یه‌ک شه‌مه‌ 

30 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پێناسەکانی شۆڕشی «ژن تەوەر»ی ژینا

پێناسەکانی شۆڕشی «ژن تەوەر»ی ژینا

( له پێشوازی ۸ ی مارس و رۆژی جیهانی ژنان )

بانە باوانی

شەش مانگ لە ماتەمینی #ژینا_ئەمینی و شۆڕشی بەرفراوان و بەهێزی ژنانی کورد و نەتەوەکانی ناو ئێران بە دروشمی #ژن_ژیان_ئازادی تێدەپەڕێت... شۆڕشێک بە ڕێبەرایەتی ژینای جوانەمەرگ و ژنان و لاوانی بوێر و ستەم لێکراو. شۆڕشێکی رادیکاڵ و ڕوخێنەر کە هەموو کوت و بەست و یاسا باو و دێمۆدەکانی کردە ئامانج و بە بیرۆکە و گوتاری ڕووخان، چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگای لە گەڵ خۆیدا یەکخست.
لەم ڕۆژەدا دەکرێ چەند خاڵێکی بەرچاوی یەکەم شۆرشی ڕەگەزی پێشکەوتنخواز لە ئێران و بە پێشەنگی ژنانی کورد بدەینە بەر باس و بە کورتی چەند تایبەتمەندیەک (ژێرخان و نێوەرک) بۆ ئەو شۆڕشە پێناسە بکەین:

۱_کوردی بوون: شۆرشی ژینا یەکەم شۆڕشی بە تام و بۆن و تایبەتمەندی کوردیە کە دروشمی #کۆمەڵگای_مەدەنی و مەرامی #ئۆپۆزسیونی_کوردی ئێرانی لە ژێر دروشمی ژن_ژیان_ئازادی لە خۆ گرتووە و خواستە ڕەواکانی نەتەوەیی کوردی بە ڕاشکاوانە هێناوەتە سەر شەقام.

۲_ لاوانی سەربەخۆ : رەمزی ئەو شۆڕشەØ› نەمری و ڕێبەری «ژینا ئەمینی»یە کە کچە کوردێکی #سەققزی خوێندەوارە لە چینێکی مام ناوەنددا کە هیچ حیزب و لایەنێک لە دەرەوەی کوردستان ناتوانن بە دروشمی دژەبەر و بەلاڕێدا بردراوەی وەک (مرد، میهن، آبادی) و ... خۆیان بکەنە خاوەنی ئەو ڕەوتە.
لاوان و مێرمنداڵان و بە تایبەت کچان، لە قوتابخانە و شەقامەکاندا هێزو بڵێسەی ئەو بزاڤە بوون و بە وزەی نەبڕاوەیان سیستەمی پیری پڕچەک و مڵهوڕی ئاخوندیان بە چۆک دا هێنا.

۳_ فرە نەتەوەیی و گشتگیری: خەڵکی ئێران ئەو ڕێبەرایەتی و دروشم و مەرامەیان قەبووڵ کرد کە لە قوڵایی خواستە لە مێژینەکانی نەتەوەی کورد سەری هەڵداوە و هەر لە سەردەمی قاجار و پەهلەوی و ئاخوندەکاندا هەزاران جار بە شێوەی جۆراوجۆر هاتۆتە مەیدانی داوکاری و سەندن. بۆیە داواکاریەکانی مافخوازانەی نەتەوەی کورد وەک لیستێکی هاوبەشی خواستەکانی دیکەی نەتەوە ژێر دەستە و چەوساوەکان هاتە سەر شەقام و بە سەرسوڕمانەوە هەر لە زاهیدان تا رەشت و مەشهەد و تاران و بەندەر عەبباس و ... بە پیری بانگهێشتی کورد بۆ مانگرتن و دەربڕینی ناڕەزایەتی مەجازی و سەر شەقام هاتن.

۴_ مەدەنی بوونێکی ڕادیکاڵ و ڕوخێنەر: ئەو شۆڕشە یەکەم شۆڕشی مەدەنی تەواو سەربەخۆ و ڕادیکاڵە لە ئێراندا کە بە بێ بەکار هێنانی توند و تیژی و بە پێشەنگی ژنان و بە گوتاری ڕووخان بۆ مەبەستی داکێشانی کۆماری ئیسلامی و ئاخوند و پاسدارەکانی حاکم، بنەماکانی رژیمی خستۆتەوە ئاستی ڕووخاندن.

µ_ زیرەک(هوشمند) بوون: چینی لاو و بە تایبەت کچان و ژنان بە تێگەیشتوویی تەواو لە سیاسەتەکانی رژیم و ئەو فێڵ و درۆ و پڕوپاگاندایەی بەردەوام بە کاری هێناوە، بەزیرەکی دژە سیاسەت و دژە کردەوەی مەدەنی و هاوچەرخیان بەکار هێنا بۆ پووچەڵ کردنەوەی تاکتیکەکانی سەرکوتکەرانەیان.

۶_ دیموکراتیک، فرە ڕەنگ و فرەنەتەوەیی: هاودەنگی و هاوڕێیی نەتەوەکانی بەلووچ و گیلەکی و مازنی و تورک و لوڕ و ... لەگەڵ نەتەوەی کورددا بۆ شۆڕش و خەباتێکی (فرە ڕەنگ، فرە دەنگ، فرە زمان، فرە مەزهەب و پڕ لە بیر و بۆچوونە جیاوازەکان) زۆر دیار و کاریگەر بوو بۆ بەجیهانی کردنی ئەو بزاڤ و جوڵەیە. داوای مافی یەکسان بۆ هەموو نەتەوە و رەگەز و چین و توێژ و ئایین و زمانەکانی ناو ئێران بە بێ ئەوەی باس لە ناکۆکی و جیاوازەکان بکات، داکۆکی لە سەر خاڵە هاوبەشەکانی نێوان هەموو نەتەوە و رەگەز و ئایین و توێژەکان ئەکات و ئەوەش لە تایبەتمەندیەکانی دیکەی ئەو شۆڕشە بەرفراوانەیە کە کاریگەری و دەنگدانەوەکەی لە کوردستان و ئێران و ناوچەکەش تێپەڕ بوو.
ئەو شۆڕشە داوای مافی یەکسان بۆ هەمووان دەکات و مافی مرۆڤ و مافی ژنان و مناڵان و کەمایەتیەکان و بیرجیاوازەکان و تەنانەت ژینگە و ئاژەڵانیشی لە خۆ گرتووە... ناڕەزایەتی دژی هەموو ئەو کردەوە تێرۆریستی و سرکوتکەرانە و نامرۆڤانەی رژیم کە بۆتە هۆی ئازاری نەتەوەکان و سەرهەڵدانی چەندها جوڵەی تر لە ساڵانی پێشووتردا، لە شۆڕشی ژینادا رەنگ و دەنگیان دایەوە و خۆیان نواندەوە...
کێیە کە نەزانێت مافی نەتەوەکانی ناو چوارچێوەی ئێران چۆن لە ڕاگەیاندنەکانی جیهان دەنگی دایەوە و تەنانەت ڕاگەیاندنەکانی نەتەوەی باڵادەست لە دەرەوی ئێرانیش دانییان پێدا نا و باسی فێدراڵیزم و مافی زمانی و ئایینی و ئەتنیکی نەتەوەکانی ناو ئێران لەو تابۆ و هێڵە سوورە هاتە دەر کە لایەن و ڕاگەیاندنی نەتەوەی ناوەندنشین و باڵادەست قەدەغەیان کردبوو.

·_ ژنانەبوون: شۆرشی ژینا سەلماندی دەکرێ کچێک یان چینێکی وەک ژنان و کچان ڕێبەر و هێزی بزوتنەوە و سەرهەڵدانێک بن، نەک تاکە کەس یان تاکە حیزبێک.

بزاڤی ئەمجارە دەریخست کە خواستە ڕەواکانی ژنان بۆ ئازادی و بەرابەری و نەمانی جیاکاری، هەمان خواستی گشتگیری چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە و هەروەها سەلماندنی دەکرێ بزووتنەوەیەکی مەدەنی و بە مانایەک توندو تیژی پارێز سەرهەڵبدات کە هاوکات رادیکاڵ بێت و داوای ڕووخانی سیستەمی سیاسی و حکومەتی بکات کە تێیدا ژن و پیاو بە یەک شێواز ئەرک و ڕاسپاردەی ئینسانیان پێ سپێردراوە.

۸_ خودئاڵترناتیو و دژە بڕیاری باڵادەست: شۆرشی ژینا بە پێچەوانەی گوتاری (ڕێبەر سازی کارزماتیکی راگەیاندنەکانی نەتەوەی دەسەڵاتدار) کە لە نێوان ئاخوند و شا یەک جۆری بۆ هەمووان سفارش دەکات یان دەسەپێنێت، سەلماندنی کە ئالترناتیوØ› نەک تاک و حیزب و لایەن یان نەتەوە و شارێکی تایبەت، بەڵکوو دەکرێ لایەن و کەسانی پێبەند بێت بە دیموکراسی و جاڕنامەی مافی مرۆڤ و قەبووڵی فرەڕەنگی لە هەموو بوارەکاندا وەک بنەمایەک لە سەر ئەساسی دۆزینەوەی خاڵی هاوبەشی پێکەوە سازان و کارکردن بۆ ڕووخاندنی سیستەمی ناکارامە و دیکتاتۆری چەند سەدساڵە و لە مێژینەی ئێران و دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیک و ئازاد بۆ هەمووان.
بۆیە ئەگەری زۆر کەمە کە شۆڕشێکی تر لە ئێراندا سەرهەڵبدات کە خواستەکانی، لە دروشم و خواستەکانی شۆڕشی ژینا زیاتر بێت. دەکرێ هەر جوڵەیەکی تر لە ئێراندا کە بۆ ئازادی و یەکسانی و بەرابەری و مافەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان دێتە ئاراوە هەر لە درێژەی ئەم رەوت و تەورەدا بێت کە لەم بزاڤەدا هاتۆتە لیستی داخوازیەکانەوە. بەم پێیە بنەماکانی ئازادی و بەرابەری و مافی سەرەکی بۆ هەموان لە ئێراندا و بە فەرمی ناسینی مافی نەتەوەیی و زمانی و جوغرافیایی و رەگەزی و ئایینی و ... لە شۆڕشی ژینادا درێژە پێدانی ئەو جوڵە دیموکراتیکەیە کە لە مێژە نەتەوەی کورد خەباتی بۆ دەکات و لە ئاکامدا گەیشتنمانە بە ئازادی و بەرابەری و مسۆگرکردنی مافە سەرەکیەکانی ئینسانی و نەتەوەییمان .


1 ساڵ و 2 مانگ و 2 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێناسەکانی شۆڕشی «ژن تەوەر»ی ژینا

پێناسەکانی شۆڕشی «ژن تەوەر»ی ژینا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران