2024 Apr Mon
sazmanixebat
KHABAT ORGANISATION
OF IRANIAN KURDISTAN

شەهید ناسر ڕەحیمی

شەهید ناسر ڕەحیمی

سەروەری گەل شەهید ناسر ڕەحیمی

پایزەو پایزی کوردستانە، ڕەزبەر تێپەڕی و خەزەڵوەر گەیشتە جێبەری، ڕەزبەری هەڵبڕی.
گەڵای سەوز لە ترسی سەرماوەز ڕەنگی پەڕی و هەڵوەری، گەڵای وەک ئاڵایی سەربەستی بەباوە دەشەکاوە.
با باری گۆڕی و لەگەڵی کەوتە ساردی و سڕی، بەخۆدا شکاوە، دەستێکی کەوتە ئەم لاوە و دەستێکی کەوتە ئەو لاوە. خەزەڵی خەزەڵوەر لە ترسی سەرمای سەرماوەز لە بەرزی دا بەزی و لە هێڵان و ڕەهۆڵان خزی.
سەرمای سەرماوەز سوار گای هاری باڕەش بوو، ژیانی لە شین و زیندەوار و باخ و نزار کردە ژاری مار. ئاوارەی ڕووت و قوت، لەبنداری بێبەرگی ڕووت، بە هەڕەشەی ڕەشەبا هەڵدەلەرزن و مناڵە کوردی پێخواس، بەدەم چەقو چۆوە، هەڵدەبەزن.
ناوکەوتەی دنیا دیتوو دەبێ دڵ وەدا و بڵێ خودا خراپتر نەدا، بەڵام تۆ بڵەی زستان بە دۆعاو نزا باوەدا، خودا خراپتری داوە، زستان وا بەدواوە. ئەو ڕوتوو قوتوو و ئاوارە و دەربەدەرە، زستانیان لە بەرەو باری بەفری بەفرانباریان لەسەرە. ڕێبەندان بەندی بۆ باداون و داوی بۆ داناون، ژیان توندتر دەبێ و سەرما چەتوونتر دەبێ.
بڕوا دەکەی ڕۆژگار هەروا بڕوا؟
پێشونان گوتویانە لەگەڵ تەنگانە فراوانیە و لە دوای خەرمانان شادیە. دەڵێن لە دوایدا ڕەشەممە هەردێ و ڕێ بۆ زیندەوارو پەلەوەریش دەکاتەوە. خاکە لێوە دێ و ڕوی تاڵ و تونی سروشت دەشواتەوە، ڕێ بڕان هەڵدەگرێ. دیاری دەکرێن بوار بۆ کەوی کەوبوار، هەزار هەزار دەکەونە ڕێ بۆ کۆنە هەوار. بە پردە بازی گرد و بستواندا دەکەونە بازوو، لە بن ڕەزەوان دەکەونە ڕازو نیاز. لە پەرژین دەپرینگێنەوە و لە مەتەرێز پارێز دەکەن. چاوێکیان هەزار چاوەو مەترسیان لە تەپکەو داوە و لەبەری عەشرەت و کەوی ڕاوە. لەگەڵ ئەو هەموو مەترسیە ڕێ دەبڕن و دەست لە نیشتمان هەڵناگرن، خاوەنی نیشتمانی خودا دادە کوا دەربەست بە ڕێبڕانی بێدادە، دەڕوا بەرەو هێلانە، ئەو هێلانەی کە سەری تێدا لە هێلکە دەرهێنا و چاوی بە جیهان هەڵێنا، بەرەو ئەوبن بەردەی کە زەردێنەی سەر لوتی لەبن هەڵوەراند. دەڕوا بەرەو جێی چینەو سەوزەڵان و شینە، بە دڵی بێ کینە ، بەو هیوایەی بێ کینە بگاتە ئاوات. بەر لە مانگی گوڵان بگاتە کوێستان، هەوارگەی باوان. مانگی گوڵان دێ و زەوی گوڵباران دەکا و هەوری بەهار، داژداری گوڵزاران دەکا. زەوی دەخەمڵێنێ و کەژ و کێو دەڕەنگێنێ. کۆرپەی غونچە، سەر لە پشتە ماڵی قۆزاخە دەردەهێنێ و بە پس پسی سروەی بەیان پێ دەکەنێ. بولبولی گەردن زەرد بە دەوریاندا دێ و لە دەوریان دەگەڕێ و بۆیان هەڵدەپەڕێ. تیشکی ڕۆژی بەهاری تاوە توێ لەشیان دەکاتە دەرو بەرگی زێڕینیان دەکاتە بەر، گوڵی جوانەمەرگ شین دەبنەوە و ڕەنگ پەڕیو سورو شین دەبنەوە و کەژو کێو ڕەنگین دەبنەوە. هەڵاڵەی سەر گۆی شەهیدان کۆڕ دەبەستن، لارە مل دەوەستن، دەڕواننە گۆڕی شەهید و چاو دەپاڵێون و ڕادەژێن و بە باڵا گۆڕ دەپێون. هۆ بولبولی دڵ بریندار، هۆ کەوی نەبەزی کەو بوار، دەزانن ئێمەش ئەوینداری کوێستان و جێ هەوارین و هەمیشە لە بیری دیدارین؟
ڕەنگە زستانی ئێمە وا زوو ڕەشەمە دێزەی ڕەشی بەدوادا نەشکێنێ، شەماڵی هیوا بەفری نەگبەتیمان گەواڵ گەواڵ نەکات، ڕەنگە بواری کەو بواری ئێمە وا زوو نەکرێتەوە، پەرتەوازەیمان وا زوو یەک نەگرێتەوە. تا لە یەک نزیک بین و کڕێوە لە یەکی هەڵنەبڕیوین، هاناتان دەبەینە بەر، هۆ کەوی گەردن بەخاڵ، هۆ بولبولی دەنگ زوڵاڵ، لەگەڵ تەپڵی شەماڵ لەگەڵ سەرەتای بەهار، لە شەقەی باڵدەن بەرەو هەوار، هەوارگەی باوان پێتان لەسەر چاوان. لەبری ئێمە سەرێک لە گۆڕی شەهیدان هەڵێنن، سڵاوی مەیان پێ بگەێنن، بەزمانی مەل فاتیحایەکیان لەسەر بخوێنن، سەرو بانگیان لەسەر هەڵدەن و ئاڵایەکی سەوز و سوریان لەسەر هەڵکەن، ڕوکەنە گۆڕستانی میراوای ڕووگەی نوێژ، میراوای سەربەرز بە خاسە گەورە باشان، داوێن چڵکن بە خۆفرۆشان. ڕوبکەنە سەر گۆڕی شەهیدێک کە وەک بولبول ئەوینداری جوانی و گوڵ بوو، لەشی وەک کەو بە خوێنی شەهادەت دێڕ دێڕ و پڵ پڵ بوو. شۆڕە لاوی خەباتی خوێناوی، کە خاسە گەورە بۆ تەرمی خاسی ئەو لاوە خاسە بە تاسەوەیە. ڕووبکەنە سەر گۆڕی بازی بەرز پەرواز، کە خاسە گەورە پیر بوو بە هیوای باز و بەڵام ئەو بازەی لێ نەنیشت. ڕووبکەنە سەر گۆڕی شەهیدی دڵ بە هومێد کە بە شلکە لاوی گیانی لە پێناو نیشتیمانی داناو هیواو ئاواتی بە هەڤاڵان سپارد. چووە ناو کۆڕی ئەو شەهیدانە، کە چاوەڕوانی ئاوەدانی ڕێباز و سەرکەوتنی گەل و ئازادی نیشتمانن، ڕووبکەنە سەر گۆڕی شەهیدێک کە بە خوێنی پاکی، خاکی چەمپاراوی پاراو کرد و خوێناوی تێکەڵ لە خوێن و نمی شەرمی پڕیشکێکی خۆفرۆشی لە داوێنی میراوای سەربەرز شتەوە. شەهید ناسر میراوای، خۆی کردە فیدای گەل و نیشتمان. ئەو شەهیدە کە دڵی بە باوەڕ بە خۆشەویستی گەل و نیشتمان ئاوەدان بوو، تا بڵەی ئارام و ڕوخۆش و ڕێگەرم و دەم گەرم بوو، بە ورەو بەهێز بوو.
شەهید ناسر ڕەحیمی، لە ساڵی ١٣٤٩ دا لە دێی میراوای بانە لە بنەماڵەیەکی جوتێر چاوی بەجیهان هەڵێنا. لە حەوت ساڵیدا لە دێی میراوا چوە مەدرەسە. دوای ٥ ساڵ خوێندن، لەبەر نەداری ماڵی باوکی، دەستی لە خوێندن هەڵگرت و ڕووی کردە کارو کاسپی. لە بەهاری ١٣٦٣ دا پەیوەندی لەگەڵ سازمانی خەبات گرت و بوو بە لایەنگری دڵسۆزی سازمانی خەبات. کاری دەکرد و جار جار بە ونی تێکەڵ بە پۆلی پێشمەرگە دەبوو، تا لە ڕۆژی ١٣٦٣/١/٣ دا باوەڕێکی پتەوەوە هاتە ناوڕیزی پڕ لە شانازی پێشمەرگایەتی سازمانی خەباتەوە. دوای ڕاهاتن و بارهاتن، چوە ناو لکی شەهیدانی دەشتە تاڵ، لە هێزی شەهید سەید خەلیل. ماوەیەک چوە ناو مەڵبەندی دووی سازمان و پارێزگاری شۆڕای سیاسی. پاییز و زستانی١٣٦٥ و بەهاری ١٣٦٦ لەو مەڵبەندەدا ئەرکی پێشمەرگایەتی ئەنجام دا. تا لە پوشپەڕی ١٣٦٦دا لەگەڵ پێشمەرگەکانی مەڵبەندی ١و ٣ بە مەبەستی گەڕانی سیاسی و نیزامی بەرەو ناوچەکانی پیرانشار و سەردەشت و گەورکی مهاباد و بانەو سەرشیوو، کەوتنە ڕێ. نزیک بە دوو مانگ لەو گەڕانە تێپەڕی، تا لە ئێوارەی ١٣٦٦/٦/٢٢ دا لە ناو دێی چەمپاراوی بانە لەگەڵ هێندێ کوردی ئاوارە تێک هەڵ ئەنگوت و بەهۆی ڕێنوێنی چەوتی خەڵکی ئاوەدانی، شەهید ناسر، ئاوارەکانی بە دژمن زانیبوو و نەدەکرا مەیدانیان بدا. لە کاتێکدا کە بە تەنیا بوو، بە ئاوری چەکەکەی خۆی دایگرتن و سێ کەسی لێپێکان و ئەوانیش دەستڕێژیان لە شەهید ناسر کرد و لە ئاکامدا بەهۆی برینی کاریەوە شەهید بوو. گیانی پاکی لەسەر باوەڕی دروست و پتەوی بەرەو کۆڕی شەهیدانی سور خەڵات پەروازی کرد و تەرمی پیرۆزی لە گۆڕستانی چەمپاراو چوە باوەشی گەرمی نیشتمانەوە و بە شەهادەتی خۆی، تەمی مەنگی خۆفرۆشانی لەسەر میراوای پاکی قارەمان پەروەردا ڕادا. هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید ناسر میراوای و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان بە تایبەت، شەهیدە سورخەڵاتەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.

