2025 Jun Sun
sazmanixebat
KHABAT ORGANISATION
OF IRANIAN KURDISTAN

مەنسور فیدایی

 مەنسور فیدایی
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

كاتێك كوردستان، نیشتمانی گەلی كورد داگیركراوەو هیچ تاكێكی كورد لە شارو گوندی نیشتمانیاندا هەست بە ئاسوودەیی ناكەن وە هەموو كات چاوی بە داگیركەری بەدفەساڵی و قێزەون دەكەوێ‌، ناتوانێ‌ ئاسودەو دڵخۆش بێ‌. هەر ڕۆڵەێكی كورد تەنانەت ئەگەر دەخۆێنێ‌ و ژیانی دەگاتە قۆناغێكی باشتر و دەتوانێ‌ ماڵ و شۆێنی ژیان و حەوانەوەێك پێك بێنێ‌، بەڵام هەر ناتوانێ‌ ئاسودە بێ‌،چونکە ستەم و بێدادی دوژمن، ئارامی لێ‌هەڵدەگرێ‌. لە ماوەی حوكمی ناڕەوای ئاخوندەكاندا، خەڵكی كوردستان لەگەڵ قورسترین ستەم و بێدادی بەرەوڕوون، بە تایبەت كچان و كۆڕانی لاو، زیاتر لە چینوتۆێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردەواری ستەمیان بەرانبەر دەكرێ‌ و دەچەوسێنەوە. ئەو گشتە ستەم و بێعەداڵەتیە بەرانبەر بە هاونیشتمانیانی كوردستان، بۆتە هۆی بەربەرەكانی و بڕیاڕ بۆ تێكۆشان لە بەرانبەر حكومەتی سەرەڕۆی ئاخوندی و بەكرێگیراوانی لە كوردستان. لە دوای فەرمانی جیهادی خومەینی لە ٢٨ گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ كۆچی خۆریدا، دانیشتوانی كوردستان بە شێوەی ئاشكراو بە هەڵگرتنی چەكی شەرەف و خۆڕاگری و یا لە چوارچێوەی كارو تێكۆشانی سیاسی و كۆمەلایەتی و نەتەوەیی لە ناوخۆدا، كەوتنە بەرەبەرەكانی دەسەڵاتی داگیركەرو دژی گەلی ئاخوندەكان.

لە ماوەی خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كورد، سەدان ڕۆڵەی تێكۆشەرو خاوەن هەست گیانی بەرزیان و خۆێنی گەشیان فیدا كردوەو بە خۆێنی سووریان دێڕ دێڕی داستان و حەماسەو كۆڵنەدانی گەلی كوردیان، لە لاپەرەكانی مێژووی سەرهەڵدان و خۆڕاگری نووسیوەتەوە. یەكێك لەو شەهیدە سەربەرزانە كاك مەنسور فیدایی كوڕی كاك محمود خەڵكی شاری بانە لە كوردستانی ئێرانە. كاك مەنسور لە ساڵی ١٣٣٥ كۆچی خۆری لە خانەوادەێكی ژیان مام ناوەند هاتە دونیا، قۆناغی منداڵی و دەرس خۆێندنی هەر لە شاری بانە بوو، دوای تەواو كردنی خۆیندن وەك مامۆستای مەدرەسە لە چەند گوندی ناوچەی بانە دەرسی بە منداڵانی كورد دەوتەوە. بە دست پێكردنی شۆِرشی خەڵكی ئێران و كوردستان لە بەرانبەر ڕژیمی شا، كاك مەنسور یەكێك لە لاوە چالاكەكان بوو. لە دوای سەركەوتنی شۆڕشی خەڵكی كوردستان وئێران بە سەر دیكتاتۆری شادا، چەندین ئەركی لە كومیتەی كاتی بەرێوەبەری شاری بانە پێسپێردرا. لە دوای هاتنە سەر دەسەلاتی ڕژیمی خومەینی و هێرشی پاسدارەكانی ئەو ڕژیمە درندەیە بۆ سەر كوردستان و گەلی كورد، كاك مەنسور وێڕای كاك مەجید فیدایی برای، چەكی هەڵگرت و لە ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات(دەفتەری مامۆستا) ، تێكۆشانی دەست پێكرد. دوای ماوەێ نزیك بە ساڵێك پێشمەرگەیی، كاك مەنسور چوەوە بۆ ناو شارو لەگەڵ بەڕێ‌ كردنی كارو ژیانی شەخسی لە تێكۆشان بەرانبەر ڕژیمی ئاخوندی بەردەوام بوو.

لە سەرەتای ساڵی ١٣٧٠ كۆچی خۆری و بە مەبەستی خزمەت بە جوتیاران و باغدارانی كوردستان بە گشتی و ناوچەی سەردەشت و بانە،هەوڵیدا كارخانەێكی ئاو میوە لە ناوچەی بانەو لە نزیك گوندی زەروای خوارو دروست بكات بەڵام بە هۆی خەیانەتی چەندین كەس و هەروەها بەكرێگیراوانی ڕژیم،نەیتوانی كارخانەكە بخاتە گەڕ. لە بە هاری ساڵی ١٣٧٢ كۆچی خۆری، بە هۆی فشارەكانی ڕژیم و هەروەها بە هۆی سەرنەكەوتنی لە دروست كردنی كارخانەی ئاومیوەگری،هاتەوە ڕیزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات و لە دوای تەواو كردنی ڕاهێنان و دەورەی سیاسی و پێشمەرگەیی لە مەڵبەندی یەكی سازمان چەكی پێشمەرگەیی لە شان كرد.شەهید كاك كامەنسور زیاتر لە ئەرك و كاروباری ناو بنكەی مەڵبەندو هەروەها كاری تەبلیغی چالاك بوو. شەهید مەنسور پێشمەرگەێكی قسە خۆش و مەجلیس ئاوەدان بوو و هەموو كات هەوڵی دەدا قسەی ناخۆش و زبر بەرانبەر بە هەڤاڵانی بە كار نەهێنێ‌. زۆر بە داخەوە لە دوای دوو ساڵ پێشمەرگەیی و كار لە سازمانی خەبات لە ساڵی ١٣٧٤ كۆچی خۆری لەلایەن ترۆریستانی رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی لە شاری سلێمانی کوردستانی عێراق شەهید كراو گیانی بووە فیدای ئازادی گەل و نیشتمان و بە خۆێنی سووری، ڕەوایی شۆرشی بەرانبەر رژیمی ستەمگەرو ملهوری ئاخوندی بۆ جارێكی دیكە سەلماندەوە. هەرزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید كاك مەنسور فیدایی و تێكڕای شەهیدانی سورخەڵاتی سازمانی خەبات وشەهیدانی رێگەی ئازادی.

7 days and 13 hours and 3 minutes ago

مەنسور فیدایی

مەنسور فیدایی
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

Special pages of the website

Contacts


If you need to get in tuch with us, use our emails and our phone numbers.
Our phone number in Sweden.
0046723225508

Our organisations


Youth

-Women

-Student

-IT