2025 Apr Wed
sazmanixebat
KHABAT ORGANISATION
OF IRANIAN KURDISTAN

وەفا جەعفەری

وەفا جەعفەری
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات

یادى سەروەری گەل شەهید وەفا جەعفەری

گەلە بەشخوراو نیشتمانە بەش کراوەکەمان کە مەوادی تەمەنی خەباتی سوور و لە خوێن شەڵاڵی و بە بەرینایی بەرەی جەنگی دژی داگیرکەری زۆردار، قوربانی دەدا و حەماسە دەخۆڵقێنێو هەر رۆژە لە شوێنێک و هەر دەمە بە چەشنێک تابڵۆی فیداکاری و شۆڕشگێری دەڕازێنێ و بە خوێنی ڕۆڵە نەبەز و قارەمانەکانی سەردێری زێرینی زیندوویی و کۆڵ نەدەری وخەباتگێری خۆی بە پێنووسی ئاگرین لە سەر تەتەلەی مێژووی خەباتی شێلگیری گەلان دەنووسێ. سازمانە خۆشەویستەکەمان کە نوێنەری رەسەن و راستی ئە گەلە نەبەزە نەوەستەیە که‌‌‌ لە قوربانیدان بەشێکی بەنرخ وبەر چاوی بەخشیوەو له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی خه‌‌‌باتی کۆڵنه‌‌‌دانه‌‌‌ی رۆڵه‌‌‌ی گه‌‌‌ڵیک به‌‌‌ نرخ و شاگوڵی گەش و غونچەی تازە خەندەی خوێناوی زۆری کردۆتە دیاری بۆ گەلەکەی و مەجلیسی خەبات و شۆڕشی پێ بۆن خۆش و پڕ لە شەوق کردوە کە ئێمە لێرەدا تەنیا کوڕەکەمان بە نواندن و ناساندنی غونچەی تازە پشکووتو پڕبۆن و بەرامە دەکەین کە پەلکە ساوا و سوورەکانی تازە بە گێژە لولەی زۆرداری هەڵوەڕیوە، باسی شۆڕە لاوێکی قارەمان و بە ئیمان دەکەین کە ئەویش کاک وەفا جەعفەری کوری سەدیق خەڵکی ته‌‌‌مۆغه‌‌‌ی ناوچه‌‌‌ی سه‌‌‌قزه‌‌‌. شەهید وەفا جەعفەری لە ڕێکەوتی 15ی گەلاوێژی 1361 دا و لە تەمەنی 17 ساڵی دا هاتە ناو ریزی سازمان و لە ماوەی پێشمەرگایەتیی دا لە زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی بۆکان و سەقز و بانە و سەردەشت دا بەشدار بوو وە بە ئازایەتی و لێزانی بەناوبانگ بوو وە لە رۆژی 11ی رێبەندانی 1364ی کۆچی خۆری، لە کاتێکدا له‌‌‌ بنکه‌‌‌ی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی سازمان له‌‌‌ دێی‌ سه‌‌‌راومیراوا له‌‌‌ کوردستانی عێراق بۆ مه‌‌‌ئموریه‌‌‌ت ده‌‌‌چوو ماشینه‌‌‌که‌‌‌یان که‌‌‌وته‌‌‌ سه‌‌‌ر مین که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خۆفرۆشانه‌‌‌وه‌‌‌ داندرابۆوه‌‌‌. شه‌‌‌هید وه‌‌‌فا برای شه‌‌‌هیدی فه‌‌‌رمانده‌‌‌ شه‌‌‌هید خه‌‌‌لیل جه‌‌‌عفه‌‌‌ری و ئامۆزای شه‌‌‌هید حه‌‌‌سه‌‌‌ن سالح زاده‌‌‌ (حه‌‌‌سه‌‌‌ن بازوکایه‌‌‌) هه‌‌‌زاران سلاو له‌‌‌ رۆحی شه‌‌‌هیدی قاره‌‌‌مان شه‌‌‌هید وه‌‌‌فا جه‌‌‌عفه‌‌‌ری و تێکرای شه‌‌‌هیدانی رێگه‌‌‌ی ئازادی.


4 years and 7 months and 13 days and 3 hours and 35 minutes ago

وەفا جەعفەری

وەفا جەعفەری
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ناوه‌ندی شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات
ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات

Special pages of the website

Contacts


If you need to get in tuch with us, use our emails and our phone numbers.
Our phone number in Sweden.
0046723225508

Our organisations


Youth

-Women

-Student

-IT