________________________________

 Ø¦Ù‡‌ÛŒ هاوڕێی شه‌هیدم ! هه‌رگیز له‌یادت ناکه‌Ù…

ئاسۆ موچه‌یی

٣٣ ساڵ تێپەری بە سەر شەهید بوونی Ú•Û†Ù„Û•ÛŒ Ú¯Û•Ù„ Ùˆ نیشتمان Ùˆ کورد پەروەر شەهید ناسر میراوایی. ئەی هاوڕێی شەهیدم هەرگیز Ù„Û• یادت ناکه‌Ù… تۆ هەر زیندوی Ùˆ له‌دڵمدا ده‌مێنیه‌وه‌. شه‌هید ناسر پێشمه‌رگه‌یه‌Ú©ÛŒ ئازا Ùˆ وه‌فادار، کادرێکی دڵسۆزی ڕێبازی سازمانی خه‌بات بوو. ئه‌Ùˆ له‌ناو پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات دا زۆر Ú©Ù‡‌سێکی خۆشه‌ویست بوو. شه‌هید ناسر Ù„Û• Ú•Û†Ú˜ÛŒ ١٣٦٣/Ù¡/Ù£ دا باوەڕێکی پتەوەوە هاتە ناوڕیزی Ù¾Ú• Ù„Û• شانازی پێشمەرگایەتی سازمانی خەباتەوە. دوای ڕاهاتن Ùˆ بارهاتن، Ú†ÙˆÛ• ناو Ù„Ú©ÛŒ شەهیدانی دەشتە تاڵ، Ù„Û• هێزی شەهید سەید خەلیل. ماوەیەک Ú†ÙˆÛ• ناو مەڵبەندی دووی سازمان Ùˆ پارێزگاری شۆڕای سیاسی. پاییز Ùˆ زستانی١٣٦٥ Ùˆ بەهاری ١٣٦٦ Ù„Û•Ùˆ مەڵبەندەدا ئەرکی پێشمەرگایەتی ئەنجام دا. تا Ù„Û• پوشپەڕی ١٣٦٦دا Ù„Û•Ú¯Û•Úµ پێشمەرگەکانی مەڵبەندی ١و Ù£ بە مەبەستی گەڕانی سیاسی Ùˆ نیزامی بەرەو ناوچەکانی پیرانشار Ùˆ سەردەشت Ùˆ گەورکی مهاباد Ùˆ بانەو سەرشیوو، کەوتنە Ú•ÛŽ. نزیک بە دوو مانگ Ù„Û•Ùˆ گەڕانە تێپەڕی، تا Ù„Û• ئێوارەی ١٣٦٦/Ù¦/٢٢ دا Ù„Û• ناو دێی چەمپاراوی بانە Ù„Û•Ú¯Û•Úµ هێندێ کوردی ئاوارە تێک Ù‡Û•Úµ ئەنگوت Ùˆ بەهۆی ڕێنوێنی چەوتی خەڵکی ئاوەدانی، شەهید ناسر، ئاوارەکانی بە دژمن زانیبوو Ùˆ نەدەکرا مەیدانیان بدا. Ù„Û• کاتێکدا Ú©Û• بە تەنیا بوو، بە ئاوری Ú†Û•Ú©Û•Ú©Û•ÛŒ خۆی دایگرتن Ùˆ سێ کەسی لێپێکان Ùˆ ئەوانیش دەستڕێژیان Ù„Û• شەهید ناسر کرد Ùˆ Ù„Û• ئاکامدا بەهۆی برینی کاریەوە شەهید بوو. گیانی پاکی لەسەر باوەڕی دروست Ùˆ پتەوی بەرەو Ú©Û†Ú•ÛŒ شەهیدانی سور خەڵات پەروازی کرد Ùˆ تەرمی پیرۆزی Ù„Û• گۆڕستانی چەمپاراو Ú†ÙˆÛ• باوەشی گەرمی نیشتمانەوە Ùˆ بە شەهادەتی خۆی، تەمی Ù…Û•Ù†Ú¯ÛŒ خۆفرۆشانی لەسەر میراوای پاکی قارەمان پەروەردا ڕادا. هەزاران سڵاو Ù„Û• گیانی پاکی شەهید ناسر میراوای Ùˆ سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد Ùˆ کوردستان بە تایبەت، شەهیدە سورخەڵاتەکانی سازمانی خەبات ÛŒ کوردستانی ئێران

ئه‌ÛŒ هاوڕێی شه‌هیدم ! هه‌رگیز له‌یادت ناکه‌Ù…

ئەو بەیانە
شەماڵ, عاشقەکەی ئازادی
بەجلێکی خاکییە وە
جامانەیەک لەملدا
جووتێک پووزلەخ مەرەز لەپێ
مێزەرێکی قیت بە لایەکی سەرەوە
فیشەک دانێ گڤە و ورشە و
چەکەی زریان لە شانەوە
خۆی کرد بە ژوورێکی تەژی
لە ئەستێرەی جێماوی شەو
لە وەنەوزی تریفەی بەجێماوی مانگ
تەق دای لە دەروانکەی دڵی
مێرمنداڵێک ئێسک سووک و
پەڕاوپەڕ لە هیوای دوواڕۆژ
وەک رۆحێک چووە ناوجەستەی
تەژی کرد لە ئاڵا و ئامانج و ئازادی
وەک نیگایەک
خزیە ناو چاوەکانیەوە
ڕێی خەبات و
ئازادی بۆ ئیکڕان دەکرد
لە کۆتای ئەو برووسکەیە
«Ù†Ø§Ø³Ø±»ÛŒ گەنج; بوو بەشماڵی رۆژهەڵات
بە باهۆزەکەی نەسرەوتوو
لە بنارەکەی دڵیەوە هەڵی کرد و
لەپێ دەشتەکانی بانە
کەمێک لەبۆنی گوڵەکانی لەخۆدا
لە دارستانە کانی چڕ
سێبەری سەوزی لە بەرکرد
ئاربەبا و دووزینی کردە
ئەستێرەی سەرشانەکانی
چەند رووباری بە یەکەوە
قەفدا و لە کەمەری بەستن
بسکی کانیاوەکەی هەستی شانەکرد و
کڕنۆشی تینوایەتی برد
«Ù†Ø§Ø³Ø±»Ù… هەر ئەڕۆشت Ùˆ شەماڵتر ئەبوو
تا گەیشتە لقی زریانێکی «Ø®Û•Ø¨Ø§Øª»
شۆڕشتان باش !!
لە داوێنی ئاربەباوە خۆر هەڵهاتووم
رۆح Ùˆ هەستم Ù„Û• «Ú©Û•Ùˆ»Ø¯Ø§ÙˆÛ•
ژییانم بە بای ئازادی شەن کردەوە و
بۆ رزگاری نیشتمانم
خوێنم لە ناو کاسە و رۆحم لەسەردەستە
هاتووم چرای مافەکانم
لە گەڵ ئێوە داگیرسێنم
لەبر رووناکیدا بژیم
خاکە ڕاگوێزراوە کەی خۆم
بێنمەوەناو ئامێزی نیشتمانەکەم
هاتووم ئازادی وەرگرم
گوڵەکان بەمەیلی خۆیان شووبکەن
دارستان سێبەر بۆخاکی خۆی بکات
مەلەکان بەزمانی خۆیان بخوێنن
ئەستیرەکان بەئازادی چاوبڕێژن
شەقامەکان لە دەنگی پێ نەسڵەمنەوە
هاتووم وەک ئێوە خۆشەویست و
عاشق بە خاک و گەل بم
وەک ئێوە تینووی ئەزادی و
برسی خاک بم
«Ø´Û•Ù‡ÛŒØ¯Ù†Ø§Ø³Ø±» بووبە Ú¯ÚµÛ†Ù¾
لە ناو دڵی هاوسەنگەرانیا داگیرسا
بووبەچەک مانگ و ئەستێرە لەشانیان کرد
بووبە ڕۆحێک لەسەردەستان
«Ù†Ø§Ø³Ø±»ÛŒ پێشمەرگە سەراپا خەبات بوو
لە ناو شاخدا دڵی مێژوو
لە قەتپاڵا ڕێچکە ڕێگا
لە دارستان دژی تەور
لە پێدەشتان خرمانی گوڵ
لەسەنگەرا قەڵای دم دم
خۆڕاگر وەک چییای زاگرۆس
بەورە وەک لوتکەی قەندیل
دلۆڤان وەک سۆزی دایک
بۆ دووژمنی زامی چەقۆ
بۆ گەلەکەی سفرەی نان بوو
«Ø´Û•Ù‡ÛŒØ¯ ناسر»
لە کاتی ئاگربارانا
ئەو کاتانە خوێن لە گوللە و
مەرگ لە تفەنگ ئەپژا و
گوڵە مێلاقەی پێشمەرگە هەڵ ئەوەرین و
پەپوولەی ڕۆح باڵی ئەگرت
لە سەنگەرا ماشەی گڕکان
لەدڵی دووژمن چییای ئاگرپژێن بوو
بۆ ئاشتی و مافی چارەنووس
بە دڵ و هەستی سپیەوە
لەبن شاخی دڵدارەکەی
بەدیار برینی داگیرساوی شەهیدان
خەشابەکەی لە ئەستێرە پڕدەکرد و
سەلیەکانی لە سینەی دوژمنداشەوقی ئەدایەوە
تریفەی ئازادی بۆ نیشتمانەکەی هەڵدەکرد
بۆ ئازادی وسەر بەخۆیی
بێ گییان دان و خوێن ڕەشتن
فیشەکدانی گزنگی لە کەمەر ئەبەست
سەنگەری Ù„Û• «Ø¨Ø§» Ùˆ Ù„Û• خۆر بوو
لە سنگەی دووژمنەکەیدا
رووناکایی دائەگیرساند
بەداخێکی کەسەرەوە
ناسری ئاشتی خواز و دڵ پڕ لە هیوا
لە ڕۆژێکی تینوو بەخوێن
لە بڕواری تریفە کوژەکەی عاشق
لە مەڵبەندی
گزنگەکانی دەست و پەل بە خوێناوی
دڵەکەی پڕ لە خۆر و مانگ
تەژی لە ڕووباری ئەوینداری
لێوانلێو لە حیکایەتی وەفا و بەڵێن
کەوتە دەستی زریانێکی خۆماڵی و
گێژەڵووکەی گوللە و باڕۆت
تاکەشکەڵان لە گەڵ خۆی برد
ئەمێستاکەش لە برینەکەی
تریفە و گزنگ ئەچۆڕێ و
لە دەستێکی ڕۆژ گیراوە و
لە ویتریش مانگ قەتیسە
گەر ڕۆژێک خۆری ئازادی و
مانگی سەربەخۆیی هەڵبێن
دانەدانە گزنگەکانی ئەندێشەی
ئەچنمەوە و یاسای ڕۆژهەڵات ئەنووسم
تریفەکەی باوەڕی ئەکەم بەوانەی
منداڵانی قوتابخانە
چەکی شانیشی ئەدەمە ئەوشەماڵەی
کە بەیانییەک لە دەروازەی دڵی دا و
لە دووایشدا گەردەلوولێکی لێ درهات


3 years and 7 months and 8 days and 14 hours and 6 minutes ago

شەهید ناسر ڕەحیمی

شەهید ناسر ڕەحیمی

Special pages of the website

Contacts


If you need to get in tuch with us, use our emails and our phone numbers.
Our phone number in Sweden.
0046723225508

Our organisations


Youth

-Women

-Student

-IT