یه‌ک شه‌مه‌ 

30 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ســــــازمــــــــــانی خــــــــەبــــــات و گـــــــــۆرانـکارییە پـێویسـتەکـــان

ســــــازمــــــــــانی خــــــــەبــــــات و گـــــــــۆرانـکارییە پـێویسـتەکـــان
بابەشێخ حسێنی

لە 5 ی خەرمانانی ساڵی 1394 کۆچی خۆری 27 ی ئوتی 2015 زایینی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێی نایە 36 مین ساڵی تێکۆشانی سیاسی و شۆڕشگێرانەی. ئەم بابەتە بە کورتی ئەو گۆرانکارییە پێویستانەی کە سازمانی خەبات لە ماوەی کارو چالاکی سیاسی و شۆڕشگێرانەی ئەنجامی داوە لە خۆ دەگرێ. وەک ئاشکرایە سازمانی خەبات لە سەرەتای دامەزرانیەوە ناوی رێکخراوی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران بوو. هەڵبژاردنی ناوی سازمانی خەبات وەک رێکخراوێکی نەتەوەیی و ئیسلامی چەندین ئامانج و مەبەستی لە پشتەوە بوو. 1- لە کوردستانی ئێراندا تەشکیلاتێکی سیاسی کە خاوەن باوەری نەتەوەیی و

 
لە 5 ی خەرمانانی ساڵی 1394 کۆچی خۆری 27 ی ئوتی 2015 زایینی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێی نایە 36 مین ساڵی تێکۆشانی سیاسی و شۆڕشگێرانەی. ئەم بابەتە بە کورتی ئەو گۆرانکارییە پێویستانەی کە سازمانی خەبات لە ماوەی کارو چالاکی سیاسی و شۆڕشگێرانەی ئەنجامی داوە لە خۆ دەگرێ. وەک ئاشکرایە سازمانی خەبات لە سەرەتای دامەزرانیەوە ناوی رێکخراوی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران بوو. هەڵبژاردنی ناوی سازمانی خەبات وەک رێکخراوێکی نەتەوەیی و ئیسلامی چەندین ئامانج و مەبەستی لە پشتەوە بوو.
1- لە کوردستانی ئێراندا تەشکیلاتێکی سیاسی کە خاوەن باوەری نەتەوەیی و ئیسلامی بێ،لە جولانەوەى ئازادیخوازی کورد لە کوردستانی ئێران بوونی نەبوو. 
 
2- رژیمی ئاخوندی ئێران بە ناوی ئیسلام هێرشی کردە سەر خەڵکی کوردستان و جولانەوەی کوردی بە دژمن بە ئیسلام دەناساند.
3- وزە و تواناییەکی بەرچاو و تەیار بە فکری نەتەوەیی و دینی و سیاسی لە ساحەی جولانەوەی کوردستاندا بوونی هەبوو و دەور و نەخشی بەرچاوی دەگێرا ، بۆ یەکخستنی هەموو ئەو هێز و تواناییانە پێکهێنانی رێکخراوێکی نەتەوەیی و ئیسلامی وەک زەرورەتێک خۆی دەنواند.
لە گەڵ ئەو سێ خاڵە گرینگەدا کە لە سەرەوە ئاماژەم پێدا،چەند هۆیەکی دیکەش هەبوو بۆ پێکهێنانی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی وئیسلامی کوردستانی ئێران. بێگومان ‌ دەستەی دامەزرێنەرانی سازمان زۆربەیان مامۆستای ئایینی بوون کە مامۆستا سەید جەلال حوسەینی وەک پێشرەو و مامۆستایەکی دیارو زانای ئایینی و تێکۆشەرێکی نیشتمان خۆشەویست و نەتەوەیی دەوری هەبوو، کە بە شاهیدی زۆربەی شارەزایانی کاروباری سیاسی کوردستان مامۆستا بە واقیع وەک شۆر٠Žشگێرێکی نەتەوەیی و پێشەوایەکی ئایینی دەورێکی گرینگی هەبوو لە خەباتی رزگاریخوازانە هەر لە سەرەتای لاویەوە تا رێبەرایەتی کردنی بەشێک لەراپەرینی خەڵکی کوردستان لە بەرانبەر رژیمی شاهەنشایی ئێران. لە دوای هاتنە سەر کاری رژیمی ئاخوندی و فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ سەر خەڵکی کوردستان دەوری سازمانی خەبات و رێبەرایەتیەکەی بە تایبەت دەوری مامۆستا سەید جەلال حوسەینی گەلێک دیارو بەرچاو بوو. 
لە درێژەی کار و هەڵسوورانی سیاسی بەشێکی بەرچاو لە ئامانج و مەبەستەکانی سازمانی خەباتی نەتەوەیی و ئیسلامی ئاڵوگۆری بەسەر داهات و بە تایبەتی لەدوای کۆنگرەی سێهەمەوە بە نەخشەرێگەیێکی تر سازمانی خەبات خۆی نیشان دایەوە. ئەوەی گرینگە باسی بکەین و مەبەستی سەرەکی بابه تەکەیە، تاوتوێ‌ کردنی ئەو گۆرانکاریانەیە کە لە سازمانی خەبات هاتوونە دی و چی بوون و ئایا گرینگ و پێویست بوون؟ پرسیارێکی دیکە لێرەدا ئەوەیە ئەو گۆرانکاریانە ئایا لە هەستێکی کاتی و بەراوەردێکی خێراوەوە بوون؟ وەلامەکەی بە کورتی ئەوەیە کە سازمانی خەبات بە بەراورد و لێکدانەوەیەکی دروست هەم لە ناوخۆیدا و هەم بە راوێژ لە گەڵ شارەزایانی سیاسی دۆست و تەنانەت مامۆستایانی ئایینی لە ناوخۆی کوردستانی ئێرانیش گەیشتە سەر ئەو بڕوایەی کە پێویستە گۆرانکاری لە پەیڕەوپرۆگرام و بەشێک لە بەرنامەی کاری سیاسیدا بکات. لە پێش کۆنگرەی سێهەمی سازمانی خەبات و هەر لە ساڵی 1989 زایینی بە دواوە باس لە پێویستی گۆران لە ‌کاری سیاسی و رێکخراوەیی و لە بەرنامەو پەیرەوی ناوخۆیی بوو بە جێگەی باس. لە ساڵەکانی دواییدا و لە 1999 تا 2002 زایینی ئەو باسە بە شێوەیەکی گەرمترو بابەتیانەتر لە کۆبونەوەکاندا و هەروەها لەگەل ئەو دڵسۆزانەی سازمان کە لە ناوخۆی کوردستانی ئێران سەردانیان دەکرد باسی لە سەر دەکرا. ئەو باسە بە شێوەیەکی بەرچاو هەم لە لایەن جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و هەروەها بەر پرسانی دیکەی سازمان زۆر بە وردی قسەی لە سەر دەکرا و باس لە میکانیزم و شێوەی ئەو ئاڵوگۆرانە لە سازماندا دەکرا کە بێگومان ئەو ئاڵوگۆرانە دەبوو لە کۆنگرەدا باسی لە سەر بکرایە و لە کۆنگرە بڕیاری لە سەر بدرێ. لە بەر هەلومەرجی نالەبارو نەبوونی هەلی پێویست بۆ پێک هاتنی کۆنگره،‌ سازمانی خەبات نەیتوانیبوو کۆنگرە ببەستی، هەر لەو پێوەندیەدا سەرکردایەتی سازمانی خەبات بە جیددی بۆ بەستنی کۆنگرە، هەنگاوی هەڵگرت و کومیتەی ناوەندی سازمان بە ئامادەبوونی مامۆستا سەید جەلال دوایین پلۆنۆمی خۆی لە بەهاری ساڵی 2006 بەست و لەو پلۆنۆمەدا کە بە دوایین پلۆنومی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی دووهەم دەژمێردرێ‌، کومیتەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی بۆ ئامادەکاری بەستنی کۆنگرەی سێهەمی سازمان پێک هێندرا و هەروەها ئەو کومیتەیە راسپێردرا کە لە ئورگانەکانی سازمان کۆنفرانس ببەستی و چاودێری هەڵبژاردنی نۆێنەرانی کۆنگرە بکات. لە رۆژی سێ شەممە 21 ی رەشەممەی 1384 بەرانبەر بە 12 ی فوریە ی مانگی دووی زایینی 2006 کۆنگرەی سێهەمی سازمان بەسترا. لە دوای ماندوو بونێکی زۆر، کۆنگرەی سێهەمی سازمانی خەبات بە ئامانجی زۆر گەورە و بە مەبەستی پێداچوونەوە بە ئەرک و کارەکانی چەندین ساڵی رابردوو و زانینی هۆکان بۆ نەبەستنی کۆنگرە لە کاتی خۆیداو هەروەها باس لە سەر ئامانج و بەرنامەی داهاتوو و پەیرەو پرۆگرامی سازمان، لە بنکەی سەرکردایەتی لە شارۆچکەی تۆبزاوا لە نزیک شاری هەولێر بە ئامادەبوونی زیاتر لە 40 کەس لە نۆێنەرانی ئورگان و بەشەکانی سازمان لە ناوخۆی کوردستان و نۆێنەرانی کومیتەکانی ئوروپا دەستی بە کارەکانی کردو ئێوارەی سێ شەممە 23 ی رەشەممە کۆتایی پێهات. لە کۆنگرەی سێهەمدا روداوە سیاسیەکانی جیهان و ناوچەی خۆرهەلاتی ناوەراست و هەروەها هەلومەرجی سیاسی کوردستان و ئەو ئاڵوگۆرە سیاسیانەی کە جولانەوەی ئازادیخوازی خەڵکی ئێران وخەباتی ماف خوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران، بە وردی کەوتنە بەر باس و لێدوان. لەگەڵ ئەو باسە گرینگانە،باسی هەلومەرجی سیاسی سازمانی خەبات و داهاتووی بە وردی و زۆر بە گەرمی کەوتە بەر هەڵسەنگاندن و باسی ئەندامانی کۆنگرە،بە تایبەت باسی خەتی سیاسی سازمان و گۆران لە بەندو خاڵەکانی پەیرە و پرۆگرام و ناوی سازمانی خەبات، وەک سەرەکی ترین و بابەتی جێگەی سەرنج و زۆر پێویست بووە باسی گەرمی کۆنگرەی سیهەمی سازمانی خەبات و ئەو پێشنهادو بۆچوونانەی کە سازمانی خەبات لە پێش کۆنگرەو لە کۆنفرانس و کۆبوونەوەکان قسەى لە سەر کرابوو کە سازمانی خەبات درێژە بە ئەرکی شۆڕشگێرانەی لە چوارچێوەی تەشکیلاتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی که لە پەیرەو پرۆگرامی نوێداو وەک هێزێکی دور لە هەر جۆرە گرژی فکری و مەزهەبی و بە رێز گرتن لە تێکرای باوەرو بۆچونەکان و بەتایبەت ئایینی پیرۆزی ئیسلام کاری باشتر لە پێناو گەل و نیشتمان درێژە پێ بدات. دیارە نووسەری ئەم دێڕانە گەلاڵە دارێژەر و هاندەری سەرەکی ئەو بەرنامە نوێیە بووم کە سازمانی خەبات بۆ سەردەمی نۆێی خەباتی ماف خوازانە پێویستە ئاڵوگۆر لە بەرنامەی سیاسی خۆیدا ئەنجام بدات،بەلام پێویستە ئەو راستیەش بخەمە بەر چاو کە بەرێز و تێکۆشەر جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی، لەسەرەتادا چەندین تێ بینی لە سەر پێشنهادەکان لە مەڕ بەرنامەو پرۆگرامی نوێی سازمانی خەبات هەبوو بەلام لە ماوە کاری کۆنگرەی سێهەمدا بە هیچ شێوەیەک موخالیفی بەرنامەی نوێی سیاسی و فکری سازمان نەبوو، بەڵکو پێشوازی لێکرد. ووتە بە نرخەکانی بەرێزیان لە کۆنگرەی سیهەم و چوارەمی سازمان شاهیدی ئەو راستیەن کە مامۆستای گەورە و بە نرخ پشتیوانی گەورە بوو، بۆ پەسەند کردن و جێ بە جێ کردن بەرنامەی سیاسی نوێ لە سازمانی خەبات. بە دوای 10 ساڵ بە سەر ئەو گۆرانکاریە گرینگ و گەلێک پێویستانەدا کە لە سازمانی خەبات هاتە ئاراوە بە پێویستی دەزانم ئەو راستیە بۆ هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات دوبارە بکەمەوە کە سازمانی خەبات سەربەرزانە توانیویە درێژە پێدەری رێبازی دامەزرێنەران و خوێنی شەهیدە قارەمانەکان بێ.بێگومان پەیرەوی سیاسی سازمانی خەبات لە ئێستادا وەک یەکێک لە شیاوترین ‌ رێبازی سیاسی گۆرەپانی خەباتی ماف خوازانەیەو‌ نرخێکی زۆر بەرزی هەیە. بەڵی سازمانی خەبات هەر وەک چۆن لە رابردوودا، سەرەڕای کێشەو کەندو کۆسپی زۆر توانی سەر بەرزانە لە مەیدانی خەباتی مافخوازنەی کوردستاندا بەردەوام بێ. لە دوای ئاڵوگۆرەکانی کۆنگرەی سیهەمدا باشترو گەشەسەندووتر لە رابردوو چالاکتر و شێلگیرانە تێکۆشاوە و رێبازی رابردوی لەگەل بۆچوون و خەتی نۆی پێکەوە گرێداوەو لە تێکۆشان و شۆرشی مەزن و رەوا بەرەو پێش دەچێ و لە ماوەی چەندین ساڵی رابردودا دەورو جیگەی دیارتری لە کۆری جولانەوی ماف خوازانەدا بە رەنجی بێ ووچان و مانەوە لە سەر ئوسوڵی سیاسی بە دەست هێناوە.سازمانی خەبات و رێبوارانی کارێکیان کردوە رۆحی شەهیدانی سەربەرز و رۆحی مامۆستای دامەزرێنەر بە کارو چالاکیان شاد بێ و دۆستان دڵخۆش و دوژمنان غەمبار بن. لەم ساڵدا کە سازمانی خەبات پێی ناوەتە 36 مین ساڵی تێکۆشانی بێ ووچانی، پێویستە ئەو راستیە بخەینەوە بەرچاو کە سازمانی خەبات هەمیشە لە باری فکری و کارکردەوە بەرەو پێش چووە و بەردەوامە لە پێش کەوتنی زیاتر و لە داهاتوشدا بە راگرتن و پاراستنی چەندین بنەماو ئەسڵی سەرەکی و نەگۆر کە بریتین لە سوور بوون لە سەر رێبازی ئێستای سازمان و هەروەها شێلگیرانەتر لە پێناو شاد کردنی رۆحی شەهیدان و رۆحی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی بەردەوام دەبێ، و بە زانینی ئەو گرینگیەی مامۆستای سەروەرمان هەم لە جولانەوەی ماف خوازانەو هەم لە سازمانی خەباتدا دەوری بەرچاوی هەبوە و هەروەها گرینگیدان بە رۆژە مێژووییەکانی سازمان داوا لە تێکرای هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمان دەکەین بە شێوەی ج٠Šد٠Šتر لە پێناو بردنە پێشی خەباتی ماف خوازانەو گەشە پێدانی سازمانی خەبات زیاتر تێبکۆشن.
 


8 ساڵ و 7 مانگ و 17 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ســــــازمــــــــــانی خــــــــەبــــــات و گـــــــــۆرانـکارییە پـێویسـتەکـــان

ســــــازمــــــــــانی خــــــــەبــــــات و گـــــــــۆرانـکارییە پـێویسـتەکـــان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران