یه‌ک شه‌مه‌ 

30 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

جەماوەری ئێران بە گیانیان گەیشتووە!

جەماوەری ئێران بە گیانیان گەیشتووە!
و: زمزیران

(لاوانی لورستان گیرۆدەی بێکاری بوون و بەو دەرەدەوە دەناڵێنن) ئەوە دانپێدانانی جێگری پارێزگاری رژێمە لە لورستان کە رۆژی 25ی ڕەزبەر ئیشارەی پێکرد. ئەگەر بەجێی لورستان ناوی هەر ناوچەیەکی دیکەی ئێرانیش بێنی هەر بەو شێوەیەو جیاوازی نیە. ئەوە راستیەکە کە بەرپرسان و راگەیەنەکانی رژێمیش بەردەوام باسی لێوە دەکەن. بۆ وێنە ئیشارە بەو نمونەیە دەکەن کە: لێهاتوویی و توانای لاوان بەهۆی بێکاریەوە بەورەو فەوتان و لەناوچوون دەچێ. (ماڵپەڕی حکومەتی وێنیزان 27ی ڕەزبەر)

هەروەها محەمەدی شەرێعەتمەداری جێگری ئاخوند رۆحانی رۆژی 25ی ڕەزبەر دەڵێ: دۆخی بێکاری لە وەڵاتدا زۆر خراپە. بەپێی راپرسیەکان کێشەی جیددی رێژەی بەرزی بێکاریە.
ناوبراو بە نیگەرانیەوە درێژەی بە قسەکانی داو وتی: بۆ قەیرانە دەبێ چارەسەری کورتخایەن بدۆزرێتەوە. دیارە نیگەرانی ئاخوندان بێکاری و یان دەرد و رەنجی لاوان نیە. چونکە بێکاری لاوان بابەتێکی جیددی نیە بە لایانەوە. مەگەر لە ماوەی 37 ساڵ دەسەڵاتداری شوومیان، جوێ لە دزی و بەفیرۆدان کارێکی دیکەیان کردوە تا ئێستا بیانەوێ چارەسەری کورتماوە بدۆزنەوە؟ ئەی بۆ نیگەرانن؟ هەر ئەو جێگرەی رۆحانی هۆی ئەو نیگەرانیە باس دەکاو دەڵێ: ئەگەر لە کورتماوەدا کارێک بۆ چارەسەری بێکاری نەکەین، جەماوەر تاقەت ناهێنێ.

بەڵێ، مانای تاقەت نەهێنانی جەماوەر روونە. یانی مەترسی راپەرین و تەقینەوەی جەماوەری، لەلایەن ئەو لاوانەی بەهۆی بێکاریەوە پەتی سەبریان پساوەو کێرد بە ئێسکیان گەیشتووە.

هەر لەبەر ئەوەیەکە ئاخوندێکی دیکە بەناوی ئەبووتورابی موسەوی لەگەڵ ئێعتراف بەوەی کە سیاسەتەکانی رژێم بۆتە هۆی بێکاری زیاتر لە نێو لاوانی ئێرانی، ئیشارەی بە ئاکامی ئەو دۆخە دەکاو بۆ ئەوەی نیشانی بدا کە ئاکامی ئەو دۆخە چەندە بۆ رژێم مەترسیدارە، بە راپەرینەکانی ساڵی 1388ی پێوەند دەداو دەیشوبهێنێ و دەڵێ: دژمنانی ناخۆیی و دەرەکی لە فیتنەی 88 دا بەدوای لەناوبردنی نیزامەوە بوون. دژمنان نیزامیان تا لێواری هەڵدێر برد.

رۆژی سێ شەممە 27ی ڕەزبەر حاجی دلیگانی ئەندامی مەجلیسی رژێم لە کۆبوونەوەی مەجلیسدا پەنجە لەسەر قەیرانی کەسابەت و بێکاری لاوان داناو بە زمانێکی دیکە باسی لەو بابەتە کرد: کێشەی ئەورۆی وەڵاتی ئێمە کێشەی کار و پیشەی لاوانە و هەمووشتان لەگەڵ ئەوەدا بەرەوڕوون، کێشەی ئەورۆی ئێمەی کێشەی کەسابەتی خەڵکە. کێشەیەک هەیە کە سەرمایەی کۆمەڵایەتی ئێمە خەریکە لە دەست دەچێ، باوەڕ و سیقەیەک کە جەماوەر بە هەندێ لە دەزگاکانی هەیە خەریکە لە ناودەچێ ئەوە کێشەی سەرەکی ئێمەیە.

لە راستیدا بێکاری یەکێک لە دیاریەکانی دەسەڵاتی جینایەکار و دزی ئاخوندانە، کە هاوشێوەی قەیرانەکانی دیکە بۆتە مەترسیەک بۆ مانەوەی ئەو دەسەڵاتە. گرینگ ئەوەیە کە ئێستا دەیان ملوێن لە لاوان بە گیانیان گەیشتووەو بە روونی لەوە حالین کە تا ئەو رژێمە گەندەڵە لەسەر کار بێ، ژیانیان هەر پڕ لە دەرد و رەنج دەبێ و هیچ ئومێدێک بە داهاتوو لە ئارادا نابێ، بۆیە ئاخوندان لەو تێگەیشتنەی جەماوەر نیگەرانن و بە مەترسی دەزانن لەسەر مانەوەی دەسەڵاتەکەیان.


7 ساڵ و 6 مانگ و 26 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جەماوەری ئێران بە گیانیان گەیشتووە!

جەماوەری ئێران بە گیانیان گەیشتووە!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران