یه‌ک شه‌مه‌ 

30 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لێدان و شکەنجەی مامۆستایەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

لێدان و شکەنجەی مامۆستایەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

دەستپێکی مانگرتنە سەرانسەرییەکان بەبۆنەی چلەی خودانوور لەجعی

لێدان و شکەنجەی مامۆستایەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

خەباتمێدیا: ئەنجومەنی هاوئاهەنگی فەرهەنگیانی ئێران لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویان کردەوە کە ڕۆژی سێ شەممە ۱·ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی بە ژمارە تەلەفونیکی نەناسراو لە ئیتلاعاتی سپای تیروریستی پاسدارانی شاری مەریوان تەلەفوونیان بۆ ئۆمید سەعیدپوور مامۆستای خانەنشین کردووە و بەبێ هیچ هۆکارێک بە دانی جنێو و قسەی نەشیاو سوکایەتییان پێ کردووە و وتویانە دەبێت بڕوات بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە.
بەگوێرەی هەواڵەکان پاش سەردانی ناوبراو بۆ ئیتلاعاتی سوپا، مۆرەکانی ئیتلاعاتی سپا بەبێ هیچ لێکۆڵینەوە یان لێپرسینەوەیەک بردوویانە ژوورێک و بە چەند کەس ڕژاونەتە سەری و لێیان داوە و بە بەکارهێنانی تەزووی برق، نزیکەی دوو سەعات بەشێوەیەکی دڕندانه ئازارێکی زۆریان داوە و لە کۆتاییش دا لە ناوگەڵایان هەڵداوە.
ئەم شکەنجە و ئازارە زۆرە بۆتە هۆی ڕشانەوەی ناوبراو و ئەو هێزە تیرۆریستە لە ترسی مردنی مامۆستا ئۆمید و کاردانەوەی خەڵک بەو جینایەتە, چەند کاغەزێک لەسەر تەندروستی ناوبراو دەنوسن و واژۆ و پەنجەمۆری پێ دەکەن کە بە سەلامەتی لەو شوێنە هاتۆتە دەرەو. مامۆستا ئۆمید بەبۆنەی ڕزگاری بوونی لەو دۆخە ڕازی دەبێت و ئەو نامە واژۆ دەکات و به زۆر خۆی دەگەینێتە نەخۆشخانە کە لەوێش هێزە لیباس شەخسیەکان لێی ناگەڕن و بە زۆر نێرنەوە بۆ ماڵەوە.

...................................................................

دەستپێکی مانگرتنە سەرانسەرییەکان بەبۆنەی چلەی خودانوور لەجعی

خەباتمێدیا: ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۸ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ هەتاوی, لە دوای بانگەوازەکان بۆ مانگرتنی گشتی بەبۆنەی چلەی ماتەمینی خودانوور لەجعی ئینفلوئنسر خەڵکی بەلووچستان کە لە هەینی خوێناویەکەی زاهیدان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تیرۆریستییەکانی حکومەتی ئاخوندی شەهید کرا, مانگرتنی گشتنی لە زۆر شار و ناوچەی کوردستان و سیستان و بەلوچستان بە شێوەی بەرین بەرێوەچوو.
مانگرتنەکان لە کوردستان لە شارەکانی سنە, سەقز, بانە, بۆکان, مەهاباد, کامیاران و کرماشان بەرێوەچوو و خەڵکی ئەو شارانە وێڕای بەشداری لە مانگرتنی گشتییدا خەریکی خۆ ئامادە کردنن بۆ ڕاپەڕینن. لە بەلوچستانیش لە شاری زاهیدان و چەند شارو ناوچە مانگرتنی گشتی بەرێوەچوو.
هاوکات خوێندکارانی زانستگاکانی تاران وەک زانکۆی بیناسازی و هۆنەری پارس, عەلامەی تەباتەبایی, زانست و فەرهەنگ, پەیمانگای نەساجی زانکۆی ئەمیرکەبیر وە زانستگای شیراز, فیردەوسی مەشهەد, زانکۆی قۆم, ئیرشادی دەماوەند, هۆنەری تەبریز و هەروەها کاسبکارانی بازاڕەکانی تاران و موبلی تاران و کۆمپانیای نەوت و زۆربەی دیکەی شار و زانستگا و لایەنی دیکە بەشداریان لە مانگرتنەکانی ئەمڕۆ کردووە.
هەروەها ئەحمەد باتبی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مروڤ، لە زنجیرە تویتێک و هاوکات لەگەڵ چلەی شەهیدبوونی "خودانوور لەجعی"، لیستی بەکرێگیراوانی گوردانی بەیت‌ولموقەدەسی ‌سوپای بڵاو کردەوە که لە شاری مەشهەدەوە، بۆ سەرکوت و کۆمەڵکوژییەکەی بەلووچەکان، نێردرابوون بۆ زاهیدان.
ئەم مانگرتنانە تا ئێستا بەردەوامە و هەتا دێ بەتۆژم و بەربڵاوتر دەبێت. هاوشێوەی دوو مانگی ڕابردوو، ئەمشەویش خەڵکی ڕاپەڕیو خەو لە چاوی هێزە سەرکوتکەرەکان بزڕێنن و بەردەوام بن لە وتنەوەی دروشمی مەرگ بۆ خامنەیی.


1 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێدان و شکەنجەی مامۆستایەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

لێدان و شکەنجەی مامۆستایەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران