بەش
سارا سندرز، وتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری ئامریکاو ئەمیری قەتەر لە کۆشکی سپی گوتی: دو سەرۆک، پێوەندی ئیستراتیژی و هاوکاری لە پێوەند بە بەشێکی زۆر لە بابەتی ئەمنیەتی و ئابوریان خستە بەر باس و گفتوگۆ.
ئەمیری قەتەر دوبارە پەیمانی خۆی بۆ روبەروبونەوە لەگەڵ دابین کردنی دارایی ترۆریزم و توندئاژۆیی دووبارە کردەوە.
لە کۆتایدا دو رێبەر وتووێژیان لەسەر پێویستی چارەسەری کێشەکانی کەنداوی فارس کرد.
ناوبراو زیادی کرد: ئامریکا دەبێ بەتوانابێ تا بۆ بەرزبونەوەی دامەزراوەیی و ئاسایشی ناوچەیی و بۆ وێستانەوە لە بەرانبەر چالاکیە مەترسیدارەکانی رژیمی ئێران، لەگەڵ شۆرایەکی هاوکاری کەنداوی فارسی یەکگرتوو، کاری هاوبەش بکات.