وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی لە هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەی ترۆریستی لە بەرانبەر هێزو لایەنەکانی کوردستانی ئێران و بە دیاری کراوی کار و ترۆری رێبەری و زەربەت
بە پێ زانیاریەکانی کە بە ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆری سازمانی خەبات گەیشتوون، وەزارەتی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی لە هەوڵی ئەنجامدانی کردەوەی ترۆریستی لە بەرانبەر هێزو لایەنەکانی کوردستانی ئێران و بە دیاری کراوی کار و ترۆری رێبەری  و زەربەت دان لە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەو بۆ جێ بە جێ کردنی پیلانەکەی داوای هاوکاری لە بەکرێگیراوە عێراقیەکانی کردوە. 
هەر بە پێ زانیاریەکان، لە چەند رۆژی رابردوو بەرپرسانی ئەمنیەتی و سەربازی رژیم  لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا (ورمێ)کۆبوونەوەو بریاریان داوە هێرش بکەنە سەر ناوچەی سنووری کێلەشین و هەر لەو چوارچێوەدا موشەکی پێشکەوتوو هەروەها تۆپخانەیان هێناوە بۆ ناوچەی شنۆ.  
لە لایێکی دیکەوە رژیمی ئێران لە هەوڵدایە بە هاوکاری حەشدی شەعبی و بە رازی کردنی لایەنێکی کوردی، کێشە بۆ حکومەتی هەریمی کوردستان و بە دیاری کراوی کێشە بۆ ناوچەی  شەنگال و ئیدارەی کوردی لەو ناوچەیە دروست بکات. 
لەو چوارچێوەدا داواکارین کە لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران هەوڵی زیاتر بدەن بۆ دابین کردنی لایەنی ئەمنیەتی و پارێزگاری.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 
ناوەندی ئاسایش و دژە ترۆر 
30 مای 2017 



