سێ‌شه‌مه 

26 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دیاردەی منداڵانی کار لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندی

دیاردەی منداڵانی کار لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندی

منداڵانی کار، بەو منداڵانە دەوترێت کە لە تەمنێکی کەمەوە دەنێردرێنە بەر کارکردن یان کاریان پێ دەکرێت و تەمەنیان زیاتر لە µ بۆ ۱۴ ساڵانە.

شیلان محەمەدی

منداڵانی کار، بەو منداڵانە دەوترێت کە لە تەمنێکی کەمەوە دەنێردرێنە بەر کارکردن یان کاریان پێ دەکرێت و تەمەنیان زیاتر لە µ بۆ ۱۴ ساڵانە.  لەجیهاندا زیاتر لە ۲µ۰ ملیۆن منداڵی کار هەیە کە خەریکی کارکردنن و ئەم کێشەیەش زۆربەی وڵاتانی زلهێزی وەک ئامریکاو و وڵاتانی ئاسیاو ئەفریقاش دەگرێتەوە و منداڵان بەشێوەی جۆراوجۆر و لە تەمەنی جیاوازدا دەکرێنە کرێکار و کار و بازرگانیان پێ دەکرێ و دەچەوسێندرێنەوە. ماددەی ۲۳ی بەیاننامەی مافی منداڵان لە نەتەوەیەکگرتووەکان باس لەوە دەکات کەØ› منداڵان پێویستە لە هەر جۆرە کارو بابەتێک بپارێزرێن کە دەبێتە رێگر لەبەردەم گەشەی جەستە و بیروهۆش و هزریان و پێویستە هەموو پێداویستیەکانی گەشەسەندیان بۆ دابین بکرێ. 

هەر کام لە چینەکانی کۆمەڵگا بەشێوەیەک و بەپێی کۆمەڵگاکان دەچەوسێندرێنەوە و بێ مافیان لەبەرانبەر پەیرەو دەکرێ، وە چینی منداڵانیش بە  یەکێک لە قوربانیە سەرەکیەکانی کۆمەڵگا هەژمار دەکرێن لەلایەن دەسەڵات و خانەوادە نابەرپرسیارەکانەوە دەچەوسێندرێنەوە، منداڵ نەوەی دواڕۆژ و سامانی هەر کۆمەڵگایەکن و پێویستە بپارێزرێن و بە شیوەیێکی ئوسولی و دروست مامەلەیان لەگەڵدا بکرێ‌. 

کارکردنی منداڵان یەکێکە لە قێزەونترین دیاردەکانی کۆمەڵگاو  لە چەندین بەیاننامەو میساقە نێودەوڵەتیەکان رێپێنەدراو بوونی ئەو دیاردەیە پێی لەسەر داگیراوەتەوە، بەڵام سەرەرای دیاری کردنی رۆژێکی نێونەتەوەی بۆ قەدەغەکردنی کارکردنی منداڵ، دیسان ئەم دیاردەیە بەشێوەیەکی یەکجار زۆر و بەربڵاو لە وڵاتاندا هەیەو دەبینرێ، لەوڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخونداندا هەرکام لەچینەکان لەگەڵ بێ مافی و کوشت و بڕ و چەوساندنەوە بەرەوروون، بێگومان چینی منداڵانیش یەکێکن لە قوربانیانی ئەو نیزام و دەسەڵاتە داپڵۆسێنەرە . 

 لە وڵاتی ئێراندا زیاتر لە ۲۰ ملوێن منداڵی کار هەیە کە چارەنووس و داهاتوویان نادیارو لەوپەڕی خراپیدایە و بەرەوروون لەگەڵ زوڵم و چەوساندنەوە و بێ بەشبوون لە مافە سەرەتاییەکانی ژیانیان. منداڵانی کار لە ئێراندا لەگەڵ کۆمەڵێک دیاردەو رەفتارگەلێکی قێزەون لەلایەن خانەوادەو کەسانی دوور لە هەستی مرۆڤایەتی رووبەروون و دەسەڵاتیش وەک دارێژەر و رێخکەری یاساکانی کۆمەلگا رێگەی بۆ بەرفراوان بوونی ئەو دیاردەیە خۆش کردووە و هیچ جۆرە بەربەستێک لە حاند ئەو دیاردەیە لە لایەن دەسەڵاتەوە داناندرێ‌. 

چالاکوانێکی مافی منداڵان لە ئێراندا باس لەوە دەکات کە لە ئێراندا بە سەدان منداڵ لەژێر زەمینەکان و کورەخانەی باشور و گۆشەو قەراغی شاری تاراندا ژیان بەسەر دەبەن و تووشی ماددەی هۆشبەرو ئیعتیاد یاخود قاچاغچێتی مەوادی موخەددیر دەکەن، ئەوەش بەزۆری لەلایەن خانەوادەکانیانەوە دەنێردرێنە بەر ئەو کارانە. یەکێکی تر لەو تاوانە قێزەونە دژە مرۆڤانەیەی کە لەراست ئەو منداڵانەدا پەیڕەو دەکرێ تەجاوز پێکردنە کە بەهۆیەوە زیاتر لە ۲ ملیۆن لەو منداڵانەی کە کار دەکەن تووشی نەخۆشی ئیدز بوونە، ئەمە بەپێی راپۆرتی بڵاوکراوە رەسمیەکانە، هاوکات بڵاو کراوە غەیرە رەسمیەکان ئاماژە بە بونی · ملیۆن تووش بوو بە نەخۆشی چارەسەرنەکراوی ئیدز دەکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو منداڵانە هیچ جۆرە خزمەتێکی تەندروستی و دەرمانیان نیە و یاخود بیمە نەکراون. هەروەها پارێزەرێکی دیکەی مافی منداڵان لە ئێراندا باس لەوە دەکات کە منداڵانی کار لەئێراندا لە مافە سەرەتاییەکانی ژیانیان بێبەش بوونە یەک لەوان مافی خوێندنە کە نەوەد لەسەدی ئەو منداڵانە لەئێراندا بێبەشن لە خوێندن و نەچوونە مەدرەسە.  

 ئەوانە مشتێکن لە خەروارێک سەبارەت بە پێشێلکاری و ماف زەوت کردنەکانی مافی مرۆڤ بەگشتی و منداڵان بەتایبەت لە نیزامی مەلاکاندا، سەرەرای ئەوەش کە ڕژیم لەساڵی ۱۳·۳ بەیاننامەی تایبەت بە مافی منداڵانی ئیمزا کردو بریاریدا کە کاری پێبکا، بەڵام تا ئێستاش ئەو تاوانانە لەراست منداڵاندا بەردەوامی هەیەو کۆتایی نەهاتووە. دەتوانین بڵێین یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەی کە کارکردنی منداڵان لە ئێراندا بەردەوامە، تەعریفی یاسای بنەڕەتی رژیمە بۆ هەر یەکە لە منداڵ، مێرمنداڵ، لاو یان تەمەنی پێگەیشتوویی، لە قانونی ڕژیمدا کارکردنی منداڵانی خوار تەمەنی ۱µ ساڵی رێ پێدراو نیە، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە بەیاننامەی مافی منداڵانی جیهانیدا تا تەمەنی ۱٨ ساڵی بە منداڵ دادەنرێت و هەر جۆرە کارکردن و چەوساندنەوەیەک لە ژێر ناوی کارکردن قەدەغەو ڕێپێدراو نیە لەحاست منداڵاندا.

ئەگەر چی دیاردەی منداڵانی کار و بابەتە دزێوەکانی پێوەندیدار بەشێکی دەگەرێتەوە بۆ خانەوادە و کۆمەڵگا، بەلام لە حەقیقەت دا نیزامی حاکم هۆی سەرەکی پەرەگرتنی ئەو دیاردە نامرۆڤانەیە لە کۆمەڵگای ئێران و بە هۆی  دزین و تاڵان و بڕۆی دەسەڵات بە جێگەی ریشەکێش و چارەسەر کردنی ئەو دیاردانە وای کردووە کە رۆژ لەدوای رۆژ  دیاردە کۆمەڵایەتیەکان و بەتایبەتیش منداڵانی کار و سەرشەقام پەرە بستێنێ‌.


7 ساڵ و 28 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیاردەی منداڵانی کار لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندی

دیاردەی منداڵانی کار لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران