یه‌ک شه‌مه‌ 

30 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بۆچی 10ی خەزەڵوەر؟!

بۆچی 10ی خەزەڵوەر؟!

عەلی بەهرامی

نەتەوەی کورد لە ئێران لەمێژ ساڵە بۆ رزگاری و گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکانی لە خەبات دایە و بەشداریشی لە راپەرینە جەماوەریەکانی ساڵی 1357ی گەلانی

عەلی بەهرامی 

 نەتەوەی کورد لە ئێران لەمێژ ساڵە بۆ رزگاری و گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکانی لە خەبات دایە و بەشداریشی لە راپەرینە جەماوەریەکانی ساڵی 1357ی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی دیکتاتۆری پەهلەوی، بۆ ئەو مەبەستە بوو کە بە یەکجاری کۆتایی بە ژێردەستەیی و چەوسانەوە بێ، بەڵام لە دوای روخانی رژیمی پاشایەتی، بەپێچەوانەی ویستی جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان و ئێران، ئاخوندان بە کەڵک وەرگرتن لە هەستی مەزهەبی جڵەوی دەسەڵاتیان گرتە دەست و سیستەمێکی چەند قات دیکتاتۆر و نادیموکراتیک و مەزهەبیان دامەزراند و بەوەش هیواو بەرهەمی ڕاپەرینی نەتەوەی کورد و گەڵانی ئێرانیان بە فیرۆ دا. 

 گەلی کورد زوو هەستی بە مەترسی دەسەڵاتی نوێ کردو دژی تاکرەوی و خۆسەپێنی ئاخوندان هەڵوێستی گرتو دژایەتی خۆی لەگەل ئەو دەسەڵاتە نادیموکراتیک و دیکتاتۆرەدا ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا لە پێناو ماف و ئازادیەکانی، هەوڵی زۆریدا بە رێگەی ئاشتیانە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان لە یاسای بنەرەتی ئێراندا بگونجێ، بەڵام ئاخوندان بە جێی گوێ گرتن لەویستەکانی کوردو رێزگرتن لە داواو  ماف و ئازادیەکانی ئەو گەلە، زمانی هەڕەشەو چاوسوور کردنەوەیان بە کارهێناو دەستیان دایە هێرش بۆ سەر بزوتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان. ئاخوندان  بریاری شەڕی سەرتاسەریان لەگەڵ کورد داو خومەینی ڕێبەری دیکتاتۆر و خوێنرێژی رژیم، لە 28ی گەلاوێژی 1358دا فەرمانی جیهادی دژ بە هەوڵی ئاشتیخوازانەی خەڵکی کوردستان دەرکرد و لەو فەرمانە نارەوایەدا بە تەواوی هێزەکانی راگەیاند کە پەڵامار و هێرش بەرن بۆ سەر کوردستان. 

فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ داگیرکردنی کوردستان زیانی گەورەی بە شار و گوندەکان گەیاند بەڵام ئەو دەسەڵاتە بە پەلامار و وێرانکاری نەیتوانی زیان بە ورە و ئیرادەی پۆڵایینی خەڵکی کوردستان بگەیەنێ. خەڵکی کوردستان لەبەرامبەر دەستدرێژی و پەلاماری هێزەکانی رژیم بریاری خۆراگری و مقاومەتیان دا و دژ بە هێرشی ئەو هێزانە راوەستان. خەڵکی خۆراگری کوردستان و هێزی پێشمەرگە بۆ بەرەورووبوونەوەی هێزە داگیرکەرەکانی رژیم هەموو رێگەیەکی دروست و رێگەپێدراو مەشروعیان هەڵبژارد و توانیان لە زۆربەی ناوچەکان زەربەی کاریگەر لەو هێزانە بدەن.

کاتێک سەرانی دەسەڵات لە تاران خۆراگری کەم وێنەی خەڵک و پێشمەرگەی کوردستانیان بینی  بریاریان دا بە هەموو هێزەوە کۆتایی بە پرسی کورد لە ئێران بێنن، بۆ ئەو مەبەستە زۆرێک لەو هێزە پۆشتەو پەرداخانەی رژیمی پێشوو کە وەک خۆی هێشتبوویاننەوە بۆ سەرکوتی بێ بەزەییانەی کوردی بەکارهێنان. یەک لەو هێزە پۆشتانەی رژیم رەوانەی کوردستانی کردبوو هێزی گاردی جاویدان(سپای قودس) بوو. 

هێزی گاردی جاویدان کە توانیبووی لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان بەبێ سەرئێشە تێپەرێ و بەری پێنەگیرێ، لە دوای تێپەرینی لە بانە و چوونی بۆ سەردەشت، لە گەرانەوەی بەرەو شاری بانە، مامۆستا شێخ جەلالی حوسەینی بە پێچەوانەی هێندێک لایەنی دیکە، پێی وابوو دەبێ سنوورێک بۆ داگیرکاری و ملهوڕی و پاوانخوازی و جینایەتەکانی رژێمی نوێ لە کوردستان دانرێ، بڕیاری لێدانی هێزەکانی رژیمی بەتایبەت گاردی جاویدانی داو پێشمەرگە گیان لە سەردەستەکان لە پێچەکانی هەژدەدۆڵان و کەوپێچی نێوان سەردەشت ـ بانە بەریان بە گاردی جاویدان گرت و تا دەروازەی شاری بانە زۆرێک لەو هێزە پۆشتەیان تەفرو توونا کرد و ژمارەیەکیشیان لێ بەدیل گرتن. سەبارەت بە زیانەکانی هێزی گاردی جاویدان بەشداربووانی شەڕەکە ئاماژە بە کوژرانی زیاتر لە ·۰۰ کەس لە بەکرێگیراوانی رژیم و تێکشکاندنی نزیک بە ٨۰ دەزگای ماشین دەکەن.  رژیمیش لە رۆژنامەی ئیتلاعات دا ئاماژەی بە کوژرانی 500 پاسدار و بەکرێگیراوی خۆی کردبوو. 

وەک ڕوون و ئاشکرایە لەو قۆناغەدا داستانی ۱۰ی خەزەڵوەر بووە هۆی رووخانی ورەی هێزەکانی رژیمی  ئێران و دوو حەوتوو دوای ئەو قارەمانەتیەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە 26ی خەزەڵوەردا خومەینی بە ناچار رایگەیاند (خەڵکی کوردستان دەنگی ئێوەم بیست) و  داوای ووتووێژی لە گەلی کورد کرد و ئاگربڕی ڕاگەیاند. ئەم قارەمانەتیەی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و پاشەکشەی سەرانی رژیم،  لەلایەک دەستکەوتێکی سەربازی بوو بۆ کورد و لەلایەکی دیکە دەستکەوتێکی سیاسی گرینگ بوو کە رژیم لەو هەموو پاوانخوازی و خۆبینی و کەللەرەقیەی دەینواند مەجبور بە پاشەکشەو ئاگربڕ کرا.  

 قارەمانەتی و دەستکەوتی رۆژی 10ی خەزەڵوەر بەرێژەیەک گەورە و بەرچاوبوو کە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، وەک رۆژی پێشمەرگەی ناودێر کرد و ساڵانە لەو رۆژەدا رێز لە قارەمانەتی پێشمەرگەو خوێنی شەهیدانی ئەو داستانە کەم وێنەیە کە بریتین لە شەهیدان حسێن حسێنی، جەهانگیر مەولانی، حەسەن مەولانی، ئەحمەد ئەحمەدی، کەریم ئەحمەدی، جەلالی محەمەدپوور، رەسوڵ ساڵحزادە و دەروێش ئەحمەد رەسوڵی، دەگرێ. 

 ۱۰ی خەزەڵوەر ئەو رۆژەیە کە تیایدا خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی سازمانی خەبات بە چەک و چۆڵ و ئیمکاناتێکی زۆر سەرەتایی بەڵام بە ورە و ئیمانێکی قاییم بە گژ هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندیدا چوونەوە و ئەو پەیامەی پێدان کە کورد ئەگەر رێگەی ئاشتیانەی لێ بگیرێ ئەوە لە مەیدانی نەبەردی دا گورزی جەرگبڕیان لێ دەوەشێنێ و هیچ کات رێگە نادا داگیرکەران هەرچەند بەهێزیش بن لە نیشتمانەکەیدا بحەسێنەوەو هەست بە ئارامی بکەن.


5 ساڵ و 6 مانگ و 17 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بۆچی 10ی خەزەڵوەر؟!

بۆچی 10ی خەزەڵوەر؟!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران