یه‌ک شه‌مه‌ 

30 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دیاری کردنی ۱۹ی خەرمانان وەک ڕۆژی خۆکوژی!

دیاری کردنی ۱۹ی خەرمانان وەک ڕۆژی خۆکوژی!

فرمێسک رەزای
دیاردەی خۆکوژی لە ناو هەموو کۆمەڵگاکانی جیهان دا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە،

فرمێسک رەزای
دیاردەی خۆکوژی لە ناو هەموو کۆمەڵگاکانی جیهان دا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، هەر
ئەم هۆکارەش وای کرد کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بە مەبەستی کارکردن لەسەر نەهێشتنی خۆکوژی و بەرگری کردن لە هۆکارەکان، ۱۹ی خەرمانانیان وەک ڕۆژی جیهانی خۆکوژی دیاری کرد.
‎یەکێک لەسەرەکیترین هۆکارەکانی
‎خۆکوژی، بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووریە. ئەو کەسانەی کە دەگەنە ئەو برواو ئاستەی خۆیان بکوژن زۆربەیان لەلایەن کۆمەڵگاوە پەراوێز خراون یان لانیکەم خۆیان ئەو هەستەیان هەیە. هەندێک کات ئەوان بە دوو شێوە داوای یارمەتی
‎دەکەن، بە شێوەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ . شێوەی راستەوخۆ وەک رۆیشتن بۆ لای دوکتور یان باس کردن لای کەسانی نزیکی خۆیان. شێوەی ناراستەوخۆ وەک دابڕان لە دەوروبەری خۆیان وەک دوور کەوتنەوە لە کۆمەڵگا بۆ وێنە ئەو کەسانەی کە پێشتر کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتیان هەبوە دوور دەکەونەوە لە کۆمەڵگا و تووشی گۆشەگیری و خەمۆکی دەبن، مەترسی خۆکووژیان لەسەرە و دەبێت لەلایەن کەس و کاری ئەوکەسانە بە وریایی سەرەنجیان بدرێتێ. ئەوەی لەم سەردەمە لە نێو لاوان زۆر بەرچاوە بریندارکردنی خۆیانە، رەنگە هەموومان لە دەوروبەری خۆمان مێرمنداڵان یان لاوانمان دیوە کە ئازاری خۆیان ئەدەن، ئەمەیش بە پێی لێکۆلینەوە خۆکوژی نوێیە، ئەو کەسە نایەوێ کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ بەڵام دەیهەوێ سەرەنجی خەڵک بۆ لای ئەو کێشە و گرفتانە کە هەیەتی رابکێشێ. باوەڕێکی هەڵە کە لەنێو خەڵک هەیە ئەوەیە کە نابێت سەبارەت بە خۆکوژی قسە بکرێ بە پێچەوانەی ئەم باوەڕە دەبێت زۆرتر بخرێتە بەر سەرنجی خەڵک و بەتایبەت لاوان. بەهێزبوون و خۆڕاگری لە بەرانبەر ئازارەکانی ژیان وانەیەکە کە دەبێتە هۆی دابەزینی ئامار و ئاسەواری خۆکوژی لە نێوان لاوان و خەڵکانی تردا.
‎ئاماری خۆکوژی لە وڵاتێکی وەک ئێران کە لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتوری ئاخوندیه راستەقینە نیە و لە زۆربەی ئۆرگانەکانی رژیم ئەم ئامارانە بە نهێنی دەمێنێتەوە و ڕاناگەیەندرێ. بەڵام بە هەموو ئەم چەواشەکاریانە ئێران سێهەمین وڵاتە لە بواری خۆکوژی، دیاردەیەک کە زۆرتر ژنانی خاوەن ماڵ و منداڵ توشی دەبن. بەپێچەوانەی کۆمەڵگاکانی دیکەی جیهان کە زۆربەی پیاوانی سەڵت خۆکوژی دەکەن. لە وڵاتی ئێران خۆکوژی زیاتر لەناو چینی لاوەکاندایە بەڵام لە کۆمەڵگای جیهانیدا کەسانی گەورەساڵ زۆرترین ئاماری خۆکوژیان هەیە.
‎لە کوردستان نەبوونی زانیاری و بێکاری و بارودۆخی کارەساتباری ئابوری و کۆمەڵایەتی زیاترە، بەم هۆیەوە ئاماری خۆکوژی لە کوردستان زیاتر خۆی دەردەخات. هەروەها لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا ۱۹۰کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، کە ۹۳کەسیان ئافرەت و ۹·یان پیاوە، لەکۆی ئەم ۱۹۰کەسە ٤٤کەس تەمەنی خوار ۱٨ساڵیان بووە کە ۲٥کەسی کچ و ۱۹کەسیش کوڕ بوون.
‎ئەوەی کە حاشاهەڵنەگرە خۆکوژی لە بەرچاوی خەڵکە کە بۆ میدیاکانی رژیم ناشاردرێتەوە. زۆربەی ئەم شێوە خۆکوژیانە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوەیە. ئەمە دەرخەری ئەوەیە ئەو کەسانە جیا لە کوشتنی خۆیان دەیانهەوێ دەرد و کێشەکان بخەنە ڕوو و ناویان لە مێژوودا بمێنێەوە و ببنە هۆکارێک بۆ سەرهەڵدانی گەورەتر و وریایی بە خەڵک ئەدەن. شێوەیێک لە دەربڕینی نارەزایەتی کە ئەو کەسانە بۆ خۆیان دەبنە قوربانی، لە ئاخرین نمونەی ئەم شێوە خۆکوژیانە دەتوانین بە سەحەر خودایاری ئاماژە بکەین. کە بەناوی (دختر ‌ێ‌بی) ناوبانگی دەرکرد و ئەم کچە بەهۆی ئەوەی کە لە یاریگای ئازادی بۆ دیتنی یاری تۆپی پێ بەشداربوو کە سەرەتایی ترین مافی هەر مرۆڤێکە، لەلایەن رژیم دەسبەسەرکرا و بەدوایشدا سزای زیندانیان بەسەریا سەپاند کە ناچار بوو لەپێش چاوی خەڵک و لە‌ پێش یاریگای ئازادی تاران ئاگر لە خۆی بەربات، بەداخەوە لەدوای چەند ڕۆژێک گیانی دا. وەک دەزانین بە درێژایی مێژوو حکومەتی دیکتاتۆری ئاخوندی گیانی مرۆڤەکانی بۆ گرینگ نەبوە وئێستایش ترسی ئەوەیان هەیە ئەم کردەوە ببێتە هۆی سەرهەڵدانێک لە لایەن خەڵک و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کەسایەتیە بەناوبانگەکانی وەرزشی ئێران ئاماژەی پێ دەکەن بەڵام ئەوەی لەهەموو ئەمانە بەهێزترە دەنگی سەرکووت کراوی خەڵکە. ئەوان خۆیان قوربانی کرد بۆئەوەی خەڵک وریا ببنەوە. خەڵکی ئێران ئەوە دەزانن هۆکاری هەموو ئەم کێشە و گرفتی ئابووری و کۆمەڵایەتیانە حکومەتی دیکتاتۆری ئاخوندیە کە بە سەرکوتی خەڵک تائێستە توانیویەتی درێژە بە حکومەتی نامرۆڤانەی خۆی بدات. حەقیقەت ئەوەیە کە تا کۆتایی هاتن بەو دەسەڵاتە نابێ واز لە شۆڕش و خەبات بێنین و دەبێ بە دەربڕینی نارەزایەتی و خۆپیشاندان و گۆڕینی ئەو دەسەڵاتە مافەکانی خۆمان بەدەس بێنین.


4 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیاری کردنی ۱۹ی خەرمانان وەک ڕۆژی خۆکوژی!

دیاری کردنی ۱۹ی خەرمانان وەک ڕۆژی خۆکوژی!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران