2024 May Wed
sazmanixebat
KHABAT ORGANISATION
OF IRANIAN KURDISTAN

تاهیر ساوانی

تاهیر ساوانی

گەلی کورد کە گەلێکی خاک داگیرکراوی دیلی بەندی داگیرکەرانی کوردستانە، لە مێژ ساڵە دژمنان و داگیرکەران بە هەموو شێوەیەک دەیچەوسێننەوە و لەگەڵی توندوتیژن و رێگە نادەن لێوی بە هاوار بگەڕێ و بە ئاگر و ئاسن دەنگی کپ دەکەن. لە کوردستانی ژێردەستی رژیمی ئێران، حاڵی کورد زۆر لەو مێژووە تاڵەی بە سەر کوردا هاتووە چەند جار خراپترە. رژیمی خومەینی کە بە ناوی دینەوە بەڵێنی بە خەڵکی ئێراندا کە ماف و ئازادیەکان بۆ گەلانی ئەو وەڵاتە بگێرێتەوە و دەسەڵاتێک لە ئێران دامەزرێ کە لە خەڵک بێ و بۆ خزمەتی خەڵک بێ، بەڵام زۆری پێنەچوو بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی سیستەم و دەسەڵاتێکی جێگیرکرد کە رووی رژیمەکانی پێش خۆی سپی کرد، هەر زوو تاوی دا سەرکوت و رێگەی بە هیچ نەوایەکی ئازادیخوازی نەدا، وه کەوتە گرتن و راوەدوونانی بیرجیاوازان و پەلاماردانی نەتەوە ژێردەسەتەکان کە بە هیوای هاتنەدیی مافەکانیان و کۆتایی هێنان بە بێ مافی و چەوسانەوە بەشداری ڕاپەرینە جەماوەریەکانی دژ بە رژیمی شایان کردبوو. نەتەوەی کورد لە ئێراندا کە هەر لە دوای دابەش بوونی وەڵاتەکەی، ملی بە زۆرداری نەداوە و لە هەموو دەرفەتێک کەڵکی وەرگرتووە بۆ رزگاری نیشتمانی و وەدەرنانی داگیرکەران، بە دەرکەوتنی رووی راستی رژێمی خومەینی و خۆسەپێنی و درۆ و دەلەسەی دەسەڵاتداران، هەر زوو تاوی دایە دژایەتی ئەو دەسەڵاتە، وە ئامادە نەبوو پێملی زۆرداریەکانیان بێ و رێگەی بەرخۆدان و بەرنگاری گرتەبەر. کوڕانی کوردەواری پۆل پۆل پەیوەستی ریزەکانی پێشمەرگە دەبوون و سینگیان دەکردە مەتەرێز و سەنگەری دیفاع لە نیشتمان و نەتەوەی کوردی تینووی ئازادی. یەکێ لەو لاوانەی بۆ دیفاع لە خاک و گەل وەک بەوری بەیان لە داگیرکەران ڕاپەڕی و چەکی پڕ شانازی پێشمەرگایەتی لە شان کرد شەهید تاهیر غەرقی بوو، شەهید تاهیر لە خانەوادەیەکی هەژارداو ساڵی ۱۳۴۴ ی کۆچی خوری، له گوندی ساوانی ناوچەی بانە، مەڵبەندی سوارچاکانی سازمانی خەبات چاوی به جیهانی پر مه ینه تی هه لینا، ئەو ساوانەی خەڵکە شۆرشگێرەکەی هەمیشه پشتیوانی سازمانی خەبات بوون و ساوان وەک بێشەی شێرەکوڕانی سازمانی خەباتە و تا ئێستا ٦ کەس لە رۆڵە ئازاو ئازادەکانی پێشکەش بە رێبازی پڕ سەروەری سازمانی خەبات کردووە. شەهید تاهیر لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا پەیوەندی بە سازمانی خەباتەوە کرد و بوو بە پێشمەرگە و لە هێزی شەهید مامۆستا سەید خەلیل ئەرکی پێشمەرگایەتی پێ سپێردرا. شەهید تاهیر لاوێکی لە دڵان شیرین، رووخۆش و چوست و چالاک، وه دڵخۆش بوو بە رێبازەکەی و شانازی ئەوە بوو سازمانی خەبات و پێشمەرگەکانی لە ترۆپکی سەرکەوتندا ببینی. بەداخەوە لە دوای شەڕێکی قورس و قارەمانانە دژ بە هێزە زۆر و بۆرەکانی رژێمی داگیرکەری ئێران لە پشتی کیوەرۆی ناوچەی بانە لەگەڵ هەواڵێکی دا بە ناوی شەهید خەلیل خۆشکەلام لە ۱۴ی بەفرانباری ۱۳٦۳دا بە گوللەی داگیرکەران پێکران و بە خوێنی خۆیان رەوایی بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلی کوردیان مۆر کرد و رێبازەکەیان وەک یادگار بۆ هاوڕێکانیان بە جێهێشت و بەرەو بەهەشتی شەهیدانی کوردو کوردستان لە شەقەی باڵیان دا. یادی به رز و ریگای پر ریبوار بی.


9 years and 6 months and 21 days and 2 hours and 55 minutes ago

تاهیر ساوانی

تاهیر ساوانی

Special pages of the website

Contacts


If you need to get in tuch with us, use our emails and our phone numbers.
Our phone number in Sweden.
0046723225508

Our organisations


Youth

-Women

-Student

-IT