یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوار

پەیامی کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوار

کاک بابەشێخ حسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممەی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە

 کاک بابەشێخ حسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممەی کوردستانی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە

لە پەیامەکەی بەرێز سکرتێری گشتی سازماندا هاتووە:  داوا لە جەماوەری کوردستان و چالاک و تێکۆشەران لە ناوخۆ دەکەم، بە شێوەیێکی جیددی و بەیەکگرتوویی تێ‌ بکۆشن تا مانگرتنی سەرانسەریی کوردستان بە بەرینی و بە ئاکامی باش و پر دەستکەوت بەرێوەبچێ‌ و کۆتایی بێ‌.

هەروەها کاک بابەشێخ داوا لە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکا و دەڵێ:  هەر بەم بۆنەوە داوا لە هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران دەکەم هەوڵی جیددی بدەن بۆ هاودەنگی و هاوکاری کۆنکرێتی نێوانیان. شکی تێدا نیە سەرکەوتن لە یەکگرتندایەو تا ئێمە پەرتەوازە بین، رژیمی نگریسی ئاخوندی دەتوانێ‌ زیانمان پێ‌ بگەیێنێ‌ و بەردەوام بێ لە حوکمی ناڕەواو دیکتاتۆرانەی. داوا لە خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرانی گەلەکەمان دەکەم تا فشار بخەنە سەر لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەی یەکگرتوویی و تەبایی بکەنە بنەماو ریشەی ئەرک و کارەکان و پێوەندیەکانی نێوانمان.

دەقی پەیامی بەرێز کاک بابەشێخ حسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات:

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!

کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان!

تێکۆشەرانی رێگەی ئازادی!

وەک ئاشکرایە رژیمی ستەمگەرو ملهوڕی ئاخوندی بە  شێوەی سیستماتیک و بێ‌ گوێدانە قانوونە نێودەوڵەتی و تێکرای یاسا ئینسانی و ئاسمانیەکان، جینایەت و دڕندەیی بەرانبەر خەڵکی کوردستان، خەڵکی ئێران و تێکۆشەرانی مافخوازو ئازادیخواز پەیڕەو کردوە.

لە بەرانبەر ئەو گشتە جینایەتانەو بەتایبەتی لە بەرانبەر هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنەکەکانی دوو لایەنی حیزبی دیموکرات، هەروەها بە کاردانەوە بەرانبەر ئیعدامی چوار لاوی کورد، سازمان و حیزبەکانی کوردستانی ئێران و بە دیاری کراوی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوای مانگرتنی سەرانسەریی یان لە جەماوەریی تێکۆشەریی کوردستانی ئێران کردوە.

بەوبۆنەوە داوا لە جەماوەری کوردستان و چالاک و تێکۆشەران لە ناوخۆ دەکەم، بە شێوەیێکی جیددی و بەیەکگرتوویی تێ‌ بکۆشن تا مانگرتنی سەرانسەریی کوردستان بە بەرینی و بە ئاکامی باش و پر دەستکەوت بەرێوەبچێ‌ و کۆتایی بێ‌.

 بێگومان بەڕێوەچوونی مانگرتنی جەماوەریی کوردستان لەم هەلومەرجە ناسکەدا کە خەڵکی کوردستان پێیدا تێ‌ دەپەڕێ،‌ هەروەها سەرەڕای فشارەکانی رژیم و ناوەندە سەرکوتگەرەکانی، ئەگەرچی ئاسان نیە، بەڵام مومکینەو بەرێوەچوونی وەڵامێکی گەورەو ددان شکێنە بە جینایەتی ئاخوندە ستەمگەرو مرۆفکوژەکان. بەم بۆنەوە داوا لە هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران دەکەم هەوڵی جیددی بدەن بۆ هاودەنگی و هاوکاری کۆنکرێتی نێوانیان. شکی تێدا نیە سەرکەوتن لە یەکگرتندایەو تا ئێمە پەرتەوازە بین، رژیمی نگریسی ئاخوندی دەتوانێ‌ زیانمان پێ‌ بگەیێنێ‌ و بەردەوام بێ لە حوکمی ناڕەواو دیکتاتۆرانەی. داوا لە خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرانی گەلەکەمان دەکەم تا فشار بخەنە سەر لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەی یەکگرتوویی و تەبایی بکەنە بنەماو ریشەی ئەرک و کارەکان و پێوەندیەکانی نێوانمان.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە بێ‌ هیچ سڵکردنەوەیەک بۆ هێنانەدیی ئەو ئامانجە ئامادەیەو  داواکارە، لانی کەم لەم قۆناغە حەستەمەدا ڕەوتی هاوکاریی و یەکدەنگی و یەک کرداریی بەدوور لە دروشم و خۆ نیشاندان بکەینە بنەمای کارەکانمان.

لە کۆتاییدا دووپاتی ده‌‌‌که‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌ کە ئەگەر هەروەک رابردوو ئێستا  بەردەوامین و درێژه‌‌‌ به‌‌‌و ڕه‌‌‌وته‌‌‌ بدەین، زیانی گەورە لە پێکهاتەی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی کورد دەدەین و رژیمی ئاخوندی بە خۆمان خۆش دەکەین. لە وەها هەلومەرجێکدا و بەردەوام بوونمان لە سەر ئەو ڕەوتە خراپە، تێکرای لایەنەکانیش دەکەونە بەر بەرپرسیاریەتی مێژوویی و هەر شاهیدی خوێنڕژانی ڕۆڵەکانی کوردو ئازادیخوازان دەبین، بە بێ‌ ئەوەی بتوانین کردەوەی جیددیمان بەرانبەر ئەو دەسەڵاتە نگریس و خوێنڕێژە هەبێ‌.

بابەشێخ حوسەینی

20ی خەرمانانی 1397ی کۆچی خۆری


5 ساڵ و 8 مانگ و 21 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوار

پەیامی کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوار

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران