سه‌شنبه 

25 ژوئن2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگەیەندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!

ڕاگەیەندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!
سازمان خەبات کوردستان ایران

ڕاگەیەندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!
گەلانی ستەملێکراوی ئێران ! ٢٥ی خه‌رمانان ١٤٠٤ی هه‌تاوی بەرانبەر بە ١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٥ی زاینی، سێ ساڵ بەسەر شه‌هیدکرانی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی له‌ ئێراندا تێده‌په‌ڕێ. پاش شه‌هیدکردنی دڕندانه‌ی کیژه‌ کوردی شاری سه‌قز، خه‌ڵکی سته‌ملێکرا و وه‌زاڵه‌هاتووی گه‌لانی ئێران به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به‌ پێشه‌نگی ژنان و لاوانی چه‌وساوه‌ و به‌شخوراو هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و ناوه‌نده‌‌ گشتیه‌کان و دروشمی ڕوخانی ئه‌م ڕژیمه‌یان وته‌وه‌ شەهیدکرانی ژینا، کچە کوردی بێتاوان لە لایەن هێزەبەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئاخوندی، بووە هۆی سەرهەڵدانی شۆڕشێکی به‌رین و فراوانی سه‌رتاسه‌ری پێکهاتوو له‌ هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران، به‌تایبه‌تی ژنان و لاوانی چه‌وساوه‌ و به‌شخورا. شۆڕشی ژینا بە زوویی زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێرانی گرتەوەو دەسەڵاتی ئاخوندی خستە لێواری هەڵدێرو لە ناوچوون. شۆڕشی ژینا ڕقی پنگ خواردوی گەلی کورد وگەلانی ئێرانی زۆرتر کرد کە زیاتر لە ۴۵ ساڵە خه‌بات ده‌که‌ن دژ به‌ ملهوڕی و جینایەتی دەسەڵاتی دیکتاتۆر و حەق نەبیست و هێنانە دیی ئازادی و بەرابەری و کۆتایی هێنانی بە زوڵم و ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی. شۆڕشی ژینا هەڵقوڵاوی ناو جەرگەی نیشتمانەکەمان و لە شاری قارەمان پەروەری سەقز سەریهەڵداو بووە هۆی یەکێتی ویەک دەنگی هەموو نەتەوەو ئایین و چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری. لایەنێکی گرینگی دیکەی شۆڕشی ژینا، پێشەنگایەتی ژنان و دەوری بەرچاویان لە ڕێبەرایەتی کردنی بەشێکی بەرچاوی شۆڕشی ژینا بوو. هەروەها دەوری لاوانی بوێرو نەبەز کە لە مەیدانی بەربەرەکانێ لەبەرانبەر هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی ڕاوەستان. خانەوادەی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی! زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر! بێگومان ئاکامی شۆڕشی مێژووی ومافخوازانەو نیشتمان پەروەریی و شۆڕشی ژینا بێ ئاکام نابێت و خەڵکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ، سەرەڕای فشارەکانی دەسەڵات و زیندانی كردن و شکەنجەو ئیعدامی تێکۆشەرانی ئازادیخوازو چالاکانی سیاسی و خەڵکی تێکۆشەر، بەڵام ئەو دەسەڵاتە نەیتوانیوە ئامانجی ئازادیخوازی لەناخی تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاری نەتەوەو نیشتمان کەم هێز بکات. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لە ساڵیادی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، داوا لە جەماوەری تێکۆشەرو دڵسۆزی کوردستان و ئێران دەکات سەردانی مەزاری شەهیدان و شەهید ژینا بکەن و هەموو یەک دەنگ و یەک هەڵوێست پەیمان بە شەهیدانی شۆڕشی مافخوازانەو ئازادیخوازی بدەینەوە کە بەردەوام دەبین تا سەرکەوتن و هێنانە دیی ئامانجی شەهیدان. بێگومان یادی شۆڕشی ژینا هەوێنی هاوکاری و هاودڵی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی و یەکگرتوویی و هاوکاری لە نێوان هێزو لایەنەكانی کوردستان و هێزە شۆڕشگێرەکانی ئێران و تێكۆشانی هاوبەشی ئازادیخوازانی قارەمان و خۆڕاگری دژ بە ستەم و بێدادی. سڵاو لە ڕۆحی بەرزی شەهید ژیناو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی بڕوخێ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤ کۆچی خۆری

20 ساعت و 19 دقیقه پیش

ڕاگەیەندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!

ڕاگەیەندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!

صفحات ویژه وب سایت

اطلاعات سایت


 

سایت رسمی سازمان خبات کردستان ایران
کلیە حقوق این سایت برای کمیسیون انتشارات و تبلیغات سازمان خبات کردستان محفوظ است.

ارتباط با ما


 
 

شماره تلفن: 07507639676 (+0964)
شماره تلفن: 07504687209 (+0964)
شماره تلفن: 07504497138 (+0964)
شماره تلفن: 0723225508 (+0064)
اتصال الکترونیکی:
[email protected]
[email protected]
[email protected]